تابلۆی"سەوزە فرۆشەکە"

سەوزە فرۆشەکە، تابلۆیەکی زەیتییە لەلایەن نیگارکێشی دیمەن و وێنەکێشانی فەرەنسی ماری فرانسوا فیرمین جیرارد (١٨٣٨-١٩٢١) کێشراوە.

 

تابلۆی "سەوزە  فرۆشەکە" بە وردەکاری زۆر ورد کێشراوە، وەک ئەوەی وێنەیەک بێت، سەرنجی لەسەر بچووکترین وردەکارییەکانی دیوار و پەنجەرە و دەرگا و تەنانەت ڕێگاکەش بووە.

 

تابلۆکەی لە ساڵی ١٨٨٢ کێشاوە، ژنێک لە تەنیشت عەرەبانەیەک سەوزە و میوە و هەندێک کەلوپەلی شیری وەستاوە، هەروەها وا دەردەکەوێت کە ژنە فرۆشیارەکە قسە لەگەڵ ژنێک دەکات کە لە یەکێک لە پەنجەرەکانەوە سەری درێژ کردووە و دەوروبەری بیناکان بە وردەکاری زۆرەوە کۆن دەردەکەون.