فەرماندەی سەرکەوتنی کۆبانێ: زەهرا پەنابەر

زەهرا پەنابەر، فەرماندەی بەرخۆدانی کۆبانێ لە ساتەوەختی ڕزگاربوونی کۆبانێدا هەستی خۆی دەربڕی و وتی: ئێمە تامەزرۆی بینینی ئەم ڕۆژە بووین، بەڵام خۆزگە هاوڕێ شەهیدەکانمان ئەم ڕۆژەیان بینیبایە.

ناوەندی هەواڵ

 

زەهرا پەنابەر خەڵکی جودی، یەکێک لە فەرماندەکانی بەرخۆدانی داستانی کۆبانێ کە لە سەرانسەری جیهاندا بە قەڵای بەرخۆدان ناسراوە، لەگەڵ هاوڕێکانیدا لە ڕێگای پاراستنی کۆبانێ و بەزاندنی سنوورەکان و گەیشتن بە هێڵەکانی بەرخۆدان، بەشداری کرد.

 

 گەشتێکی سەخت

 زەهرا کارا نازناوی زەهرا پەنابەر، ساڵی ۱۹٨٤ لە گوندی هیلال سەر بە پارێزگای شرناخ لە بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەر لەدایک بووە، کاتێک زەهرا تەمەنی ١٠ ساڵ بوو، شەوێک لە نیوەی شەودا، زەینەبی دایکی چەند چینێک جل و بەرگی کەڵەکە کرد و بۆ گەشتێکی دوور و درێژ ئامادەی کرد، منداڵێکی تەمەن ١٠ ساڵ چۆن دەتوانێت دۆخی ئێستا بزانێت؟  وەک ئەوەی بچنە شوێنێک و ئێواران بگەڕێنەوە ماڵەوە، بە کنجکاوی لە دایکی پرسی کەی بەڕێدەکەون، بەرەبەیان بەڕێکەوتن و گوندەکەیان بەجێهێشت و هەرگیز نەگەڕانەوە.

 

 حەوت شوێنیان گۆڕی تا گەیشتنە مەخموور

 دواجار لە خاکی مەخمووردا وەستان، پیلانگێڕی نێودەوڵەتی بە گرتنی ڕێبەری گەلان لە ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ دەستیپێکرد و بەردەوام بوو، دانیشتووانی کامپەکە کە پێشتر ماڵ و کەلوپەلەکانیان بەجێهێشتبوو و پێش گەیشتنیان بە مەخموور حەوت جار کۆچیان کردبوو، منداڵەکانیان بەخشییە ئەو پارتە بۆ ئەوەی تۆڵەی داگیرکارییەکە بکەنەوە، هەندێک لە ژنە گەنجەکانی وەک زەهرا چاوەڕێی ئەوە ناکەن خێزانەکانیان دیارییان بکەن، بەڵکو لەبری ئەوە دەچنە دەرەوە و چاویان بە خەڵکی ناو کامپەکە دەکەوێت و خۆیان بڕیاری بەشداریکردن دەدەن.

 

 خەیاڵی گەریلای جودی

 لە سەرەتای مانگی شوباتی ساڵی ١٩٩٩دا، زەهرا بە مەبەستی تۆڵەسەندنەوە پەیوەندی بە ڕیزەکانی پاکڕەوانی وڵاتەکەیەوە کرد، لە کامپی پەنابەرانی مەخموورەوە پەیوەندی بە ڕیزەکانی گەریلا ئازادی کوردستان کرد، لە چیاکانی کوردستان خەریکی خۆئامادەکردن بوو بۆ شەڕی گەریلا لە بۆتان و هەموو ساتێکی ژیانی بۆ گەیشتن بە خەونەکانی پلانی دادەنا، پەڕینەوە بۆ ناو جودی و ساڵانێک شەڕی گەریلایی لە ناوچەی جودی کرد، لەو ناوچەیەدا بووە فەرماندەی گەریلا و هەموو سەرنجی خۆی بۆ کاری ئۆپەراسیۆنەکان تەرخان کرد، زەهرا یەکێک بوو لە فەرماندەکانی ناوچەی جودی کاتێک چەتەکانی داعش بە هەموو ڕەشبینییەوە هێرشیان کردە سەر شاری کۆبانێ، هاوکات بۆ پاراستنی کۆبانێ پەیوەندی بە گروپە گەریلاکانەوە کرد و چەندین جار لە مردن ڕزگاری بوو تا گەیشتە ناوچەی بەرخۆدان، لە ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ لە ناوەندی شاری جودیەوە بەرەو دڵی بەرخۆدانی کۆبانێ گواسترایەوە و لە سەختترین ساتەکاندا فەرماندەیی یەکینەکانی بەرخۆدانی کرد.

 

 ٢٣ی تشرینی یەکەم بەرچاوە، لە شەوی ٢٣ی تشرینی یەکەمی ساڵی ١٩٩٨دا، دوو شۆڕشگێڕی ئازا بە ناوەکانی ڕۆتیندا و کورد لە زیندانی میدیات ئاگریان لە خۆیان بەردا بۆ ئەوەی لە ژێر دروشمی "ناتوانن ڕۆژەکەمان تاریک بکەن" پیلانگێڕیەکەیان شەرمەزار بکەن و نەمرییان بەدەست هێنا، هەر لەو ڕۆژەدا شۆڕشگێڕی نێودەوڵەتی ئەندریا وۆڵف ناسراو بە ڕۆناهی ئەلمان لەگەڵ ٤٤ هاوڕێی لە ئۆپەراسیۆنێکی دەوڵەتی تورک لە لقی وان شەهید بوو. 

 

 'خۆزگە هاوڕێ شەهیدەکانمان ئەم ڕۆژەیان ببینیایە'

 لە ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ کە کۆبانێ ئازاد کرا، کامێرامانەکە سەرەتا چاوی کامێراکەی لەسەر زەهرا، فەرماندەی ساتە سەختەکانی بەرخۆدان چڕکردەوە و پرسیاری هەستەکانی لێکرد، لەو ساتانەی کە هەمووان لە گۆڕەپانەکاندا ئاهەنگی ئازادی کۆبانێیان دەگێڕا، هەستی خۆشی فەرماندە زەهرا لە زەردەخەنەی سەر ڕووخساریدا دیار بوو، لە ناوەڕاستی شەقامە وێرانەکانی شاری کۆبانێدا وەستابوو و سەیری چاویی کامێرای دەکرد، لە کاتێکدا کامێرامانەکە ئەو ساتە مێژووییانەی بۆ ئەرشیفی مێژوویی تۆمار دەکرد، زەهرا وتی: ئێمە تامەزرۆی بینینی ئەم ڕۆژە بووین، بەڵام خۆزگە هاوڕێ شەهیدەکانمان ئەم ڕۆژەشیان بینیبا، دوو ڕۆژ لەمەوبەر بەشێک لە هاوڕێکانمان کە چاوەڕێی بینینی ئەم ڕۆژە بوون شەهید بوون، بەڵێن دەدەین چاوەڕوانییەکانیان بەدی بهێنین.

 

 گەیشتە هاوڕێکانی کە پێکەوە لە جودی شەڕیان کردبوو

 فەرماندە زەهرا لە ٣ی شوباتی ٢٠١٥ لە گوندی ئیدیقەی باشووری کۆبانێ پەیوەندی بە کاروانی نەمرییەوە کرد و بۆ هەمیشە لە دڵی هەموو هەڤاڵەکانیدا مایەوە، هەروەها لە گۆڕستانی شەهید دیجلە لە کۆبانێ لە نزیک هاوڕێکانیدا نێژرا، ئەو گۆڕستانەی کە زۆربەی هاوڕێکانی خەڵکی جودی پێکەوە تێیدا نێژران.