لە بەرەنگارییەوە بۆ یادەوەری و لە یادەوەرییەوە بۆ داهاتوو؛ بڵێسەی نەورۆز داگیرساوە
ئارژین دیلکئۆنجەل
لە ئامەد جەژنی نەورۆزی ٢٠٢٦ لە کەش و هەوایەکدا بەڕێوەچوو کە یادەوەری کۆبووەوەی بەرخۆدان بەرەو بونیادنانی داهاتوو ئاڕاستە کرابوو، بانگەوازی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان: دەبێت تیۆری بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوەج تەنها دروشمێک نەبوو لە مەیدامەکاندا، بەڵکو بانگەوازێک بوو بۆ کردەوەی سەردەمێکی نوێ.
داواکاری ئازادی و ئاشتی و کۆمەڵگەیەکی دیموکراتی کە ساڵانێک بوو وروژێنرا، لە نەورۆزدا ئیرادەیەکی ڕاستەقینەی بۆ بونیادنانی دۆزیەوە، ئاگری جەژنی نەورۆز تەنها هێمای خەباتەکانی ڕابردوو نەبوو، بەڵکو ڕەنگدانەوەی ئیرادەی دامەزراندنی پرۆسەیەکی کۆمەڵایەتی نوێ بوو.
هەر لەبەر ئەم هۆکارە ئاگری لە ئاهەنگەکانی نەورۆزی ساڵی ٢٠٢٦ داگیرساوە نەک هەر درێژەپێدەری بەرخۆدانی ئێستا، بەڵکو میراسی ڕابردووش بوو، ئەم ئاگرانە شوێنەواری ئاهەنگەکانی نەورۆزیان هەڵگرتبوو کە ساڵانێک بوو سەرەڕای قەدەغەکردن و کۆمەڵکوژی و سەرکوتکردن لە شەقامەکاندا دانەگیرسێنرابوو، ئەو داواکاریانەی ئەمڕۆ لە مەیدانەکاندا وروژێنران، وەک ئیرادەیەک بۆ "دروستکردن"، هیچی کەمتر نەبوون لە یادەوەرییەک بۆ ئەو بەرخۆدانەی کە لەناو دوکەڵی سووتانی تایەی دوێنێدا گەشەی کرد.
جاران هەموو ئەو تایانە شاردرابوونەوە لە کوچە و کۆڵانەکانی شار، لە حەوشەی ماڵان یان لە کۆگای دوکاندارەکاندا بۆ نەورۆز، ئەگەر باسی ئەم ئامادەکاریانە بکەین، یەکسەر ئاهەنگەکانی نەورۆزی قەدەغەکراوی ساڵانی نەوەدەکانتان بیر دێتەوە، نەخێر؟
هەرچەندە بە "قەدەغە" ناویان لێنرا، بەڵام ئەو ئاگرانەی لە هەموو گۆشەی شەقامێکدا داگیرسێنران، ڕۆحی نەورۆزی توندتر دەکرد، بێ گوێدانە کەش و هەوا، منداڵان و گەنجان و بەتەمەنەکان ڕژانە سەر شەقامەکان و لە دەوری ئاگرەکانی جەژنی نەورۆز هەڵدەپەڕین، دوکەڵی تایەی سووتاو وەک هێمای ئەو شانازییەی کە مافەکانیان پێبەخشیبوو، بەرز دەبێتەوە، ئەم ساڵانەش شاهیدی کۆمەڵکوژییەکان بوونی، وەک ئەوانەی لە نوسەیبین و شرناخ و جزیرە بوون.
”ساڵانێک لە کۆمەڵکوژی و پرس بوون”
لە ئاهەنگی نەورۆزی ساڵی ١٩٩٢ لە شرنەخ و جزیرە و نوسەیبین هێرش کرایە سەر دەیان هەزار کەس، لە شرناخ دانیشتووان بە توندی ڕەتیانکردەوە شەقامەکان بەجێبهێڵن و خوێندکارێکی ئامادەیی بە ناوی پێشەنگ ئەنیک دەستگیرکرا و کوژرا، بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، لە ساڵی ١٩٩٢ لە کاتی ئاهەنگی جەژنی نەورۆز لە شرناخ ٣٨ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٢٠ کەسی دیکەش برینداربوون.
لە خزیرە هەمان شت ڕوویدا، کە پۆلیس ڕێگری لە ڕێپێوانکردنی خەڵک کرد و تەقەیان لە قەرەباڵغی کرد کە دەیانویست بەشداری بکەن، لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٢٤ کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە ٦٠ کەسی دیکەش برینداربوون، هاوکات دانیشتوانی نوسەیبینیش دەیانویست وەک ناڕەزایەتییەک دژی ڕووداوەکانی جزیرە و شرناخ خۆپیشاندان بکەن، بەڵام کاتێک ڕێگرییان لێکرا، دانیشتنێکیان ڕێکخست.
دوای ماوەیەکی کەم پۆلیس بە ئۆتۆمبێلی زرێپۆش هێرشی کردە سەر خەڵکەکە و تەقەی لە خۆپیشاندەران کرد، لە ڕووداوەکانی نرسیبین، ١٦ کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە ٥٠ کەسی دیکەش بریندار بوون.
لە میانەی ئاهەنگەکانی ئەم دواییەی نەورۆزدا، پۆلیس لە هەموو گۆشەیەکی گەڕەکی باغلار بە باتۆن ڕاوەدووی کوردەکانیان دەکرد و تا نەناسرانەوە لێیان نەدردان، ئەم ئەزموونە، لە مێشکی منداڵی خۆمدا، وای لێکردم بیر لەوە بکەمەوە کە نەورۆزی داهاتوو ئاهەنگ ناگێڕدرێت. بەڵام وا نەبوو.
نەورۆزی دواتر و هەر نەورۆزێک کە لە ساڵانی دواتردا ئاهەنگیان بۆ گێڕا، بوو بە تەوەری بناغەی یەکێتی نەتەوەیی و ناسنامەی کوردایەتی و خەباتی ژنانی کورد. بێگومان بە هەندێک گۆڕانکارییەوە کە ڕەنگدانەوەی گۆڕانی پێشهاتە سیاسییەکان و ڕۆحی سەردەمە، هەندێک تەوەری دیار لە ئاهەنگەکانی نەورۆزدا بە بەردەوامی ماونەتەوە ”چونکە بەتەواوەتی بەدی نەهاتوون”، وەک پێگەی کورد، ئازادی ڕێبەرەکەی، یەکڕیزی نەتەوەیی کورد. ئەم داواکاریانە وەک گرنگترین داواکاری بۆ کورد دەرکەوتووە و ئەوەی نەورۆزی ٢٠٢٦ لە ئەوانی دیکە جیا دەکاتەوە، دەرکەوتنی ئیرادەیەکی بەهێزە کە داوای ئازادکردنی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان دەکات.
”جەژنی نەورۆز ٢٠٢٦ لە ئامەد”
ئامادەکارییەکان چەند ڕۆژێک پێشتر دەستی پێکرد، ئاگری جەژنی نەورۆز داگیرسا، بڵێسەی بەرزبووەوەی هێمای ئازادی و ئاشتی بوو، بەیانی زوو بەرەو ناوچەکە بەڕێکەوتین، دیار بوو شارەکە بەئاگا هاتبێتەوە بۆ پێشوازیکردن لە جەژنی نەورۆز، لەگەڵ نزیکبوونەوەمان، دیمەنەکە زیاتر ئاشنا بوو: ناوچەکە و شەقامەکان بە بەربەستی پۆلیسەوە گیرابوون. ئەمەش وایکرد گەیشتن بە شوێنی جەژنی نەورۆز سەخت دەبێت، بەڵام خەڵک بە ئارامیەوە بەرگەی ئەو گەشتە دوور و درێژەیان گرت چونکە، دواجار گەرمی ئاگری جەژنی نەورۆز هەبوو، کە هێمای زیندووبوونەوە و بەرخۆدان بوو.
ڕێکەوتی جەژنی نەورۆز لە ساڵی ٢٠٢٥ لەگەڵ بانگەوازەکەی عەبدوڵا ئۆجالان بۆ "ئاشتی و کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک" لە ٢٧ی شوباتدا، تێکەڵەیەک لە هەیەجان و سەرسوڕمانی لێکەوتەوە، وێنەی عەبدوڵا ئۆجالان و هەڤاڵانی زیندانیکراوی و شاندی ئیمرالی لە ناوچەکەدا بڵاوبووەوە، لە کاتێکدا خەڵک لە داواکارییەکانیاندا ئیرادە بوون، بەڵام هەندێک گومانیش لەبارەی پرۆسەکەوە هەبوو و ئەمەش هەستپێکراو بوو.
ئەمجارەیان پانکارتی گەورەی عەبدوڵا ئۆجالان لە مەیدامەکەدا بە شێوەیەکی بەرچاو نمایشکرا، یەکەم گروپ کە هاتنە ناو ناوچەکە بە جۆش و خرۆشەوە وێنەیان لە تەنیشتیەوە دەگرت، ئەم وێنەیە زیاتر بوو لە تەنها "وێنەیەک"، بوو بە دیارترین دەربڕینی ئەو داواکارییەی کە لە مەیدانەکەوە سەرچاوەی گرتبوو و ئەمجارەیان هیچ بوارێک بۆ گومان نەبوو: کە "ئایا ڕێبەرەکەمان لێرە دەبینین؟" ئەو وێنانەی لە هەر چوار لاوە نمایشکرابوون نەک تەنها جۆش وخرۆش بەڵکو ساتە بەرجاوەکانی وروژاند، ئەوەی گرنگی نەورۆزی ٢٠٢٦ی زیاتر بەرزکردەوە، پەیامی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان بوو.
پەیامەکەی، "با ڕەوشتی نوێی ئازادی بگرینەبەر" و هەڵسەنگاندنەکەی کە "جەژنی نەورۆز ئێستا دەبێت بەرجەستەیەکی کردەیی بێت"، وەک بانگەوازێک بۆ هەموو کوردەکان بۆ جێبەجێکردنی نەخشەڕێگای نوێ بوو، ئەو جۆش و خرۆشەی کە بەهۆی ئەو پەیامە لە مەیدانی چەژنی نەورۆز خوێندرایەوە، لەناو هیوای گەشەسەندوو بۆ ئاشتیدا، لە یادەوەرییەکانماندا چەسپاوە، ئەو پەیامەی لە ساڵی ٢٠١٣ لە لایەن پێرڤین بوڵدان و سری سورەیا ئۆندەر خوێندویانەتەوە، ئەمجارە لە لایەن فیسی ئاکتاش خوێندرایەوە کە لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان بوو، ئامادەنەبوونی سری سورەیا بە درێژایی بۆنەکە هەستی پێدەکرا و بینەران لە کاتی نمایشکردنی گرتە ڤیدیۆ کە بۆ ڕێزلێنان لە ئەو ئامادەکرابوو، چرکەساتێکی قووڵی کاریگەریان ئەزموون کرد.
سەرەڕای هۆشداری باران بارین، مەیدانی چەژنی نەورۆز تا توانای پڕ بوو، پەیامەکەی عەبدوڵا ئۆجالان چۆش و خرۆشێکی گەیاندە ئاستێکی بەرزتر ڕەنگە لە هیچ ئاهەنگێکی جەژنی نەورۆزدا لە تورکیا یان کوردستاندا شاهیدی ئەو ژمارە زۆرەی پانکستمان نەبووبێت، بە هەڵدانی پانکارت و دەنگدانەوەی سروودەکان، ئاهەنگەکە کرایەوە.
”ژنان ئاگری جەژنی نەورۆز دادەگیرسێنن”
سەرەڕای باران، هەڵپەڕکێ کە هێمای ئاشتی و ئازادین، بە شێوەیەکی سەرپێچیکارانە ئەنجام دەدرا، ڕۆحی جەژنی نەورۆزی ٢٠٢٦ بە باران و قوڕەکەیەوە، جەژنی نەورۆزی ساڵانی نەوەدەکان بیر هێناینەوە، هەروەها جلی درێژی نەریتی ژنان بە قوڕ داپۆشرابوو، بەڵام پێدەچوو کەس بیری لێنەکاتەوە لەکاتی هەڵپەڕکێکەدا، جارێکی تر ژنان ئاگری جەژنی نەورۆزیان داگیرساند، بۆ نا؟ ئایا ئەوان نەبوون کە بە توندی شەڕیان لەگەڵ زوحاکدا کردووە؟ ئەوانە نەبوون کە جەستەی خۆیان لە سیستەمی پیاوسالاری و دەوڵەت و هەموو توخمەکانی چەوساندنەوە دەپاراست، ئەوان نەبوون کە سووتان و بوون بە خۆڵەمێش، پاشان لە خۆڵەمێش هەڵسانەوە هەر وەک زەکییە ئاڵکان و ڕەهشان دەمێرەڵ.
زەکیە ئاڵکان وتی: ئاگری جەژنی نەورۆز بە دار داناگیرسێنرێت، بەڵکو بە جەستەی مرۆڤ داگیرسێنراوە. باسی مردنی جەستەی نەکرد، بەڵکو باسی بەڵێنی لەدایک بوونی کرد ئەو ئاگرەی زەکییە دایگیرساندبوو لە یەکەمین ئاهەنگی جەژنی نەورۆزدا کە لەناو دیوارەکانی ئامەد بەڕێوەچوو، وەک مەشخەڵێک لە دەستی ژناندا بوو ئەو مەشخەڵەی ئێستا بە گەشاوەیی لە ئاگری جەژنی نەورۆز لە مەیدانی نەورۆزی ئامەد لە باکووری کوردستان دەسوتێت.
ڕەهشان دەمێرەڵ، کچی کۆچبەرێک، ژنێکی دیکە بوو کە بە جەستەی خۆی ڕووبەڕووی نادادپەروەری بووەوە، لە ساڵی ١٩٩٢ بووە بە سیمبولی جەژنی نەورۆز، پەیامێکی بەجێهێشتووە کە تێیدا هاتووە "دەبێت بەرپرسیارێتی جزیرە و ماردین و نوسەیبین لە ئەستۆ بگرین، ئەم ئاگرانە ئێستا لە ئاهەنگەکانی جەژنی نەورۆزدا دەسووتێن، هەرگیز ناکوژێنەوە، ئەمڕۆ جەژنی نەورۆزە، هەموو شتێک کۆتایی هاتووە، پێیان وتین ئاگرەکە تاوانە، ئێمەش پێمان وتن دۆسییەیەکە، پاشان لە کادیفێکاڵی ئیزمیر ئاگری لە خۆی بەردا.
ئەم قسانە کە لە ئاهەنگەکانی چەژنی نەورۆزەوە سەرچاوە دەگرن، پێمان دەڵێن کە پاڵەوانەکانی جەژنی نەورۆز ژنن، بۆ ژنان هەموو جەژنێکی نەورۆز سەرەتایەکی نوێیە، هەروەک چۆن بەرەبەیانی بەهار، فێستیڤاڵ نییە، نە کاروانێکە، جەژنی نەورۆز کۆکردنەوە و زیندووکردنەوەی شوناسە.