ڕووبار ئەحمەد: پێویستە لایەنە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان بەدەم بانگەوازی ڕێبەر عەبدولا ئۆجالان بچن

چالاکوانێک به ‌نیگه‌رانییه‌وه‌ له ‌دۆخى چه‌قبه‌ستوویى هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت و دەڵێت: پێكنه‌هێنانى حكومه‌ت و كارانه‌كردنه‌وه‌ى پەرلەمان زیانێكى گه‌وره‌ى له ‌هه‌رێم داوه‌، پێویستە لایەنە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان بەدەم بانگەوازی ڕێبەر ئۆجالان بچن.

دێرین ڕەحیم

 

سلێمانی-لە کاتێکدا ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست  بە قۆناغێکی هەستیاردا تێپەڕ دەبێت، نەبوونی یەکدەنگی و ڕێکنەکەوتنی هێزە سیاسییەکان بۆ پێکهێنانی حکومەت و کاراکردنەوەی پەرلەمان، بووەتە مەترسییەکی جدی لەسەر قەوارەی باشووری کوردستان.

 

کۆتاجار لە ٢ـی ئابی ٢٠٢٦، شاندی ئیمراڵیی پارتی یەکسانیی و دیموکراسیی گەلان "دەم پارتی" کە لە پەروین بوڵدان و مەدحەت سانجار و پارێزەر فایەق ئۆزگور ئەرۆل پێکهاتبوون، دیداریان لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجامداو ڕێبەر وتوویەتی: " لەناو ئەم دۆخە ناسەقامیگیر و پێکدادانانەدا کە ئامانجی دیزاینکردنەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە، پرسی هەرێمی کوردستان و پێکنەهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و یەکڕیزنەبوونی لایەنەکان وەک بابەتێکی سەرەکی دێتە ئاراوە و کە ئەگەر دەست بۆ چارەسەرییەکان نەبرێت ئەوا لە زیانی گەلی کورد و دەستکەوتەکانیدا دەشکێتەوە، چارەسەرییەکی وەک حکومەتێکی یەکێتیی دیموکراتیک پێویستە کە داواکارییەکانی هەموو گەل جێبەجێ بکات نەک تەنها دوو بنەماڵە."

 

لەو بارەیەوە ، ڕووبار ئەحمەد، چالاکوان قسەی بۆ ئاژانسەکەمان کرد.

 

''پێکنەهێنانی حکومەت پێگەی هەرێمی کوردستانی لاواز کردووە''

ڕووبار ئەحمەد وتی: پەیامەکەی عەبدوڵا ئۆجالان بۆ هەر چوار پارچەی کوردستان بووە لەنیویاندا بۆ باشووری کوردستان، وەک دەزانین دۆخی سیاسی لەباشووری کوردستان لەدۆخیکی چەک بەستودایە بەجۆرێکە کەلەهیچ ڕوویەکەوە هیچ هەنگاوێک و بەرەپێش چوونێک نیە، ئەمە بۆتە هۆکاری ئەوەی لەڕووی سیاسیەوە پڕۆسەیی سیاسی بەجۆرێک لەجۆرەکان لەباشووری کوردستان پەکی بکەوێت، پەک خستنی پەرلەمانی کوردستانی تێدایە هەروەها بەردەوام بوونی حکومەتێک کە پێدەوترێت حکومەتی ماوە بەسەرچوو لەبەر ئەوەی هەڵبژاردن کراوە پێویست بوو حکومەت پێک بهێنرێت، پەرلەمانی تازە پێک بهێنرێت ووڵات هەنگاوێکی تازە بچێتە پێشەوە دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست بەگشتی وەهەروەها دۆخی عێراق و باشووری کوردستان ناوچەکە بەتایبەتی بەدۆخێکی زۆر ئاڵۆز و شەردا تێدەپەڕێت،ئەمانە هەموو کاریگەری خۆیان هەیەهەروەها دەست تێوەردانی دراوسێکانمان ئیقلیمی ناوچەیی نۆ هەرێمی کوردستان وپەک خستنی پڕۆسەیی سیاسی بۆ لاوازکردنی پێگەیی هەرێمی کوردستان لەسەر ئاستی نیودەوڵەتی و ناوخۆیی بەجۆرێک دەست تێوەردانێکی زۆر هەیە هەوڵێکی زۆر هەیە،کە ئەو قەوارەیەیی کەهەیە ئێستا پێدەوترێت هەرێمی کوردستان کوردەکان تاڕادەیەک سەربەخۆیەکی تایبەت بەخۆیان هەیە،لەلایەن دوژمنانی کوردەوە هەوڵێکی زۆر هەیە بۆ ئەوەی لەبار ببرێت عەبدوڵا ئۆجالان هۆشیاری دەدات بە سیاسیەکان لەهەرێمی کوردستان کەپێویستە دەنگتان هەبێت ڕەنگتان هەبێت هەروەها ئەو گۆڕانکاریانەی لەناوچەکەدا دێنە ئاراوە بێگومان سەری ئێمەش دەگرێتەوە،بۆیە ئەگەر سیاسیەکانی ئێمە وریا نەبن بەسیاسیانە هەنگاو نەنێن ئەوا بەکارەساتێک کۆتایی دێت لەکۆتایدا بەدڵی ئێمەی کورد نابێت، لەئێستادا پڕۆسەی ئاشتی لەئارادایە ئەگەر بێن پڕۆسەی ئاشتی تەنها لەباکورری کوردستان بۆ حزبێکی سیاسی بچوک بکەینەوە، ئەمە کارێکی هەڵەیە لەبەر ئەوەی پڕۆسەی ئاشتی و ئەو پڕۆسە سیاسیەی کەئێستا لەچوارپ ارچەی کوردستان بەڕێوە دەچیت، پەیوەندیدارە بەهەموو پارچەکانەوە بەتایبەتریش بەباشووری کوردستانەوە لەبەر ئەوەی باشووری کوردستان بەشێکی دانەبڕاوە لە کوردستانی گەورە، ئەوان پلانیان بۆ هەر چوار پارچە هەیە، پڕۆسەی ئاشتی لەهەرێمی کوردستان وەک چۆن لەباکووری کوردستان کاریگەری هەیە، هەروەها وەک چۆن پڕۆسەی ئاشتی بووە هۆی گۆڕانکاری دەرفەتی نوی لەڕۆژئاوای کوردستان، پاراستنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەو جینۆسایدەی پلانی بۆ دانراوە، هەوڵی دووبارە بەجینۆساید کردنی گەلی کورد درا، بەڵام پڕۆسەی ئاشتی و هەوڵی حەکیمانەی ڕێبەر ئۆجالان بووە هۆی ئەوەی گەلی کورد لەوجینۆسایدە ڕزگاری بێت، ئەمە خۆیی هەوڵێکی باش بوو لەچوارچێوەی پڕۆسەییئاشتیدا، هەنگاوێکی زۆر ئەرێنی بوو، هەنگاوێکی زۆر پێویست بوو لەکاتی خۆیدا، عەبدولا ئۆجالان داوای حکومەتێک دەکات هەموو بنەماکانی دیموکراست تێدابێت، واتە گەل بەشداری ڕاستەوخۆی هەبێت لەبەڕێوبردنی حکومەتدا، هەروەها دەسەڵات و سیاسەت و ئابووری ئەمانە لەدەستی چەند حزبێک یاخود چەند لایەنێکی سیاسی و چەند بنەماڵەیەک کۆنەکرێتەوە لایەنە سیاسیەکانی تر چ بەئۆپۆزیسۆن و لایەنەکانی تر بەو حزبانەی تر کە لەحکومەتدا بەشدارن هەموویان پێکەوە حکومەتێکی بنکە فراوان دروست بکەن وبەیەکەوە باشووری کوردستان ئیدارە بدەن، هەرێمی کوردستان لەو قەیرانە ئابووری و سیاسی وسیستەم و بەڕیوبردنەوە دەبێتە تێپەراندنی ئەو قەیرانانەو حکومەتێک دروست دەکرێت کەبتوانێت مافی هاوڵاتیان بدات وپێگەی هەرێمی کوردستان بپارێزیت.

 

"دوژمان هەولی لەناوبردنی هەرێمی کوردستان دەدەن"

ئاماژەی بەوەشکرد، لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی پێویستە هەنگاوێک بندرێت بۆیە بتوانرێت کۆدەنگیەک دروست بکرێت لەلایەن لایەنە سیاسیەکانەوە لەباشووری کوردستان لەبەر ئەوەی ئێستا پەرت و بڵاویەک هەیە، دوژمنانیش بەشێوازێکی زۆر هەوڵی لەبار بردنی و لاوازکردنی ئەم قەوارەیە دەدەن، بەڵام حزبە سیاسیەکان بێئاگایانە خەریکی ململانیەن لەسەر شتی زۆر بچوک و پۆست، دەبێت بەئاسانی ئەوانە وەلا بنرێن، وینە گەورەکە لەپێش جاوبگیرێت بەڵام بەداخەوە دەبینین حزبە سیاسیەکانی باشووری کوردستان ئەوکارەیان نەکردووە، لەلایەن حزبێکەوە چەند جارێک هەوڵدراوە ئەمان بهێننە سەرمێزی گفتووگۆ حکومەتێکی بنکە فراوان و هەموو حزب و لایەنەکان بەشداری بکەن لەگەڵیان، بەڵام ئەم  هەوڵانە بەهەوڵی دەرەکی لەبار دەبرێن وتی: بۆیە دەبینین تا ئێستا حکومەتی نوێ پێکنەهێندراوەو مەترسیەک هەیە ئەو هەڵبژاردنەی کە کراوە ئەنجامەکەی قبوڵ نەکرێت، لەبەر ئەوەی ماوەیەکی یاسایی هەیە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن و دروست کردنی حکومەت کاتێک لەوڵاتێکی دیموکراسیدا هەڵبژاردن ئەنجامدەدرێت، وەک هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان داوا لەلایەنە سیاسیەکان دەکەین لەهەرێمی کوردستان بەدەم داواکەی عەبدولا ئۆجالانەوە بجن و ناکۆکیەکان وەلا بنێن، ئەگەر ناکۆکیەکان وەلا بنێن زەمینەیەکی زۆر باش دێتە ئاراوە، یەکێتییەکی کوردان دروست بێت، ئەو کاتە بەشێوازێکی بەرچاو ڕونتر دەتوانن بڕیار لەسەر پارچەکانی تر بدەن و بڕیار لەسەر هەموو کوردستان بدەن.

 

''پێویستە لایەنە سیاسیەکان ناکۆکیەکان وەلاوەبنێن و بەدەم بەنگەوازیەکەی عەبدولا ئۆجالان بچن''

ئەوەشی خستەڕوو، بانگەوازیەکەی ڕیبەری گەلی کورد دەتوانێت ببێتە هەوێنک و دەسپێکێک بۆ ئەوەی هەموویان جیاوازیەکان وەلابنێن، هەموو ئەو گرێ سیاسیە کە لەمێشکی لایەنە سیاسیەکانە لەباشووری کوردستان یاخود لەپارچەکانی تر ببێتە هۆی وەلاوەنانی ئەو دژبەرە سیاسیەی کە هەبوو بەهۆی ئایدولۆژیاوە یاخود ئەمە سەر بەپارچەیەکی ترە یان شوێنیکی ترە یان سەر بەحزبێکی تری سیاسی  جیاوازە، وتی: گەر ئێمە ئەوانە وەلابنین و ئەو بانگەوازییەی بەرێز عەبدوڵا ئۆجالان داویەتی بۆ پێکهێنانی حکومەتێک کە هەموو لایەنەکان تیدا بەشداربن، ئەگەر حکومەتێک بتوانیت هەموو جیاوازیەکان قبوڵ بکات دەتوانیت هەموو جیاوازیەکانی کۆمەلگەش قبوڵ بکات، ئەو کاتە چ نەتەوە یان ئاین جیاواز بێت، یان بیرکردنەوە جیاوازبێت هەر جۆرێک بێت تۆ لەناو ئەو حکومەتە یان لەناو ئەو دامەزراوەیەدا جێگەت دەبێتەوە، دەتوانیت مافەکانی خۆت بەدەستبهێنیت، بۆیە پێکهێنانی حکومەتێکی نەتەوە کەتیدا ناوی بنێین حکومەتی دیموکراتیک کەهەموو بنەماکانی دیموکراتی و دیموکراست تێدابێت، ئەوکاتە ڕێگەخۆشکەر دەبێت بۆ ئەوەی بەڕێوەبردن ئاسانتربێت هەروەها کێشەو گیروگرفتەکانی بەڕێوەبردن لەناو هەرێمی کوردستان کەمتربێتەوە، بۆیە بەدەمەوە چوونی بانگەوازی ڕێبەر ئۆجالان دەبێتە هەوێنێک و سەرەتایەک بۆ ئەوەی هەموو لایەنەکان ناکۆکیەکان وەلاوە بنێن و بێنە سەرمێزی گفتوگۆ.

 

"حکومەتی دیموکراتیک جارەسەرە بۆ باشووری کوردستان"

لەکۆتایی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەکرد، ئەگەر حکومەتێک دروست بکرێت لەسەربنەمای دیموکراتیک ئەوکاتە حکومەتێک دەبێت هەموو لایەنەکان خۆیانی تێدا دەبیننەوە، ئەوکاتە هیچ جیاوازیەک نامێنێت بەشێوازێکی یەکسان دەسەڵاتەکان یان پلەو پۆستەکان بەسەر لایەنەکاندا دابەش دەکرێت ئەوکاتە لایەنی دژبەر نامێنیت و هەمووان پێشبڕکێ دەکەن بۆ ئەوەی کی باشترین خزمەتی هاولاتیان بکات، باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکات و کی باشترین پڕۆژەی لایە بۆ ئەوەی حکومەت بەڕێوەبەرن و هەرێمی کوردستان ئاوەدانتربێت، بۆیە حکومەتی کوردستان جێگیرتربێت خەڵکەکەی لەخۆشگوزەرانیەکدا بژین کەچیتر بەدوایی پێداویستیە سەرەتایەکاندا ڕانەکەن، کارێک نەکەن خەڵک بکەوێتە ناو تەنگانەیەکی ئەوەی کەئێستا هەیە بۆیە حکومەتی دیموکراتیک چارەسەری یەکەم و کۆتایە بۆ باشووری کوردستان بۆ ئەوەی بتوانن لەداهاتوودا پێگەیەکی بەهێز هەبێت و حکومەتێکی بەهێز هەبێت بۆ ئەوەی لەهەر گۆڕانکاریەک لەعێراق و ناوچەکە بتوانرێت یەک دەنگ بن و بەشێوازێکی بەهێز و بەپلانێکەوە، حکومەتێکی دامەزراوەیی فەرمی هەیە حکومەتێک هەیە کەیاسایی و دیموکراسیە کەهەموو بنەماکانی دیموکراسی بوونی تێدا بیت ئەوکاتە ئاسانتر دەبێت هەنگاو بنێن بۆ بەدەستهێنانی مافەکان.