"شەهید کردنی ساکینە جانسز دانوستانێکی بەرژەوەندخوازی سیستەمی ئیمپڕیالیزمی فاشیزمە" 

ویژدان نورەدین، پسپۆڕ لە مێژووی هاوچەرخ دەڵێت: شەهید ساراهەوێنی دروستبوونی هێزی خۆپاراستنی ژنان بوو، کە ئامانجی سەلماندن و بڕوابەخۆبوونی ژن بە بەرگریکردن لە خاک و پاراستنی ناسنامەو کەسێتی ژنی کورد بخاتەوە مێژوو.  

   هێلین ئەحمەد   
   
سلێمانی_ ٩ـی کانوونی دووەم، ١٣ ساڵ بەسەر تیرۆرکردنی شەهید ساکینە جانسز و هەڤاڵانی "لەیلا شایلەمەز و فیدان دۆغان"، تێدەپەڕێت کە بە دەستی دووژمنانی کورد و چاوساخانی دداگیرکەر لە فەڕەنسادا کرانە ئامانج، شەهید ساکینە جانسز، ناسراو بە هەڤاڵ سارا لە ساڵی ١٩٥٨ لە گوندی تەخت خەلیل سەر بە شاری دێرسیمی باکووری کوردستان لە خێزانێکی کوردی عەلەویی لە دایک بوو، دایک و باوکی لە کۆمەڵکوژیی دێرسیم ڕزگاریان بوو، ئەمەش وایکرد کە هەمیشە لەگەڵ ئەو چیرۆکە و دڕندەی دەوڵەتی داگیرکەریی تورکدا گەورە ببێت، کارو خەباتی شەهید ساکینە تەنیا کاریگەری لەسەر کەسایەتی سیاسی، تێکۆشانی شۆڕگێران و خەباتی خۆپاراستنی ژنان نەکردووە بەڵکو کاریگەر لەسەر هەموو توێژەکانی کۆمەڵگە درووست کردووە، ژنان لە تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەروپادا کاریگەربوون بە هەبوونی شەهید ساکینە، بۆیە لەدوای شەهیدکردنی بەردەوام لە هەوڵی یادکردنەوە و بەبیرهێنانەوەیدان، تا بتوانن بکوژانی ڕاستەقینەی کۆمەڵکوژییەکە بە سزا بگەیەنن.   
   
" لێدان لە شەهید ساکینە لێدانبوو لە بزوتنەوەی کورد، تا ئەو دەنگە بڵندەی بەرامبەر تاریکپەرستی سەری هەڵدا کپبکرێتەوە"  
ویژدان نورەدین نەجمەدین، پسپۆڕ لە مێژووی هاوچەرخ و چالاکوانی بواری ژنان، ئاماژەی بەوەکرد، بەر لە ١٤ ساڵ، لە کۆمەڵکووژی پاریس سێ ژنە چالاکوانی سیاسیی بە ئامانج گیران، ژنە شۆڕشگێڕانی کورد ساکینە جانسز و هاوڕێکانی کە کاریگەریی گەورەی خەبات و شۆڕشگێڕیان لەسەر هزری ژنان بەجێ هێشتبوو، کە کاریگەری سیاسیی بۆ دەوڵيتانی داگیرکەر دروستکردبوو، هەروەها شەهید ساکینە خەباتی لە پێناو ئازادی و هۆشیارکردنەوەی ژندا دەکرد، بۆیە لێدان لە شەهید ساکینە و هاوڕێکانی لێدانبوو لە تەڤگەری کورد، تا ئەو دەنگە بڵندەی بەرامبەر تاریکپەرستی سەری هەڵدا کپبکرێتەوە، وتی: لە نێوان پارتی کرێکارانی کوردستان و دەوڵەتی تورکیا، لە ساڵی ٢٠١٣دا پرسی ئاشتی بوونی هەبوو، بەڵام لە لایەن داگیرکەرانەوە شەهیدکردنی ساکینە جانسز و هەڤاڵانی ئاماژەیەکبوو بۆ ڕێگەگرتن لە ئاشتی لە نێوانیاندا، هەروەها شەهید ساکینە هەوێنی دروستبوونی هێزی خۆپاراستنی ژنان بوو، کە ئامانجی هێزەکە سەلماندن و بڕوابەخۆبوونی ژن بە بەرگریکردن لە خاک و پاراستنی ناسنامەو کەسێتی ژنیکورد بخاتەوە ناو مێژوو، پاشان پاشکۆنەبوون بە هێزێکی سەربازی پیاوان، لێدان لە شەهید ساکینەو هەڤاڵانی پەرتەوازەکردنی ژنانی واڵاتانی دیکە بوو، ئەو بارودۆخە هۆکاربوو بۆ ساکینە جانسز لکە سیمای شۆڕشگێڕی کوردبوو لە گەڵ هەڤاڵانیدا کرانە ئامانج.   
   
ویژدان نورەدین  وتیشی: ئەو کۆمەڵکوژییەی ئەنجامدرا، لە پێناوی بەهێزی پێگەی ساکینەو هاوڕێکانیدا ئەنجامدرا، پێگەیەکی سیاسیی و خەباتگێڕیان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ناوەندەکانی پاریسدا هەبوو، هاوڵاتیان دەزانن ئەم کۆمەڵکوژیانە دانوستانێکی بەرژەوەند خوازی سیستەمی ئیمپڕیالیزمی فاشیزمە، لە ئەنجامی فشاری دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ فەڕەنساو هاوکاریکردنیان تا کۆمەڵکوژییەکان ئەنجامبدەن، کە بووە خاڵێکی ڕەش بە مێژووی فەڕەنساوەو کە ناتوانێت لێی دەربازببێت، هەروەها ئەو چالاکییەکان تەوای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و فەڕەنسا و پاریسی گرتەوە، دوای دادگایی کردنی تیرۆرستان دەکرا، لە دادگاییەکی ڕوکەشیانەدا کۆمەڵکێک کەس بە تۆمەتبار لە قەڵەمدران و کۆتاییان بە ژیانیان هێنا، بەڵام ئێمەی ژنان بە کوشتنی تاوانباران کڵپەی ناخمان دانەمرکایەوە و باوەڕمان نەهێناوە،بەردەوام لەسەر بەسزاگەیاندنی تاوانبارانی ڕاستەقینەی تاوانەکەین و دەبێت بە ئامانجی خۆمان بگەیەن، تاوانبارانتی ڕاستەقینە بە سزای خۆیان بگەن.    
   
"ساکینە بووە هەوێنی ئازادی و ئاشتی بۆ ژنانی کورد"   
لە کۆتایی قسەکانیدا ویژدان نورەدین وتیشی: ساکینە جانسز، هەردەم ئاماژەی بە بیری ڕەخنەگرانەی ئاشتی بۆ ژنان دەکرد، لە ڕەخنەکانی بەرامبەر داگیرکەر بەردەوام جەختی لە ڕەخنەگرتنی ئاشتیانە دەکردەوە، بوونی هەر ژنێک خاوەن بیروباوەڕێکی سەربەخۆیی و داکۆکی لە ئازادی بیری ژن و هێنانی مافەکانی ژنان و بەشداریکردنی ژنان لە کایە سیاسیی و زانستی و کۆمەڵایەتی بکات، بە دڵی داگیرکەر نییە، کە داگیرکەرانیش مێژوویان لەگەڵ خەباتی کورد و بە تایبەت ژناندا هەیە، دەوڵەتی داگیرکەر بەردەوام لە هەوڵی کوشتنی ژنانی ئازاددایە، ئەگەر نەتوانێت بە ڕۆحی نەتوانێ کۆتای بەژنیانی هەر ژنە شۆڕشگێڕێکی کورد بهێنێت، ئەوا لە ڕێگەی کەسێتییەوە لێی دەدات، کە دەلالەت لە ئەقڵیەتی پیاوسالاری فاشیست دەکات، هەر لە هەڵبژاردنەکانەوە هەوڵ بۆ کپکردنی ژنانی ئازادیخواز دەدەن،تا ئەو کەسانەی پشتگیریان بۆ ئازادی کورد و سەرکەوتنی پرسی ئاشتی هەیە، کە بینیمان لەیلا زانا لە لایەن دەوڵەتی داگیرکەر کرایە ئامانج، کە پێشتر مێژوویەکی مەزنی هەبووەو هەردەم لەگەڵ پرسی ئاشتیدا بووە، بۆیە لەڕێگەی ئەم هێرشەی کۆتاییدا ویستیان دەنگی لەیلا زانا کپبکەنەوە، بەڵام هێزی کورد بەرپەچی ئەو هێرشەی دایەوە، هەروەها شەهید ساکینە جانسز توانی لە مەترسیترین دۆخدا بەرپەچی هێزی داگیرکەر بداتەوە، ساکینە بوە هەوێنی شۆڕشی ١٤ی تەباخی ١٩٨٤،  بزووتنەوەی هێزی چەکداری کورد بونیاد بنێت، کە لەڕۆژئاوادا دەرئەنجامەکەی دەبیندرێت، پاشان مێژووی ژنی کورد بنوسێتەوە، کە ئێمەی ژن دەتوانین لەهەر بارودۆخێکدا دەتوانین بە هەموو جیهانی بناسێنین، کە ژنانی کورد ژنانێکی قارەمانن.