سوورییەکان چاوەڕێی چی دەکەن؟

وتارێک لە نووسینی عالیە عوسمان، ئەندامی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی

 

 لە سەردەمی شۆڕشی سووریادا بینیمان کە چۆن ڕاستییەکان پێچەوانە دەکرێنەوە،  چیرۆکی جۆلانی دەربڕینی ئەم ڕاستییەیە. ئەو، ئەو کەسەیە کە لە سکی توندڕەوترین و کوشندەترین ڕێکخراوە تیرۆریستیەکان دەرچووە، پەیوەندی بە ڕێکخراوی قاعیدە لە عێراق کردووە و بەشداری شەڕی یەکەم و دووەمی فەلوجەی کردووە و لە ژێر کاریگەری بیرکردنەوەی زەرقاویدا بووە.

 

جۆلانی، یان وەک ئەوەی ئەمڕۆ ناسراوە، ئەحمەد شەرع، لەڕووی ناونانییەوە چیرۆکی جیاواز لەبارەیەوە هەیە، هەندێک ئاماژە بە ناوی “عەدنان الحاج عەلی”، کە لە ساڵی ١٩٧٧ لە دارا لەدایک بووە. مامۆستای زمانی عەرەبی بووە، سەرچاوەکانی تریش بە ناوی ئوسامە ابسی الواحیدی باسی دەکەن، ئەو خەڵکی شوهەیل بووە لە دێرەزوور، لە بنەماڵەیەک کە بە ڕەچەڵەک خەڵکی ئیدلب بوون، لە کۆلێژی پزیشکی خوێندوویەتی بۆ ماوەی دوو ساڵ، و نازناوی فاتیحی لێنراوە، کە لە ژێر کاریگەری سوڵتانی عوسمانی محەمەد فاتح بووە.

 

بەڵام ڕێککەوتن هەیە لەسەر ئەوەی کە یەکێک بووە لە خوێندکارەکانی زەرقاوی، لە ساڵی ٢٠٠٤ پەیوەندی بە شەڕەوە کردووە و ناسرا بوو بە ناوی فەلەستینی ئەمجەد ئەبو ئەشرەف، لە ساڵی ٢٠٠٥ لە عێراق دەستگیرکرا، و دەستگیرکراوانی جیهادیش ڕیزکرابوون بەپێی نەرمی یان توندڕەوییان بۆ دوو بەش، یەکێکیان ئەبوغرێب بوو، کە گروپە توندڕەوەکانی لەخۆگرتبوو کە نەیاندەتوانی کار لەگەڵ دەزگا هەواڵگرییەکانی وڵاتانی ڕۆژئاوا قبوڵ بکەن، سەبارەت بە کەمپی زیندانەکەی تریش کە کەمپی بوکایە، جیهادییەکان لەخۆدەگرێت کە زیاتر نەرم و نیانن لە ڕووی هەواڵگرییەوە، جۆلانی لەو زیندانەدا دانراوە. لەوێدا چاوی بە ئەبوبەکر بەغدادی کەوت و بەیعەتی بە بەغدادی دا و بەرەی نوسرەی دامەزراند، لقێکی نهێنی دەوڵەتی ئیسلامی عێراق، دواتر لە ساڵی ٢٠١٣ لێی جیابووەوە و گەڕایەوە باوەشی ئەل-قاعیدە، بەڵام لە ساڵی ٢٠١٦دا پەیوەندیی لەگەڵ ئەلقاعیدە پچڕاند، و ڕێکخراوی فەتح ئەل -شام دامەزراند، پاشان هەیئەت تەحریر شامی لە ساڵی ٢٠١٧دا دامەزراند، بە خوێندنەوەی مێژووی جۆلانی، خواستی بەردەوامی بۆ قۆرخکردنی دەسەڵات دیارە و بۆ گەیشتن بەمەش بەیعەتەکانی دەگۆڕێت، قۆناغی حوکمڕانییەکەی لە ئیدلب بە قۆرخکردنی دەسەڵات و تەسفیەکردنی نەیاران و مێژووی بەغدادی وەک تاوانبارێک لە سەر تیرۆر بەردەوامن.

 

لێرەدا دەبێت باس لە پەیوەندی هەتەشە لەگەڵ دەوڵەتی تورکیا بکەین، تورکیا کە تا ئێستاش پشت بە میراتی عوسمانی دەبەستێت بە قۆستنەوەی وابەستەیی ئایینی گەلی سووریا لە لایەک، لە لایەکی دیکەوە سوود لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا وەردەگرێت بۆ ئەوەی دەروازەپارێزی سەرەکی بێت بۆ ئەوروپا لە کیشوەرەکانی ئاسیا و ئەفریقا بە هەمان شێوە، تورکیا کە مەیدانی ترانزێت و مەشق و ڕاهێنانی جیهادییەکان بوو لە سووریا، هەروەها پێویستی بە فڕێدانی ئەو بنکە جیهادییانە هەیە کە بەدرێژایی ساڵان لەسەر خاکی خۆی دروستی کردووە و گواستنەوەیەتی بۆ سووریا، بۆیە سووریا ئێستا چرای عەلادینە بۆ خواستە فراوانخوازییەکانی. بە لەبەرچاوگرتنی پێگەی گرنگی جیۆپۆلەتیکی سووریا، دەبێت حکومەتێکی جێگرەوە بدۆزرێتەوە کە لەگەڵیدا بگونجێت و بە هەمان هێز، خاوەنی خاڵە لاوازەکان بێت کە ڕێگری دەکات لەوەی لە ماوەیەکی نزیکدا لێی جیابێتەوە، حکومەتێک لە لیستە تیرۆریستییەکان بۆ تێپەڕاندنی سیاسەتەکەی شێوازی تورکیا بۆ تێکدانی سەروەری وڵاتان، جۆلانی دەتوانرێت بۆ فشارخستنە سەر وڵاتانی دیکە، ئوردن، میسر و عێراق بەکاربهێنرێت، بەمەش پێگەی خۆی لە ئاستی ناوچەییدا بەهێزتر دەکات.

 

دوای ئەوەی هەیئەت تەحریر شام ئۆپەراسیۆنی "رێگری لە دەستدرێژی" دژی ڕژێمی سووریا ڕاگەیاند، دەستی بەسەر دیمەشقدا گرت و دەسەڵاتی ئەسەدی ڕووخاند لەم ئۆپەراسیۆنەدا، شاهیدی زانیاری هەڵەی میدیاکان بووین کە چۆن جۆلانی وەک فریادڕەسی گەلی چەوساوەی سووریا و سەرکردەی سووریای مۆدێرن دەرکەوت کە هەندێکیان ساختە بوون، ئاماژەدان بەوەی کە ڤیدیۆکان ساختە بوون بەو مانایە نییە کە تۆمەتی ئەشکەنجەدان بە دەسەڵاتی پێشوو ڕەتدەکەینەوە، وەک چۆن هەڤاڵان و خزمەکانمان کە زیندانی کرابوون، باسیان لەوە دەکرد کە چۆن ڕژێم داهێنەر بووە لە ئەشکەنجەدانیان، بەڵام هەیئەت تەحریر شام، کە بانگەشەی ئەوەی دەکرد ڕزگارکەری گەلی سووریایە لە ڕژێمێک کە گەلەکەی خۆی ئەشکەنجە دەدات، ئەگەر لەناو ئەو زیندانانەی دامەزرێندراوە مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت، هیچ جیاوازییەکی نییە لەگەڵ ڕژێمی سووریا، بەو پێیەی میتۆدەکانی بەکارهێناوە لە ئەشکەنجەدان لەناو زیندانەکانیدا کە لە ڕژێمی سووریا کەمتر دڕندە نین، لە ناوەندەکانی دەستبەسەرکردن لە باکووری سووریا، کە ٤٦ ناوەندی هەمیشەیی هەیە و ٢٢ شێوازی جیاوازی ئەشکەنجەدان هەیە، بەپێی ڕاپۆرتی تۆڕی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ، ٥٠٥ هاوڵاتی مەدەنی لەلایەن هەتەشەوە کوژراون، کە ٧١یان منداڵ و ٧٧یان ژن بوون و ٢٨ کەسیش بەهۆی ئەشکەنجەدانەوە گیانیان لەدەستداوە. بەپێی ڕاپۆرتەکە، هێشتا لانیکەم ٢٣٢٧ کەس کە ٤٣ منداڵ و ٤٤ ژنن، بە ئارەزووی خۆیان لە زیندانەکانی دەسەڵاتدا دەستگیرییان دەکەن، یان بێسەروشوێن دەکرێن. لەناو دەستگیرکراوەکاندا ڕۆژنامەنووسی ئەمریکی بیلال عەبدولکەریم هەبوو، کە لە ساڵی ٢٠٢١ لەلایەن هەتەشەوە دەستگیر کرا و باسی لە شێوازەکانی ئەشکەنجەدان لە زیندانەکاندا کرد.

 

دۆسیەی زیندانی هەیئەت تەحریر شام لە کاتی کۆنترۆڵکردنی دیمەشق پشتگوێ خرا و دەنگی ئەو دایکانەش نەبیسترا کە لە ئیدلب چوونە دەرەوە بۆ داوای ئازادکردنی منداڵەکانیان لە زیندانەکانی هەتەشە. لە نێو پێشێلکارییەکاندا، بەرەی ئەل-نوسرە کە شێوەی کۆنی هەیئەت تەحریر شام بووە، کۆمەڵکوژی لە دژی گەلی سووریا ئەنجامداوە، هەروەها بەشداری لە کۆمەڵکوژی کرێکارانی ئەدرا لە لادێکانی دیمەشقدا کردووە، کە تێیدا منداڵ و ژنان کوژران. هەروەها هەیئەت تەحریر شام بەردبارانکردن وەک بەشێک لە بڕگەکان یاسایی دەکات و لە ساڵی ٢٠٢١ سێ پیاو و ژنێکی بەردباران کردووە. بۆیە مەحاڵە پێشبینی ئەو سیستمە دادوەرییە بکرێت کە لەوانەیە لەم حکومەتە سەرهەڵبدات.

 

پێگەی ئایندەی ژنان بە نادیاری ماوەتەوە، پیاوان ڕۆڵ و ناسنامەیەک بۆ ژنان دەسەپێنن کە لەگەڵ دیدگاکەیاندا بگونجێت و ئەو بیانووە بەکاردەهێنن کە ژنان لە ڕووی فیزیۆلۆژی و دەروونییەوە توانای ئەنجامدانی زۆر ئەرکیان نییە، بۆیە هەرکەسێک لە یاسادانەران بڕیار دەدات کە دەتوانێت چی بکات یان ناتوانێت چی بکات و ئێمە دڵنیاین کە لەگەڵ تێپەڕبوونی کاتدا، مەودای ژنان کەم دەبێتەوە. ئامێری میدیایی جۆلانی دەیان وێنە و کۆمێنتی لە پەیجەکانی سۆشیال میدیادا نیشان دەدات، کە ژنانی سووریا عاشقی جۆلانین و وێنە لەگەڵیدا دەگرن، لەبری ئەوەی ئێمە ژنانی سیاسی لە حکومەتدا ببینین، ناسنامەی ژنێک دەرکەوتووە کە عاشقی پیاوە و ملکەچییەتی، ئەمەش فەرمانەکانی ئەو مێژووی ژنانی سووریا و خەباتی ساڵانی ڕابردووی هەڵوەشاندەوە.

 

هەیئەت تەحریر شام ئەندامانی بیانی لە چەند نەتەوەیەک لەخۆدەگرێت و بە کۆنترۆڵکردنی ئەو گروپە بەسەر فڕۆکەخانە نێودەوڵەتییەکان و بەندەرەکانی سووریا و دەروازە وشکانییەکان، سووریا دەگۆڕێت بۆ شوێنی مەبەست بۆ جیهادییەکان و ڕێکخراوە توندڕەوەکان، کە ڕەنگە وەک بنکەیەک وەریبگرن بۆ ئۆپەراسیۆنەکانیان، یان ڕەگەزنامەی سووریا بە ئارەزووی هەیئەت تەحریر شام بۆیان بگوازرێتەوە، هەروەها پارە کە بۆ ئاوەدانکردنەوە بەکاردێت، تیرۆر پشکی خۆی دەبێت تیایدا، تورکیاش یەکەم سوودمەند دەبێت لەم حکومەتەدا، چونکە ڕۆڵی خۆی وەک پارێزەری ئەوروپا لە گروپە تیرۆریستییەکان بەهێزتر دەکات، لە هەمان کاتدا بەکاریدەهێنێت بۆ هەڕەشەکردن لە دراوسێکانی.

 

سووریا کە بە هەمەجۆریی نەتەوەیی و ئایینی ناسراوە، ڕووبەڕووی سەردەمێکی تاریک دەبێتەوە کە لەژێر کۆنترۆڵی جیهادییەکاندایە و بە ئاشکرا ڕایانگەیاندووە ئێمە ماندووین و دەمانەوێت هەناسە بدەین و هێزمان کۆبکەینەوە، هەروەها بۆ گەیشتن بە ئامانجی فراوانخوازی جیهادی ڕێکخراوەکان، کە بە مەیلی فراوانخوازی خۆیان ناسراون و ڕەنگە هەر لە یەکەم کاتژمێرەکانی کۆنترۆڵکردنەوەی دیمەشقەوە دروشمی مانەوە و فراوانبوونمان لە بازاڕەکانی لێڤانتدا بیستبێت، و بینینی دروشمەکانی ڕێکخراوەکە لەسەر شانی هەندێک پێکهاتەیە لە نیشاندەرەکانی داهاتووی سووریا. بە هەموو مەزهەبەکانیەوە، ڕژێمێکی هاوشێوەی ئەفغانستان هەیە، یەکەم وتارەکەی محەمەد بەشیر، سەرۆکی حکومەتی کاتی سووریا کە لەلایەن جۆلانیەوە ڕاسپێردرابوو، ئاڵای ئەفغانستان بوو لەژێر دەستی بزووتنەوەی تاڵیباندا، ئەم ئاڵایەش لە پشتەوە دەردەکەوێت لە یەکێک لە دیدارەکانی جۆلانیدا.

 

تاکە هێزێک کە هیچ بەرژەوەندییەکیان لە ڕێکخراوە جیهادییەکاندا نییە کە سووریا کۆنترۆڵ بکات، هێزەکانی سووریای دیموکراتیک و ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریین، کە تورکیا بە بیانووی پەیوەندی لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان-پەکەکە شەڕی لەگەڵ دەکات، لێرەدا دەبێت ئاماژە بەوە بکرێت، سیاسەتی دەوڵەتی تورکیا لە قڕکردنی کورد پێش ڕاگەیاندنی دامەزراندنی پەکەکە لە ساڵی ١٩٨٧، وەک دێرسیم و مەڕەش و شارەکانی دیکەی کوردستان شایەتحاڵی سیاسەتی گۆڕانی دیمۆگرافی و جینۆسایدی گەلی کوردن بە دەستی تورکیا، بۆیە تورکیا ئەو پارتە دەکاتە بیانوو بۆ پاساودانی داگیرکردنی خاکەکانی سووریا، سود لە ناسیۆنالیزم وەردەگرێت بەو پێیەی ناوچەکانی سەر بە کورد داگیر دەکات نەک هی عەرەب.

 

تورکیا سیناریۆیەکی داعشی بۆ چۆڵکردنی ناوچەکە ئامادە کردبوو، بەڵام پلانەکانی شکستی هێنا کاتێک یەکینەکانی پاراستنی گەل بەرگرییان لە شارەکە کرد بۆ لەناوبردنی ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییە، ئەندامانی داعش لە زیندانەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕاگیراون و کەمپێکیش هەیە کە دەیان هەزار خێزانی داعشی تێدایە کە چاوەڕێی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریین بۆ ئەوەی بیانگەڕێنێتەوە بۆ ئەو وڵاتانەی لێوە هاتوون، کاتێک پرسیار لە ژنان دەکرێت دەربارەی ئەو شوێنەی کە پێیان باشە بچنە ئەوێ، وەڵامەکە هەمان ئەو شوێنەیە کە ئەندامانی ڕێکخراوەکە پێیان باشە. تورکیا سپۆنسەری فەرمی بزووتنەوە و مەشق و دارایی ئەوانە و هەوڵەکانی تورکیا هێشتا بەردەوامە بۆ گەڕاندنەوەی ئەو بنکە جیهادییەی کە لە ئەندامان و خێزانەکانی داعش پێکیهێنابوو، کۆنتڕۆڵی تورکیا بەسەر ناوچەکەدا دەرچەیەکە بۆ دەستبەسەرکراوان و لە هەمان کاتدا ناتوانین لە کۆمەڵکوژیی تۆڵەسەندنەوە دژ بە دانیشتوانی ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا سەلامەت بین.

 

ئێستا مێژوو لەلایەن گروپە توندڕەوەکانەوە دەنووسرێت کە خۆیان بە ڕزگارکردنی کۆمەڵگە و کۆدەنگی نێودەوڵەتی دەوروبەریان پێناسە دەکەن، وەک بوونێکی ڕاستی دەستیان کردووە بە ساختەکردنی ڕاستییەکان و ئاماژە بەوە دەکات کە ئەوان هێزی میانڕەون و دەتوانن هەموو سوورییەکان بپارێزن، ئەمەش لەگەڵ مێژووی هەیئەت تەحریر شام، وەشانی نوێی قاعیدەدا، ناگونجێت.