چەند دیمەنێک لە سروشتی هاوینەهەواری گەلی عەلی بەگ و ڕەواندز

گەلی عەلی بەگ یەکێکە لە تاڤگەکانی باشووری کوردستان، کە دەکەوێتە سنوری ئیدارەی سۆران سەر بە پارێزگای هەولێر، ١٠٦ کیلۆمەتر لە هەولێرەوە دوورە و دەکەوێتە نێوان چیای کۆڕەک و چیای برادۆست.

 

ئەم هاوینە هەوارە بە یەکێک لە ھاوینە ھەوارە سەرنجڕاکێشەکانی باشووری کوردستان و عێراق دادەنرێت، کە ساڵانە هەزاران گەشتیار لە ناوخۆ و دەرەوەی باشووری کوردستان بە مەبەستی گەشتوگوزار، بە تایبەت لە وەرزی هاویندا سەردانی دەکەن.