تابلۆی "دووانە"

هونەرمەندی ئەمریکی هێلین لوندبێرگ ١٩٠٨-١٩٩٩تابلۆیەکی بە ڕەنگی زەیتی کێشاوە کە دۆخی بیرکردنەوە و خەیاڵ و تەماحی بەرجەستە کردووە.

 

تابلۆکە لە ساڵی ١٩٣٥ کێشراوە، تێیدا هونەرمەند کچێکی بچووکی لەسەر کورسییەکی دار لە ناوەڕاستی یەکێک لە ژوورەکاندا بە جلێکی سپییەوە کێشاوە، لەبەردەمیدا مێزێک کە کاتژمێرێکی لەسەرە. هەیە و لقێکی سەوزی لە دەستی دایە.

 

لە پاشخانەکەدا سێبەرێک لە منداڵەکەوە درێژ دەبێتەوە بۆ ئەو تابلۆیەی کە بە دیوارەکەوە هەڵواسراوە، کە گوزارشت لە ئامانج و داهاتووی کچەکە دەکات، لە تابلۆکەی پشتەوەدا ژنێکی پێگەیشتوو دەردەکەوێت، کە دەستی لەسەر مێزێکە و  بە لقی گوڵێک دەنووسێت

 

هونەرمەند لە ژوورێکی نیمچە چۆڵدا دیمەنەکەی وێنا کردووە، بۆ ئەوەی خەون و ئاوات و دیدگای داهاتووی مرۆڤ لە عەقڵی نائاگاییدا دەرببڕێت، خەونەکان ئەگەر بە کار و هەوڵدان دەورەیان بدەن، دەبنە واقیع.