كاریگه‌ری توندوتیژی ئه‌لیكترۆنی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه
هاوژین رەسوڵ- نووسەر
یه‌كێك له جۆره‌كانی توندوتیژی له رێگه‌ی ئه‌لیكترۆنیه‌وه ده‌كرێت، توندوتیژی ئه‌لكیترۆنی جورێكی به‌بڵاوی توندوتیژیه له‌سه‌رئاستی جیهان، ئه‌ویش به دوو رێگار ئه‌نجامده‌درێت رێگای میدیا و راگه‌یاندن له‌گه‌ل رێگه‌ی ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندی و پلات فۆرمه‌كانی سۆشیال میدیا، به‌پێی هه‌ندێ توێژینه‌وه توندوتیژی ئه‌لیكترۆنی له ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی رابردوو سه‌ریهه‌ڵداوه ئه‌ویش له رێگه‌ی به‌رنامه و ژانره میدیایه‌كان و یاریه ئه‌لیكترۆنی و فیلم توندوتیژی به‌كارهاتووه و كاریگه‌ری له‌سه‌ر مرۆڤ په‌یداكردوه، به‌ڵام جورهكهی دیكه‌یان واته له رێگه‌ی سۆشیال میدیا و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌كان مێژووه‌كه‌ی زۆر كۆن نیه و له‌گه‌ل پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆژیا زیاتر په‌ره‌ی سه‌ندوه، له‌هه‌رێمی كوردستان توندوتیژی ئه‌لیكترۆنی زیاتر له ساڵی ٢٠٠٧ په‌ره‌ی سه‌ندوو بڵاو بووه، به‌داخه‌وه ساڵ بۆساڵ له‌گه‌ل پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆژیا گۆڕانكاری به‌سه‌ر جوره‌كانی توندوتیژی دا هات و له ئێستادا توندوتیژی ئه‌لیكترۆنی رێژه‌یه‌كی به‌رزی تۆماركردوه له ناو ئاماری ئه‌و توندوتیژیانه‌ی تۆمار ده‌كرێن.
بێگومان توندوتیژی ئه‌لیكترۆنی كاریگه‌ری و لێكه‌وته‌ی زۆر خراپی كردووته سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان و به‌هۆی خراپ به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندی و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان خه‌ریكه شوێن به جوره‌كانی دیكه‌ی توندوتیژی لێژ ده‌كات و ده‌گاته پله‌ی یه‌كه‌م، رۆژانه توندوتیژی ئه‌لیكترۆنی تۆمارده‌كرێت، ئه‌مه‌یش كاریگه‌ری درێژخایه‌ن و كورت هه‌یه له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه، درێژخانهكان زیاتر مه‌ترسین بۆسه‌ر مرۆڤ و تاك، چونكه هه‌ندێكجار به‌هۆی تێپه‌ربوونی زه‌مه‌نیش كاریگه‌ریان هه‌ر ده‌مێنێ بۆ نموونه هه‌ندێ توندوتیژی هه‌یه دوای چه‌ندین ساڵ له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی هێشتا كاریگه‌ری له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه ماوه، به‌پێچه‌وانه هه‌ندێ بابه‌تی توندوتیژی وه‌ك ورژاندن و هه‌ڕه‌شه و چه‌ند بابه‌تێكی دیكه ئه‌مه كورت خایه‌نن و بۆماوه‌ی چه‌ند رۆژێك یان چه‌ند مانگێك كاریگه‌ریان هه‌یه له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه، خراپ به‌كارهێنانی ئامێره ئه‌لیكترۆنیه‌كان بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه له‌سه‌ره‌تای پرۆسهكهدایه و نا رۆشنبیری تاك و نه‌بوونی پابه‌ندی یاسایی زیاتر وایكردوه توندوتیژی ئه‌لیكترۆنی به‌ره‌و هه‌لكشان بچێت.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌لیكترۆنی و پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆژیا دره‌نگتر گه‌یشته هه‌رێمی كوردستان، ئه‌و یاسایانه‌ی په‌یوه‌ستن به توندوتیژی و به‌كارهێنانی ئامێره ئه‌لیكترۆنیه‌كان كه‌متر پرژاونه‌ته سه‌ر ورده‌كاری توندوتیژی ئه‌لیكترۆنی، واته بوشایی یاسایی هۆكارێكه بۆ زیادبوونی توندوتیژیهكه و یاسا به‌ركاره‌كان پێویستیان به هه‌مواركردنه‌وه بۆ خۆگونجاندن له‌گه‌ل قۆناغه‌كه و پێشكه‌وتنه‌كانی سه‌رده‌م، رۆشبنیری تاك هۆكارێكی دیكه‌یه بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی توندوتیژی ئه‌لیكترۆنی و پێویسته تاك به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست مامه‌له له‌گه‌ل ئامێره ئه‌لیكترۆنیه‌كان و سۆشیال میدیا و تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بكات، تا ئاستی رۆشنبیری به‌كارهێنه‌ر به‌رزتر ببێته‌وه ئه‌وه‌نده پێشێلكاری و ئه‌و تاوان و توندوتیژیانه‌ی له‌و رێگه‌یه‌وه ئه‌نجامده‌درێن كه‌متر ده‌بنه‌وه، هۆشیاری كۆمه‌ڵگه رۆڵێكی كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر به‌كارهێنانی ئامێره ئه‌لیكترۆنیه‌كان و ئه‌ركی لایه‌نه په‌یوه‌ندار و ناوه‌نده ئهكادیمیهكانیشه كار بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه بكه‌ن.