ژنان ته‌نیا له سه‌دا ٢٥ پەرلەمانتارانی جیهان پێکدەهێنن
ژنان ته‌نیا له سه‌دا ٢٥ پەرلەمانتارانی جیهان پێكده‌هێنن، ئەم ئامارەش لەلایه‌ن یه‌كێتی پەرلەمانی نێوده‌وڵه‌تییەوە خراوەتەڕوو، به‌پێی ڕاپۆرتی یه‌كێتی پەرلەمانی نێوده‌وڵه‌تی، سه‌باره‌ت به نوێنه‌رایه‌تی ژنان له پەرلەمانهكاندا ساڵی ٢٠٢٠ پێشكه‌وتنی به خۆیه‌وه بینیوە به‌ڵام زیادبوونی رێژه‌ی چالاکییەکانیان کەمیکردووە، ئەمەش کاریگەری دەبێت كه گه‌یشتن به یه‌كسانی له‌گه‌ڵ ڕێژەی پیاوه‌كان نیو سه‌ده‌ی دیكه بخایەنێت.
ناوەندی هەواڵ
یه‌كێتی پەرلەمانی نێوده‌وڵه‌تی له ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی به ناو نیشانی "ژنان له پەرلەمان"دا ده‌ڵێت: سه‌رباری پێشكه‌وتنه‌كانی ساڵانی رابردوو به‌ڵام زیادبوونی ژماره‌ی ژنان له ناو پەرلەمانه‌كانی جیهان به شێوه‌یەكی دیار کەمبووەتەوە و ٥٠ ساڵی دیكه تێپه‌ڕ ده‌بێت هه‌تا بتوانین یه‌كسانی له نێوان هه‌ردوو ره‌گه‌ز لەناو پەرلەمانه‌كان داستەبەر بکەین
بەپێی ئامارەکان له ساڵی ٢٠٢٠دا ڕێژه‌ی ژنان له‌ناو پەرلەماندا ٪٢٥.٥ بوو، به‌راورد بە ساڵی ٢٠١٩ به ڕێژه‌ی ٪٠.٦ زیادی كردووه، له كاتێكدا له ساڵی ١٩٩٥ ڕێژه‌ی ژنان له ٪١١.٣ بووه.
ته‌نیا له هەرسێ وڵاتی کوبا، ڕواندا و ئیماراتی عەرەبیدا ژماره‌ی ژنانی پەرلەمانتار یه‌كسانه، له هه‌ندێك وڵات‌دا هیچ پەرلەمانتارێکی ژن له پەرلەماندا نین، وه‌كو بابوا، غینیای نوێ، میكرۆنیزیا و فانواتو.
ئه‌مینداری گشتی یه‌كێتی پەرلەمانی نێوده‌وڵه‌تی مارتن تشونجونگ له ڕاگه‌یاندنێكدا بۆ رۆژنامه‌نوسان ووتی: ده‌ستنیشانكردنی به‌شی نوێنه‌رایه‌تی ژنان له پەرلەمانه‌كان بابه‌تێكی گرنگه بۆ پێشكه‌وتن. هه‌روه‌ها ستایشی ئه‌وڵاتانه‌ی كرد كه پێشكه‌وتنیان به‌ده‌ستهێناوه له بواری نوێنه‌رایه‌تی ژنان وه‌كو ئیماراتی عه‌ره‌بی كه له هه‌ردوو ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ی ڕێژه‌ی ژنان بریتییە له ٪٢٦.٩.
به‌رزترین ڕێژه‌ی نوێنه‌رایه‌تی ژنان له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكادایه كه لە کۆنگرێسدا ٪٣٢.٤، كەمترین ڕێژه‌ی نوێنه‌رایه‌تی ژنان له رۆژهه‌ڵاتی ناوین و باكووری ئه‌فریقیادایه كه رێژەکە ٪١٧.٨
ڕێکخراوی یه‌كێتی پەرلەمانی نێوده‌وڵه‌تی، ڕێکخراوێکە چاودێری بارودۆخی پەرلەمانەکان دەکات لە جیهاندا و مه‌ڵبه‌ندی سه‌ره‌كی له شاری جنێفە، ١٧٩ ئەندامی لە په‌رله‌مانی نیشتیمانی و ١٣ ئەندامی لە پەرلەمانی هه‌رێمیدا ئەندامی ڕێکخراوەکەن.
ت.پ