نەرمین قادر؛ ئەستێرەی شانۆی کورد
نەرمین قادر، ئەو ژنەی بناغەی شانۆی کوردی لەگەڵ هاوڕێیانیدا دامەزراند، ئ ئازارو خەمەکانى کۆمەڵگەی کوردییان لە سەکۆی شانۆ دەدا بە گوێی کۆمەڵگە و ڕژێمی بەعسدا و سڵی لە هەڕەشە و ڕەخنەکان نەدەکردەوە.
نەرمین قادر لە ساڵی ١٩٦٢ لە شاری سلێمانی لە خێزانێکی هەژار و نیشتیمانپەروەر چاوەکانى بە ژیان هەڵهێناوە، ساڵی ١٩٧٢ بۆ یەکەمجار دەستی بە کاری هونەری کردووەو لە بەغداد چووە سەر سەکۆی شانۆ.
لەگەڵ ژمارەیەک هاوڕێی لە ساڵی ١٩٩٨ دەستیان کرد بە بەرنامەی بەرنامە، لەم بەرنامەیەدا نەرمین قادر لە کارەکتەری ژنێکی سادە و دڵپاکدا بە زمانێکی دور لە رواڵەت و نزیک لە خەڵک بوێرترین رەخنەی لە دیاردە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکان دەگرت.
نەرمین قادر لە ساڵی ٢٠١٥ ـەوە تووشی نەخۆشیی شێرپەنجەی مێشکی بوو، بەڵام بە بەهێزی مایەوە.
دوای ٤٠ ساڵ خەباتی هونەریی و چەندین نەشتەرگەری لە ٥ی ئابی ٢٠٢٥ کۆچی دوایی کرد.