تابلۆی" ژنێکی جەزائیری"

فرێدریک ئارسەر بریگمان (١٨٤٧-١٩٢٧) هونەرمەندێکی ئەمریکییە و لە کۆمەڵەی هونەری بروکلن و دواتر لە ئەکادیمیای نیشتمانی دیزاین خوێندوویەتی، زیاتر بە تابلۆکانی ناسراوە کە تێیدا میرات و دابونەریتی زۆرێک لە وڵاتانی عەرەبی لە ڕێگەی ژنانەوە بەرجەستە کردووە.

 

هونەرمەند فرێدریک ئارسەر بریگمان یەکەم گەشتی خۆی بۆ باکووری ئەفریقا لە نێوان ساڵانی (١٨٧٢-١٨٧٤) ئەنجامدا، کاتێک سەردانی مەغریب و تونس و جەزائیر و میسری کرد و لەوێش نزیکەی سێ سەد تابلۆی زەیتی تەواو کرد و لە گرنگترین تابلۆ زەیتییەکانی کە گەلەرییەکدا لە نیویۆرک نمایشی کرد و پێشوازییەکی زۆریان لێکرا و لەلایەن بینەرانەوە سەرسام بوون و ژمارەیەکیان فرۆشران.

 

لە تابلۆی "ژنێکی جەزائیر"دا کە لە ساڵی ١٩٠٤دا کێشراوە، ژنێکە لە باڵکۆنی ماڵەکەیدا دانیشتووە، بە کۆمەڵێک گوڵەبەڕۆژە دەورەدراوە، جلێکی نەریتی لەبەردایە، وردەکارییەکان، گە لە سیماکانی دەموچاوی ژنەکە، هەموویان ئاماژەن بۆ کولتووری جەزائیر.

 

هونەر شارستانیەت و کولتوورەکان دەگوازێتەوە، بۆیە مرۆڤ دەتوانێت لە ڕێگەی هونەرەوە فێری کولتوورە جیاوازەکان بێت، جا چ وێنەکێشان بێت، شانۆ بێت یان گۆرانی و ئەمەش ئەوەیە کە هونەرمەند لە ڕێگەی تابلۆکەیەوە بەدوایدا دەگەڕا، بۆ بڵاوکردنەوەی کولتوورەکانی ئەو وڵاتانەی کە سەردانی کردووە و سەرسام بووە بەو میراتانە لە دابونەریتی جوان کە لە مێژوودا تا ئێستا ماونەتەوە.