لە نێوان "هێڵی زەرد" و ڕۆژئاوادا غەززەی نوێ بەرەو کوێ دەڕوات؟
بڕیارنامەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سەپاندنی ئەمینداری بەسەر غەززە، قۆناغێکی سیاسی نوێ دەکاتەوە، کە پڕە لە دابەشبوونە جوگرافییە ئاڵۆزەکان و کاردانەوەی کۆمەڵایەتی و ئابووری ڕاستی، هەڕەشەی پارچەپارچەکردنی پەیکەری کۆمەڵایەتی فەڵەستین.
ڕەفیف ئیسلیم
غەززە- لە ئێستادا شاری غەززە چاوەڕوانی پڕۆژەیەک دەکات بە ناوی "غەززەی نوێ"، کە لەسەر بنەمای پلان و چارەسەری دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دانراوە، لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکاندا دەنگی لەسەر دراوە، بەڵام تا ئێستا ڕوون نییە کە لە ڕۆژهەڵاتی هێڵی زەرد چی ڕوودەدات، ئایا دەبێتە قەوارەیەکی سەقامگیر یان ناوچەیەک لە ژێر کۆنترۆڵی ئیسرائیلدا؟ چارەنووسی ناوچەکە لە ڕۆژئاوای خۆی چی دەبێت؟ هەروەها لە نێوان ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوادا، ئایا شارەکە بە دابەشکراوی دەمێنێتەوە، یان شارێکی نوێ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی بێ ڕۆحدا دروست دەکرێت؟
ئیلهام شەماڵی، توێژەر کە پسپۆڕە لە پرسەکانی ململانێی عەرەبی و ئیسرائیل ڕایگەیاند، کە دوابەدوای بڕیارەکەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانانی کەرتی غەززە لە ژێر ئەمینداریدا، ئێستا فەڵەستینییەکان ڕووبەڕووی قۆناغێکی نوێ دەبنەوە سەبارەت بە کەرتی غەززە و دانیشتووانەکەی و لەڕاستیدا تەواوی دۆزی فەڵەستینیش، ئەم قۆناغە ڕاستیەکی سیاسی نوێ دەسەپێنێت، ڕاستیەک کە بە تێگەیشتنەکانی پێشوو پێناسە نەکراوە- نەک وەک یەکەیەکی سیاسی یەکگرتوو، بەڵکو وەک کۆمەڵێک کانتۆن یان ناوچەی جیاواز.
ئاماژەی بەوەشکرد، تا ئێستا بڕیارەکە بە فەرمی لە ماڵپەڕی نەتەوە یەکگرتووەکان بڵاونەکراوەتەوە، ئەمەش وایکردووە پێداچوونەوە بە وردەکارییەکانی و بڕگە تایبەتەکانیدا بکرێت سەبارەت بە دۆخی کەرتی غەززە، چ ڕۆژهەڵات و چ ڕۆژئاوا، بەپێی ئەو دابەشکردنە نوێیانەی کە لەم دواییانەدا ئەنجومەنی ئاسایش ڕایانگەیاندووە، کە ئەمە ئاوەدانکردنەوە نییە وەک ئەوەی دوای هێرشەکانی پێشووی کەرتی نەریتیی، بەڵکو ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتە بەپێی چارەسەرێکی ئیسرائیل-ئەمریکی.
"ئەو ئیدارەی کە پێکدێت هیچ پەیوەندییەکی بە کۆمەڵگەی فەڵەستینیەوە نابێت"
ئەوەی ئێستا پێشنیار دەکرێت ناوچەیەکی ڕۆژهەڵاتی دەوڵەمەندە لە ڕووی جوگرافییەوە، کە لە رەفح دەست پێدەکات و درێژدەبێتەوە بۆ باکووری دووری کەرتی غەززە بەدرێژایی سنووری ڕۆژهەڵاتی، ئەم ناوچەیە نزیکەی ٥٠٪ی کۆی ڕووبەری غەززە پێکدەهێنێت، بە تایبەتی ڕەفحی پێش ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ وەک نموونەیەک بۆ ئەو شارانەیە کە بەنیازن لە ژێر ئیدارە جیاوازەکاندا بونیادی بنێن، لە کاتێکدا ڕۆژئاوا بە بیانووی ئەوەی دەکەوێتە ژێر دەسەڵات و حوکمڕانی بزووتنەوەی حەماسەوە، بە وێرانی دەیهێڵێتەوە.
پێی وایە لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵات ڕێگە بە دانیشتوان دەدرێت بگەڕێنەوە بۆ ماڵەکانیان، بەڵام تەنها دوای پشکنینی توندی ئاسایشی ئیسرائیل، هەروەها پێویستی خاوەندارێتی شوقە لەو ناوچانەیان پێدەدرێت، بەڵام زەوی نییە، بە پێچەوانەی هەندێک ناوچەی کەناری ڕۆژئاو، ئەو ئیدارەیەی کە لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵات پێکدەهێنرێت، هیچ بەشدارییەکی فەڵەستینی نابێت، لەڕووی ئابووری و سیاسی و یاساییەوە.
ئیلهام شەماڵی، وتی: پلانی پێشنیارکراوی ئاوەدانکردنەوەی غەززە پاڵنەری سیاسییە و هیچ کاریگەرییەکی لەسەر گەلی فەڵەستین نییە، لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە بەرەوپێش دەچێت وەک ئەوەی کەرتی غەززە سنووردار بێت بە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتە، ئەم هەنگاوانە بەمەبەستی جێهێشتنی ناوچەکانی ڕۆژئاوایە، کە دانیشتووانیان بۆ ماوەیەکی زۆر درێژ لە ناو چادرەکاندا بەردەوام لە ئازاردان، بەبێ ئاوەدانکردنەوە و ژیانێکی شایستە.
ئاماژەی بەوەشکرد، دۆخی نێوان ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای کەرتی غەززە کاریگەری یاسایی، سیاسی، ئابووری، کۆمەڵایەتی و مرۆیی دەبێت، شارەکە پەیوەندییەکی یەکتری لە نێوان ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای خۆیدا هەیە وەک یەک قەوارەی سەربەخۆ پێش دوایین جەنگ، جا چ لەسەر ئاستی نەخۆشخانەکان، زانکۆکان، دادگاکان، دەزگا ئاسایشیەکان و پۆلیسەکان، دروستکردنی بەڕێوبەرایەتی تایبەت بۆ ڕۆژهەڵات ئێستا و ئەوانی تر بۆ ڕۆژئاوا دەبێتە هۆی ڕێکخستنی نوێ لە شارەکەدا.
"داگیرکردنی غەززە لە ژێر پەردەی نێودەوڵەتیدا ئەنجام دەدرێت"
ئیلهام شەماڵی جەختی لەوە کردەوە، کە کۆمەڵگەی فەڵەستین ئێستا لەبەردەم دابەشبوونێکی جوگرافیای نوێی دۆزی فەڵەستیندایە، دابەشکردنێک کە دەمانتوانی بەبێ ئەو کارە بکەین، ئەمەش دەبێتە هۆی دابەشبوونی دیمۆگرافی و پارچەبوونی پەیکەری کۆمەڵایەتی گەلی فەڵەستین و بنەماڵەی فەڵەستین بەتایبەتی، کۆمەڵگەی فەڵەستینی هاوشێوەی کۆمەڵگەیەکی خێڵەکییە کە بە پەیوەندی خێزانی بەهێز و بەردەوام تایبەتمەندە، لەکاتێکدا ئێستا خێزانەکان لەیەکتر جیا بوونەتەوە لە نێوان ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا بەهۆی ناوچە ئاسایشییەکان و ناوچەی پارێزەرەوە کە دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل دایدەمەزرێنن.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو هێڵە زەردانەی کە ئێستا دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە دەیکێشن هاوشێوەی ئەو هێڵە زەردانەیە کە لە ساڵی ١٩٤٨دا کێشراون، لە ئەنجامدا جووڵە و سەردانەکان بەپێی ڕێکەوتنی ڕۆدز لەلایەن هێزەکانی ئیسرائیلەوە مۆڵەتی ئاسایشی دەرچووە، هەروەها داگیرکردنی شارەکە ئێستا لە ژێر پەردەی نێودەوڵەتی و بە بەرەکەتی هەموو وڵاتان بەڕێوەدەچێت، ئەگەر پلانەکە جێبەجێ بکرێت، هیچ ڕێگەیەک بۆ وەرگرتنەوەی غەززە نامێنێت.
ئیلهام شەماڵی پرسیاری ئەوە دەکات کە چۆن دوای ١٨ ساڵ لە شکستهێنان لە چارەسەرکردنی ناکۆکییە ناوخۆییەکانیان و کۆتاییهێنان بەو دابەشبوونە، دەکرێت یەکڕیزیی کەرتی غەززە بپارێزرێت و یەکگرتوویی نێوان هەردوو بەشی نیشتمان بگەڕێنرێتەوە لەکاتێکدا لە ژێر ئەمینداری نێودەوڵەتی و بەڕێوبەرایەتی ئەمریکا و ئیسرائیلدایە، هەروەها بڕیارێکی نەتەوەیی یەکگرتووی فەڵەستین و عەرەبی پێویستە، ئەگەرنا دۆخەکە بۆ پێنج دەیەی داهاتوو کاریگەری لەسەر شارەکە دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ناسنامەی نەتەوەیی ناوچەکانی ڕۆژهەڵات لەدەست دەچێت، چونکە ئەوانەی لەو ناوچانە نیشتەجێن لەلایەن ئیسرائیلەوە قبوڵ دەکرێن، لە ئەنجامدا مافی گەلی فەڵەستین بۆ خەباتی چەکداری پووچەڵ دەبێتەوە، ئەم دابەشبوونە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان دەبێت، دوو پێشنیار پێشکەش بە ئەنجومەنی ئاسایش کران، یەکەمیان پێشنیارێکی ئەمریکییە، دان بە هیچ ڕۆڵێکدا نانێت بۆ دەسەڵاتی فەڵەستین و پێشنیاری ئەوە دەکات کە دەوڵەت لەلایەن کەسایەتییە سەربەخۆکانەوە بەڕێوەبچێت، دووەمیان پێشنیارێکی ڕووسیایە، لەسەر بنەمای ڕۆڵێک بۆ دەسەڵاتی فەڵەستین، کە لەلایەن ئەنجومەنی ئاسایشەوە ڕەتکرایەوە.
ئیلهام شەماڵی، توێژەر لە پرسەکانی ململانێی عەرەبی و ئیسرائیل، پشتڕاستی کردەوە، کە ئەوەی لە ئێستادا ڕوودەدات کاردانەوەی کارەساتباری هەیە کە کاریگەری نەرێنی لەسەر ژنانی فەڵەستینی دەبێت کە لە کاتی شەڕدا ئازارێکی زۆریان چەشتووە و لە ئەنجامدا ئازاری نوێ بۆ ئەوان بەدوای خۆیدا دێنێت کە بە هەڵوەشاندنەوەی پەیکەری کۆمەڵایەتی و بڵاوبوونەوەی تاوان و شەڕی ناوخۆ نوێنەرایەتی دەکرێت، ئەمەش بەو واتایەیە کە ژیانی ژنان توندتر دەبێت و دەرفەتی بۆ نامێنێت کە هەریەکێک لە مافەکانیان بەدەستبهێنن، چونکە هێرشی ئیسرائیل بە شێوەیەکی دیکە بەردەوامە و تا ئێستا کۆتایی نەهاتووە.