تکایە تۆزێک ویژدان بۆ کاری رۆژنامەوانی بهێڵنەوە!!!

ئاشتی حەمەساڵح،- مامۆستای زانکۆ لە بەشی ڕاگەیاندن

ئاشتی حەمەساڵح- مامۆستای زانکۆ لە بەشی ڕاگەیاندن

 

تۆبڵێی ئازاری ویژدان هەندێک لە رۆژنامەنووسانی لای خۆشمان وەک وێنەگرتنەکەی (کارتەر ) بەرەو ئینتحار نەبات ؟!

کارتەر وێنەی مناڵێکی سودانی گرت لەکاتێکدا خەریک بوو لەبرسا دەمرد و داڵێکیش لە نزیکەوە دەسورایەوە بۆ ئەوە پەلامار بدات و بیخوات !!!

کارتەر وێنەکەی گرت و دواتر کەمێک داڵەکەی دوورخستەوە ، نازانرێت داڵکە گەرایەوە و مناڵکەی خوارد یان نا؟! وێنەکە بەرزترين خەلاتی وەرگرت!!! کارتەر لە ئاستی جیهاندا ناسرا!!! بەلام دووای تەنها ٣ مانگ لەوەرگرتنی خەڵاتەکە لەحەسرەتی ئازاری ویژدان خۆی کوشت؟؟؟؟؟

تکایە تۆزێک ويژدان بۆ کاری رۆژنامەوانی بهێڵنەوە؟!