نیکۆڵا ئەشرەف شاڵی: ئیرادەی گەل و خۆبەڕێوەبەری دەستکەوتەکانی ڕۆژئاوای کوردستان دەپارێزێت

نیکۆڵا ئەشرەف شاڵی، مامۆستای زانکۆ و توێژەری ئەکادیمی دەربارەی دۆخی سووریا ڕایگەیاند، دەسەڵاتی سیاسی ئیسلامی ڕاگوزەر مافی پێکهاتەکان ناپارێزێت.

سلێمانی

 

پرۆفیسۆری یاریدەدەر، نیکۆڵا ئەشرەف شاڵی، مامۆستای زانکۆ و توێژەری کۆمەڵایەتی لە بارەی هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوا و ئاڵوگۆڕە ساتییەکانی لە سووریادا ڕوودەدات، لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا بۆ نوژنها قسەی کرد و ئاماژەی بەوەدا، دەسەڵاتی سیاسی ئیسلامی ڕاگوزەر لە سووریادا پێکهاتەکان ناپارێزێت و مافی ژنان و منداڵان پێشێل دەکات، ئەمەش لە خاڵی پێشێلکاری بەرامبەر بە ژنان و منداڵ و کۆمەڵگە لەگەڵ هەمان ئەقڵیەتی تاڵیبان یەک دەگرێتەوە کە دەبێتە مەترسی بۆ سووریای داهاتوو.

 

نیکۆڵا ئەشرەف شاڵی باسی لەوەشکرد، کە پڕۆژەی نەتەوەی دیموکراتیک پڕۆژەیەکە و نمونەیەکە بۆ سووریای داهاتوو کە مافی پێکهاتەکان بپارێزێت، هەروەها ئیرادەی گەل و خۆبەڕێوەبەری، دەستکەوتەکان دەپارێزێت. لە درێژەی چاوپێکەوتنەکەدا هەڵسەنگاندن دەکات.