"ئازادبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئاستەنگییەکانی پرسی ئاشتی لادەبات"
نەورۆز ئویساڵ ئاسڵان، پەرلەمانتاری تورکیا و پارێزەری پێشووی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەڵێت: پرسی ئاشتی لە ئێستادا لە دەوڵەتی تورکیادا بەرچاو ڕوونە کە چەند گرنگە، بۆیە باس لە پێشهاتەکانی جێبەجێ نەبوونی دەکرێت کە چ زیانێک دەخوڵقینێت.
هێلین ئەحمەد
سلێمانی_ زیاتر لە ساڵێکە پرسی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەنگی داوەتەوە، بانگەوازی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، بۆ ئاگربەستە لە نێوان تەواوی گەلانی جیهان، کە هەبوونی پرسی ئاشتی و پێکەوەیی بەرچاوڕوونە بۆ هاوڵاتیان، پرسی ئاشتی لە ئاستی سیاسیی و ڕۆژنامەنوسیدا دەنگدانەوەی گەورەی بەدوای خۆیداهێناوە، بە ئاستی نێودەوڵەتی و جیهانی پشتگیرییەکان بۆ پرسی ئاشتی هەبوون، هەبوونی پرسی ئاشتی لەگەڵ دەوڵەتی تورکیا بە کەسی پێشەنگ سەردەکەوێت، لێرەدا ڕێبەری گەلی کورد پێشەنگاییەتی ئەو پرسە گەورەیە دەکات، هەنگاوی گەورە بە بوێری گەورە لە پرسی ئاشتیدا دەنێت، لە پرسی ئاشتیدا بنکەی سیاسیی باش ئامادە دەکرێت، پاشەکشە لەبارودۆخ و گۆڕانکارییەکاندا ناکات، لە دیالۆکەکاندا هەنگاو بەرەو دواوە نانێت، لە ڕێگەی ئامادەکردنی بنکەیەکی سیاسیی تۆکمە هەوڵ بۆ پرسەکە دەدرێت، لە ڕێگەی زمانێکی ئاشتی و زمانێک کە دان بە کورددا بنێت، لە ناو جڤاکی ئازادی خوازیدا جێدەگرێت، سەرەڕای ئەوەی کە پرسی ئاشتی لە لایەن کوردەوە کاری جدی و گرنگی بۆ دەکرێت، ئامانجی کورد دان نان بە مافی کورد لە تورکیایە، هەروەها پێکەویی و ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ڕەنگبداتەوە، گەلی کورد لەسەر ئەو پێواژۆی ئاشتییە بەدەنگەوەهاتنی دەوڵەتی تورکیای دەوێت، لەسەر ئاشتی و پێکەوەیی کار بکەن، لەسەر پرسی ئاشتی و پێکەوەی تێکۆشا ئەنجامبدەن، بۆیە دەبێت دەوڵەتی تورک لەسەر پرسی ئاشتی و پێکەوەیی ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆی بەجێ بگەیەنێت، پێویستە بۆ پرسی ئاشتی تێگەیشتن و کار لەسەر پرسەکە بەشێوەیەکی سیستماتیک لە لایەن دەوڵەتی تورکیاوە ئەنجامبدرێت، گەلی کورد بۆ بەدەستهێنانی پرسی ئاشتی لەڕێگەی هەنگاونانە سیاسیی و ستراتیژییەکانیانەوە هەنگاوی گرنگیان ناوە، هەروەها لە ڕێگەی چالاکی و بەرخۆدانەوە هەڵی زیاتر دەردەبڕن.
" ڕێبەر ئاپۆ پرسی ئاشتی وەک دەرگایەکی ئاشتی بەڕووی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بینیوە و دەیەوێت ئەو دەرگایە بکاتەوە "
نەورۆز ئویساڵ ئاسڵان، پەرلەمانتاری تورکیا و پارێزەری پێشووی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، باسی لە پرسی ئاشتی کرد، وتی: ئەگەر ئێمە چاوەڕێی دەوڵەتی تورکیا بین قۆناغی ئاشتی ڕادەوەستیت، بەڵا پرسی ئاشتی بە ئیرادە سەر دەکەوێت، ئەو ئیرادەیەش لە ١ی تشرینی یەکەم بە سڵاو دەستی پێکرد، دواترلە ٢٢ی تشرینی یەکەم بە بانگەوازی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستی پێکرد، پاشان گرێدراوبوو لە هاتنی مافی هیوا بۆ سەرۆک ئاپۆ، تا ٢٦ی تشرینی یەکەم پرسی ئاشتی سەرهەڵدانی بینی، بەڵام ڕێبەری گەلی کورد لە بارەی پرسی ئاشتی لەگەڵ دەوڵەتی تورکیادا باس لەوەدەکات "پرسی ئاشتی وەک دەرگایەک بینیوە ویستوویەتی ئەو دەرگایە بۆ کورد بکاتەوە"، کەواتە پرسی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک گرنگە بۆکورد، تورک وەک نەرێنیبون لە پرسی ئاشتی دەڕوانێ بەڵام کورد وەک برایەتی و پێکەوەی لێی دەروانێت، پێویستە دەوڵەتی تورکیا هەنگاوی ئەرێنی بنێت، ئەگەر لەسەر بنەمای ئاشتی کاربکات زمانی ئەرێنی بوون بێنێتەبوون، بەڵام تورک لە ڕێگەی قەدەغەکردنی زمان و لەناوبردن و تواندنەوەی کورد هەوڵەدەن، بەڵام هەموو ئەم کارانە بە ئاسایشی ناوچەکەوە گرێدراوە، ئینجا مەسەلەی ئەمنیەت دێتەپێشەوە، لە پشتی ئەم هەڵسوکەوتەوە کاردەکات، بەڵام ئەم کارانە لە زەوتکردنی مافی کوردەوە دەستی پێکرد، کە لە ئاواکردنی کۆمار لەناوچەکەدا دەستی پێکرد، ئێمە دەبێت ئەم رەفتارانەی تورک لێک جیابکەینەوە، ڕێبەر ئاپۆ بۆپوچەڵکردنەوەی رەفتارەکانی تورک پرسی ئاشتی دێنێتە بوون، ڕێبەر ئاپۆ، وتی: ۳٠ ساڵە داخوازی ئێمە بەرچاوە کە سیاسەتێکی دیوکراتیکە، زیاتر لە ۳٠ ساڵە داخوازیەکانمان بەرچاوە، هاوکات دەوڵەتیش داخوازی هەیە بۆی، بەڵام لەگەڵ هەبوونی پرسەکەدا هەنگاوی گرنگ بۆ پرسی ئاشتی نانێت، ئەم پێویستی بۆ دروستبوونی سیاسەتێکی دیموکراتیک چییە؟، بەڵام دەوڵەتی تورک جێبەجێی ناکات، وە لە بنەڕەتدا ئیرادەیەکی دوولایەنە هەیە، ئەگەر ئەم ئیرادە دوولایەنە وەک هەنگاوی تورکیابێت، ئەگەر لە ئێستادا داخوازییەکان و چاوەڕوانیەکان لە تورکیا وەک قسەکانیان جێبەجێ ببکرێت و هەنگاوی کرداریان هەبێت، کاتێک لە پێواژۆدا جێ دەگری پێویستییەکانی چیە ئەگەر لە کوردێک یان تورک یان پارێزوانێکی مافی مرۆڤ بپرسین، هەموو دەزانن مافەکان گرنگی تایبەتی بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانی مرۆڤە، هەموو کەس لە باکووری کوردستان داخوازو پێویستییەکانی ئەم قۆناغە دەزانێت، بۆیە جێبەجێ نەکردنی زیاتر دەخرێتە بەر گفتوگۆ.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوەی پێویستە بۆ ئاشتی کە لەمساڵدا زەمینەی بۆ نەرەخساوە، دەبێت یاساکان بڕەخسێت بۆ پرسەکە، تا بتوانێت قۆناغەکە پێشبکەوێت، ئەگەرئەو هەنگاوانە نەنرێت لە لایەن دەوڵەتی تورکیاوە ئیدی پرسەکە بەرەوپێش ناچێت و قەتیس دەمێنێتەوە، پاشان ئاستەنگی سیاسیی بەدوای خۆیدا دەهێنێت، ئەگەر ئاستەنگییەکان بۆ پرسەکە نەبێت ڕێبەری گەلی کورد بۆ بەردەوامی هەنگاوی گرنگتر دەنێت، بۆ جێگرتنی پرسەکە و بەرەوپێشبردنی پێویستە یاساکان جێبەجێ بکرێت، ڕاستە ئیرادە و پێویستیەکی گرنگە بەڵام دەبێت سەربگرێت، لایەنی یەکەمی ئەم قۆناغە ڕێبەری گەلی کورد لە ناو ئەم دۆخەدا بەم بانگەوازیی گەورەیە ڕەوشێکی وای هێناوەتەبوون کە قۆناغ بەرەوپێش بچێت، ئیدی زیندانی و گۆشەگیر کردنی قبوڵکراونییە، ئازادیبونەکەی ببێتە مژارێکی سەرەکی لەسەر کۆمسیۆن، پێویستە ئازادبوونی ببێتە ڕۆژەڤی سەرەکی، جا لەڕێگەی کۆمسیۆنەوە یان جێبەجێکردنی مافی هیواوەبێت یان کۆمسیۆنە جیاوازەکانی لە پەرلەماندا هەیە، یان دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا، بۆ ئەم قۆناغە ئازادی ڕێبەر ئاپۆ پێویستی سەرەکییە، واتە دەبێت هەنگاوی گرنگ بندرێت.
" پرسی ئاشتی بە پێشکەوتن وپێشنەکەوتنی ڕێگە بۆ زیندانیکردنی ڕێبەر ئاپۆ خۆشناکات و جێی گبوڵ نابێت"
نەورۆز ئویساڵ ئاسڵان، جەختی لەوەشکردەوە، وتی: چارەسەرنەکردنی پرسی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بۆ زیندانیکردنی ۲۷ ساڵەی ڕێبەر ئاپۆ دەگەڕێتەوە، ئەگەر ئیرادەیەک بۆ چارەسەری پرسی کورد هەبێت، دەبێت هەنگاوی یەکەم کاریگەری لەسەر ئەم دۆخە هەبێت، ئەگەر بۆ ئاشتی هەوڵ بدرێت دەبێت گەل کێ بە ڕێبەری خۆی قبوڵ کردوە گەلی بەرامبەریش ناچارە ئەو ڕێبەرە بنەما بگرێت، لە ئێستادا گەلی کورد نیشانی داوە تاکە ڕێبەرێک کە هەیەتی ڕێبەر ئاپۆیە، لەبەر ئەوەیە دەوڵەتی تورکیا بۆ ئاشتی داخوازی لەڕێبەر ئۆجالان دەکات، هەوڵ بۆ ئەنجامدانی دانوستان و گفتوگۆ لەگەڵ دەکات، ئەگەر تۆ ڕؤڵی کۆمسیۆنی دەزانیت بۆ گۆشەگیری دەکەیت، هەروەها لەماوەی ساڵێکدا چەند دەرفەتێکی کەمی چاوپێکەوتن بۆ بەنەماڵەو پارێزەر و شاندەکان ڕێکخراوە، لە ناو ئەم دەرفەتە کەمەدا ئەوەندە پێشکەوتنی گەورە بۆ پرسەکە دروست بووە، بیربکەوە کاتێک کە ئازاد ببێت پەیوەندی لەگەڵ هەرکەس دروستبکات، بتوانێت ڕێپۆرتاژبکات و پەیوەندی لەگەڵ ڕاگەیاندنەکان بکات، هەروەها لەگەڵ پارتە سیاسییەکان گفتوگۆ بکات، لەگەڵ گەلی کورد کۆببێتەوە، ئەبێت چ کاریگەرییەکی مەزن و هیوایەکی گەورە لە بەرەوپێشچوونێک لە قۆناغەکەدا ڕوودەدات، دەوڵەتی تورکیا لەژێر ناوی گۆشەگیریدا دوو ئامانجی هەیە، یەکەم ئەو چوارچێوەی لەسەر ڕێبەر دروستکردوە نایەوێ لە بەر سیاسەتی تورکیا خراپ بکات، لەسەر ئەوە خۆی دەژیەنێت و بە خۆیەوە گرێی دەدات، هەروەها نایەوێت قۆناغەکە لەژێر دەستی دەوڵەتی تورکیا دەربچێت، لەبەرئەوەی دەزانێت ڕێبەری گەلی کورد قسەو پێشنیارەکانی بە تەنها هی ئێستانیە بەڵکو ۲٠ ساڵ زیاتر پێشبینی و ئایندە دەبینێت، بۆیە تورکیا دەیەوێت هێزو توانای هێزی تێڕوانینەکانی بۆ ئایندە سنوردار و کۆنترۆڵ بکەن، کە هەموو ئەم سیاسەتە گرێدراوە بە قۆناغی ئاشتییەوە، ئەگەر بتوانیت تۆ لایەنی سەرەکی کۆنترۆڵ بکەیت ئەوا کۆمەڵگە چۆن بۆ سەرخستن و بەرەوپێشبردنی ئەم قۆناغە لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە ئەو قۆناغە بەرەوپێشچوون بەخۆیەوە دەبینێت، بۆیە ئەمڕۆ و لە ئێستادا ئازادی ڕێبەری گەلی کورد ئاستەنگییەکانی بەرەوپێشبردنی قۆناغی ئاشتی لادەبات، بۆ ئێمەش ڕاستی و حەقیقەت ئەوەیە، لە دونیاشدا نمونە هەیە کاتیک لە زینداندابیت و پەیوەندی سنووردارهەبێت ناتوانی بڵێی ئەم قۆناغە بەرەوپێش دەچێت، دیسان لە ناو ئەم دۆخە سنووردارەدا ئەو شتانەی دیارە بە بانگەوازی و پێشنیارەکانی ڕێبەر ئاپۆ، هێزو توانای ڕێبەر ئاپۆ نیشان دەدات، ئەمەش راستییەکە ئەم قۆناغە هەبێت یان نا، زیندانیکردنی ڕێبەر ئاپۆ جێی قبوڵ نییە بۆ گەلی کورد.
" ئازادی ژن بە ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە بەندە "
نەورۆز ئویساڵ ئاسڵان، لە کۆتایی قسەکانیدا وتیشی: ئازادی ڕێبەر ئاپۆ بە ئازادی ژنەوە گرێ دەدرێت، لەبەر ئەوەی ئەم قۆناغە تەنها بۆ دەوڵەت و حکومەت و پارتی کرێکارانی کوردستان و ڕێبەرێتی تەنها لە ناو خۆیاندا نییە، ئەگەر وابێت ئێمە دەکەوینە نزیکایەتی و داخوازی دەوڵەت، بەڵام ڕێبەری گەلی کورد ئەم قۆناغەی وەک ئاشتی لەگەڵ دەوڵەت پێویستی بە کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک هەیە، ئەگەرکۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک نەبێت یا دەوڵەت ئاشتی بکات بەڵام نەهێڵێت کۆمەڵگە دیموکراتیکبێت، ئەوکات ئاشتی بەرەو کوێ دەچێت؟، ئەگەر بمانەوێت کۆمەڵگەی دیموکراتیک و ئاشتی پێکبهێنین، ناکرێت کە ژن کۆمەڵکوژ بکەیت، یان کۆیلەی بکەیت، ئەو بۆچونانەی ڕێبەر ئاپۆ ساڵانێکە باس لە ئازادبوونی ژن دەکات، کە تا ژن ئازاد نەبێت کۆمەڵگە ئازاد نابێت، لە نرخاندنەکانی کۆتای ڕێبەر ئاپۆ باس لەوە دەکات کە کەسێک نەتوانێت لەگەڵ ژن دانوستان و گفتوگۆ بکات ناتوانێت بڵێت من کەسێکی سۆسیالیستم، ڕێبەر ئاپۆ لە چاوپێکەوتنی یەکەم تا کۆتایی، بە تایبەت سڵاو و پەیامی تایبەتی بۆ ژنان ناردووە، لەسەر گرنگی قۆناغەکە چۆن ئازاد ببێت، هەروەها ڕاستە ئێمە هاتینە لای یەک بەلام چۆن ژیان بکەین ئایە ژنێکی کورد چۆن ژیان بکات، تەنها زمان چاند وهونەر ئازادی نیە، لەناو ئازاد ژیانکردندا پێویستمان بە بینینی حەقیقەتەکان هەیە، لەبەر ئەوە ئازادی ژن گرنگی ڕاستەوخۆی بە قۆناغەکەوە هەیە، ئەگەر کۆمەڵگە و دەوڵەت پێکبێن، بەڵام ژنێک لەناو کۆمەڵگەدا ئازاد نەبێت ئەوا واتایەکی نابێت و کۆمەڵگەی دیموکراتیکیش واتایەکی نابێت.