خەباتی سوهەیلا قادری ببووە جێگەی ترس بۆ ڕژێمی ئێران

 

سوهەیلا قادری لە ساڵی ١٩٧٣ لە بنەماڵەیەکی نیشتمان پەروەر لە پیرانشاری ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دایک بووە، کاتێک لە قۆناغی سەرەتایی دەخوێنێت ڕاپەڕینی گەلانی ئێران دەست پێدەکات و سوهەیلا لە ناو قوتابخانەکانی حزبی دیموکراتدا درێژە بە خوێندن دەدات.

 

لەبەر ئەوەی دایک و باوکی پێشمەرگە بوون سوهەیلا هەمیشە هەستی نیشتمانپەروەری لە دڵدا دەبێت و بۆیە لە ساڵی ١٩٨٧ لەگەڵ کۆمەڵێک گەنج پەیوەندی ڕێکخستنیان لە حزبەکان دامەزراند، لە ساڵی ١٩٩٠ دەبێتە مامۆستا و دژ بە نەخوێندەواری دەجەنگێت، لە ساڵی ٢٠٠٧ بڕیار دەدات ببێتە پێشمەرگە و دەنێردرێتە فیرقەی سیاسی ڕێکخستنی و دەورەکە بە سەرکەوتووی تەواو دەکات.

 

توانایەکی باشی دەبێت لە نووسینی هۆنراوەدا و لە ساڵی ٢٠٠٧ یەکەم کۆمەڵە هۆنراوەی بە ناوی "تاسەکانم بۆ دایکم" چاپکرد، لە ساڵی ٢٠٠٨ بوو بە ئەندامی جێگری کۆمیتەی ناوەندی، کاری زۆری بۆ ژنان کردووە.

 

سوهەیلا لە ساڵی ٢٠٠٩ لە دووەمین کۆنگرەی ژنان بە سکرتێری ئەو یەکێتیە هەڵبژێردرا، تا ٨ی ئەیلوولی ٢٠١٨ لە کاتی کۆبوونەوەی ئەو حزبەدا لە بارەگاکەیدا ڕژێمی ئیران بۆردوومانی ئەو بارەگایەی کرد و بە دەیان کەس شەهید بوون و دوو ژنە پێشەنگیشی تێدابوو، یەکێکیان سوهەیلا قادری بوو.

 

سوهەیلا باوەشی سۆزی بۆ هەموو ژنێک کردبووەوە و ببووە دایک بۆ هاوڕێکانی، بۆیە هاوڕێ و هاوخەباتانی بڕیار دەدەن بۆ درێژەدان بە ڕێبازی سوهەیلا هەمیشە لە تێکۆشاندا بن.