فیلمی ئەمڕۆ: ژنە ئاسنینەکە

فیلمێکی ژیاننامەیی ساڵی ٢٠١١یە لەسەر بنەمای ژیان و پیشەی مارگرێت تاچەر، کە ژنە سیاسەتمەدارێکی بەریتانی بوو، مارگریت ماوەی ١١ ساڵ وەک یەکەم ژن لە پۆستی سەرۆک وەزیرانی شانشینی یەکگرتوو خزمەت کردووە لە سەدەی بیستەمدا.

 

مارگرێت ژنێکی گەنج بووە کاتێک لە فرۆشگای خێزانەکەیدا لە گرانتام کاردەکات و گوێ لە قسە سیاسییەکانی باوکی دەگرێت و دەکەوێتە ژێر کاریگەرییەوە، لە ماوەی ژیانیدا چەندین ئەزموونی جیاواز دەکات وەک ژنێکی گەنجی چینی خوارووی ناوەند ڕووبەرووی چەندین ئاستەنگی دەبێتەوە، هەروەها بە چوونە ناو پارتی پارێزگاران کە پارتێکی پیاوسالاری زاڵ و بەدەستهێنانی کورسییەک لە ئەنجومەن ڕووبەڕووی زەحمەتی و دژایەتیکردنی دەکاتەوە.

 

مارگرێت لە ساڵی ١٩٧٩ لە هەڵبژاردنەکاندا سەرکەوتوو دەبێت و پۆستی سەرۆک وەزیران وەردەگرێت، فیلمی ژنە ئاسنینەکە، باس لە ژیان و قۆناغە سیاسییەکانی مارگرێت تاچەر دەکات.

 

ژانەری فیلم: درامی، ژیاننامە

دەرهێنەر: فیلیدا لۆید

ڕۆڵگێڕان: مێریل ستریپ، ئەلێکساندرا ڕۆچ