باشور داوای ئازادکردنی چالاکوانان دەکات

دژی دەستگیرکردنی چالاکوانانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە باشوری کوردستان ئیدانەی ئەو کارەی ڕژێمی ئێران دەکەن و بە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ و ئازادی ڕادەبڕینی وەسف دەکەن.

ناوەندی هەواڵ

 

ژمارەیەک لە ڕۆشنبیران و چالاکانی باشوری کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا، داوای ئازاد کردنی چالاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکەن، کە ماوەی زیاتر لە مانگێکە بێ هیچ هۆکارێک لە لایەن ڕژێمی ئێرانەوە دەستگیر دەکرێن.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا، ئەو کەسایەتیانەی باشوری کوردستان ئاماژەیان بەوە داوە ڕژێمی ئێران لە نیوە شەودا هەڵدەکوتنە سەر ماڵی ئەو کەسانەی کە هیچ تاوانێکیانیان نییە، ئەمەش پێشێلکارییە بۆ سەر مافی مرۆڤ و ئازادی ڕادەربڕین.

لە کۆتایشدا ئیدانەی ئەو ڕەشبەگیرییەی سەر ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکەن و داوای دەستبەجێ ئازادکردنی چالاکوانان دەکەن، دەشڵێن "ئەو ڕەفتارانەی ڕژێمی ئێران ناتوانێت دەنگی ناڕازی کپ بکات".

 

ماوەی زیاتر لە مانگێکە ڕژێمی ئێران دەستیکردووە بە دەستگیرکردنی چالاکوانان و گەنجانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە پێی ئامارەکانیش تا ئێستا زیاتر لە ١٢٠ کەس دەستگیر کراون.

بەشداربوانی ڕاگەیەندراوەکە:

١- شوان ڕەشید/ چالاکی مافەکانی مرۆڤ

٢- قادر نادر/ چالاکی مەدەنی

٣- نیاز عەبدوڵلا/ ڕۆژنامەنوس و چالاکی مەدەنی

٤- ھەردی دەروێش / رۆژنامەنووس، چالاکی مەدەنی

٥فایزە فوئاد / ئەندامی کنک، نوێنەری زەردەشتیانیی ئێراق

٦- کامەران محەمەد / ڕۆژنامەنووس و چالاکی مەدەنی

٧-بەھزاد موحسین/ مامۆستای زانکۆ، چالاکی مەدەنی

٨- بوڕهان قادر، ڕۆژنامەنووس.

٩- سروە محمد/ چالاکی مەدەنی

١٠- فەرمان سادق/ ڕۆژنامەنووس.

١١- ھەژار ئەنوەر/ ڕۆژنامەنووس

١٢- رەنجدەر گراوی /چالاکی مافی مرۆڤ

١٣- شوان سدیق/ ڕۆژنامەنووس

١٤- ئیبراھیم عەلی/ ڕۆژنامەنووس

١٥- ھیوا سەلام/ مامۆستای زانکۆ

١٦- نەھرۆ عاڵایی/ ڕۆژنامەنووس

١٧- فەرھەنگ قەرەنی/ نووسەر

١٨- ئارال کاکل/ ڕۆژنامەنووس

١٩- حەکیم ڕەشید/ چالاکی مەدەنی

٢٠- بنار چۆمانی/ چالاکی مەدەنی

٢١- تەھا سلێمان/ نووسەر

٢٢- موزەفەر ھەمزە/ لێکۆڵەر

٢٣- دڵپاک ڕێشاوی/ چالاکی مەدەنی

٢٤- فاتیمە موڕاد/ چالاکی مەدەنی

٢٥- دیاری خالید/ ڕۆژنامەنووس

٢٦- وەستا جەلال/ ھەڵسوڕاوی سیاسی

٢٧- مام فەرھاد/ چالاکی مەدەنی

٢٨- دڵشاد هه‌رته‌لی/رۆژنامه‌نووس

٢٩- ئاشتی شەھباز/ جالاکی مەدەنی

٣٠- ھێمن مەلازادە/ ڕۆژنامەنووس

٣١- ئاسۆس مەحمود/ ڕۆژنامەنووس

٣٢- هيوا عمر / ڕۆژنامەنووس

٣٣- ھەڵوێست عەبدوللا کەریم/ چالاکی مافەکانی مرۆڤ

٣٤- ھەرێم ڕەفعەت عبدللە / پارێزەر

٣٥- سیروان سابلاغی/ پارێزەر

٣٦- جەلال ھۆرێنی/ ڕۆژنامەنووس، چالاکی مەدەنی

٣٧-ھاوڕێ کرێکار/ ڕۆژنامەنووس

٣٨-سەگڤان قدوری/ ڕۆژنامەنووس

٣٩-زانا مەحمود/ڕۆژنامەنووس

٤٠-ناسک حسێن/ئازادییخواز

٤١-مەسعود هاشمی/نووسەر