فیلمی ئەمڕۆ: مۆنیکا

 

لە فیلمی درامیی ئەمریکیدا کە لەلایەن ئەندریا بالۆرۆ لە ئۆرلاندۆ نووسراوە و دەرهێنراوە، چیرۆکە ناوازەکەی ژنێک دەخرێتەڕوو کە دوای دەیان ساڵ دەگەڕێتەوە وڵاتەکەی بۆ چاودێریکردنی دایکە بەساڵاچووەکەی، بەهۆی ئەوەی  تەندروستی ئەوەندە خراپ بووە، تەنانەت کچەکەشی لەبیرکردووە.

 

ئەکتەری ئەمریکی تریس لیسێت وەک کچ و ئەکتەری ئەمریکی پاتریشیا کلارکسن وەک دایکە نەخۆشەکە ڕۆڵی سەرەکی دەبینن، یەکەم دیداری دوای چەند دەیەیەک بە ئازار بوو، چونکە دایکەکە نەیتوانی کچەکەی لەبیر بێت و پێی وابوو کە چاودێرێکی نوێیە.

 

زۆری نەخایاند، پاڵەوانی فیلمەکە، "مۆنیکا"، درکی بەو پچڕانە گەورەیە کرد کە خێزانەکەی پێیدا تێدەپەڕێت، بەهۆی خراپی باری دایکیەوە، بەو پێیەی تووشی تێکچوونی توندی مێشک دەبێت، ئەمەش وایکردووە بەشێکی زۆری یادەوەرییەکەی لەدەست بدات، بۆ ئەوەی ئەزموونێکی سەخت بژی لەم ماوەیەدا و بەرپرسیارێتییەکی گەورەی لە ئەستۆ گرت بۆ دووبارە بنیاتنانەوەی ئەو خێزانەی کە ساڵانێک بوو هەڵوەشاوە.

 

ئەم فیلمە کە بۆ یەکەمجار لە ٧٩هەمین فێستیڤاڵی فیلمی ڤێنیز لە ساڵی ٢٠٢٢ نمایشکرا، باسی زۆر بابەتی کرد کە گرنگترینیان بریتین لە پیربوون و وردەکارییەکانی و وازهێنان و قبوڵکردن.