تابلۆی" ژنێک بە کڵاوەوە"

هێنری ماتیس هونەرمەندێکی فەرەنسییە، لە دایکبووی (١٨٦٩-١٩٥٤)ە، لە بواری نیگارکێشی و پەیکەرسازیدا سەرکەوتوو بووە، بەڵام بە دروستکردنی شێوازی نوێ بەشداریی لە پەرەپێدانی نیگارکێشیدا کردووە، ناوبانگێکی بەرفراوانی بەدەستهێنا وەک پێشەنگێک لە بوارەکانی نیگارکێشی و پەیکەرسازی مۆدێرن، بەو پێیەی شارەزابوو لە دروستکردنی وێنەی دەربڕینی جیاواز لە ناوەکی واقیعەوە.

 

لەناو تابلۆکانیدا کە بە شێوەیەکی بەرفراوان ناسرا و مشتومڕێکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، تابلۆیەکی زەیتی بە ناوی "ژنێک بە کڵاوەوە" هەبوو، لە ساڵی ١٩٠٥دا کێشاوە، تێیدا ئیمیلی هاوژینی هاوڕێکەی وێنا کردووە.

 

لە تابلۆکەدا ڕەنگە گەرمەکان زاڵ بوون بەسەر دیمەنی هونەریدا، هەروەها ئەو شێوازە سەیرانەی کە هونەرمەندان بۆ دەربڕینی دیمەنێک بەکاریدەهێنن، ئەم تابلۆیە هۆکارێکی سەرەکی بوو بەشداری کرد لە خستنە بازاڕی زاراوەی دڕندەیی لای نیگارکێشان، جگە لەوەش تابلۆکە بووە هۆی گۆڕانکاری لە شێوازی هونەرمەند هێنری ماتیس بۆ شێوازێکی دەربڕیندارتر.

 

تابلۆکە ئەمڕۆ لە مۆزەخانەی هونەری مۆدێرن سانفرانسیسکۆ - ئەمریکا هەڵگیراوە.