ژن بوون جوانییە

ژن بوون جوانییە، یەکێکە لە تابلۆکانی هونەرمەندی شێوەکار، دڵسۆز ڕەسوڵ، کە لە ساڵی ٢٠٢٠ کێشاویەتی.

 

تابلۆکە لەسەر کانڤاس کێشراوە و ڕەنگی زەیتی تێدا بەکارهاتووە، کە قەبارەی ٩٠بە ٦٠ سانتیمەترە.

 

تابلۆکە باس لە ژن دەکات کە بە واتای جوانی و خۆشەویستی دێت، هونەرمەند دەڵێت: ژنبوون جوانییە و جەستەیەكی بەهێزە، وەك شێر، بە سۆزە وەك نمەی باران، شیرینە وەك هەنگوین.