لە ناو زیندانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئێراندا زیندانییان ڕووبەڕووی ستەم دەبنەوە
لە زیندانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێراندا، کە هاوارەکانی ناڕەزایەتی لەگەڵ گریانی ناڕەحەتی تێکەڵ دەبێت، زیندانییان ڕووبەڕووی چەندین جۆری ستەم دەبنەوە، لەسێدارەدان تەنها دیارترین ڕووی ئەم کارەساتەیە.
شەهلا محەمەدی
ناوەندی هەواڵ-هەڵمەتی "سێشەممە نا بۆ لەسێدارەدان" لە زیندانە جیاوازەکانی سەرتاسەری ڕۆژهەلاتی کوردستان و ئێراندا پێی ناوەتە هەفتەی ١٠١ی خۆیەوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا لەسێدارەدان بەردەوامە و زیندانیانی زیاتر ڕووبەڕووی مەترسی لەسێدارەدان دەبنەوە.
زیاتر لە ١٠٠ هەفتەیە هەڵمەتی "سێشەممە نا بۆ لەسێدارەدان" لە دەیان زیندانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بەردەوام بووە و بووەتە ئامڕازی خۆڕاگری بەردەوام لە دژی زیادبوونی ژمارەی سزای لەسێدارەدان. سەرەڕای ئەو فشارە بێئەندازەی ڕژێم، زیندانییەکان درێژە بە مانگرتن و ناڕەزایەتییەکانیان دەدەن و دووپاتی دەکەنەوە، کە ژیانێکی زیندوو و دینامیکی لەناو زیندانەکاندا هەیە کە ناتوانرێت بکوژێتەوە.
سەبارەت بە ڕاستی زیندانەکان، شیوا مەحبوبی، وتەبێژی لیژنەی ئازادی زیندانیانی سیاسی، دووپاتی کردەوە، کە بارودۆخی زیندانەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران ڕۆژانە بەرەو خراپتر دەڕوات، ئەمەش لە کاتێکدایە کە سەرنجی نێودەوڵەتی و نەبوونی ناڕەزایەتی گەل لەسەر شەقامەکان بەرەو خراپی دەڕوات، ئەمەش مەودای زیاتر دەدات بە ڕژێم بۆ پراکتیزەکردنی ئەشکەنجە و فشار لەسەر زیندانییەکان.
جەختی لەوە کرد، کە چۆن سزاکان بوونەتە پەیوەندییەکی بەیەکەوە گرێدراو لە زنجیرەیەکی بێکۆتایی سەرکوتکردندا، ساڵی ٢٠٢٥ بەرزبوونەوەی بێ وێنەی ژمارەی لەسێدارەدان بە بەراورد بە ١٥ ساڵی پێشوو بەخۆیەوە بینی، ئەمەش وایکردووە کە ڕەتکردنەوەی چارەسەری پزیشکی ببێتە ڕاستیەکی ڕۆژانە بۆ زیندانییەکان، کە دەبێتە هۆکاری تێکچوونی بارودۆخی ژیانیان و تەنانەت ڕێگری لە بینینی کەسوکارەکانیان.
لەناو ئەم کەشوهەوا تاریکەدا، زیندانییەکان لەڕێگەی مانگرتن و ناڕەزایەتییەوە بەردەوامن لە زۆڕاگرییان، ئەو لێدوانانە ڕەتدەکەنەوە کە ئازارەکانیان کەم دەکەنەوە، وەک پێناسەکردنی فایزە هاشمی بۆ زیندانی ئێڤین بە "زیاتر لە هۆتێلێک دەچێت"، زیندانییەکان نیشانیان داوە کە بزووتنەوەیەکی زیندوو و هەمەلایەنە لەناو زیندانەکاندا هەیە و خۆڕاگرییان تەنها کاردانەوە نییە، بەڵکو دینامیکی تەواوی کۆمەڵگەیەکە.
شیوا مەحبووبی باسی لە کەیسەکانی تاکەکەسی کرد کە ڕەنگدانەوەی گەورەیی کارەساتەکەن، لەوانە زەهرا تەباری کە سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنراوە، پەخشان عەزیزی کە ڕووبەڕووی هەمان چارەنووس دەبێتەوە، ورریشە مورادی کە دزاکەی بۆ ماوەیەکی کاتی هەڵوەشایەوە، بەڵام هەڕەشەی لەسێدارەدانی لەسەرە.
سەبارەت بە پێدانی ڕەگەزنامەی فەخری بە وریشە مورادی لە ئیتالیا، وتی: ئەمە زۆر گرنگە، پەیامێکە بۆ جیهان کە ئەم زیندانیانە لەبیر نەکراون، پەیامێکە بۆ ڕژێمی ئێران کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ڕێگە نادات بکوژرێن.
سەبارەت بە شەریفە محەمەدی، سزای لەسێدارەدانی بۆ ٣٠ ساڵ زیندانی گۆڕدرا، هاوکات زەینەب جەلالیان و مریەم ئەکبەری مونفەرد لە ڕێگەی ڕەتکردنەوەی چارەسەری پزیشکی و گواستنەوە بۆ بەشی گشتی هێواش هێواش دەکوژرێن، وتی: سزای لەسێدارەدانی زەینەب هەڵوەشایەوە، بەڵام وردە وردە بەهۆی ڕەتکردنەوەی چاودێری پزیشکییەوە دەکوژرێت، زەینەب جەلالیان و مریەم ئەکبەری مونفەرد تا ئێستا یەک ڕۆژ مۆڵەتیان وەرنەگرتووە، گواستراونەتەوە بۆ زیندانە جیاوازەکان و بەڕێوەبەرایەتییەکانی تاوانی گشتی، ئەمەش فشارەکانی لەسەریان زیاتر کرد، واتە لەسێدارەدانەکە ڕاستەوخۆ ئەنجام نەدراوە، بەڵکو لە هەلومەرجێکدا دانراون کە ببێتە هۆی مردنیان، بۆ ئەوەی دواتر ڕایبگەیەنێت کە مردنیان سروشتییە.
ئاماژەی بەوەشکرد، دۆخی ئەم ژنە زیندانیانە بەرەو خراپتر دەچێت، هەروەها پێویستیان بە چارەسەری تایبەتمەند هەیە لە دەرەوەی زیندان، ئێمە داوای بەردەوامی ناڕەزایەتی بەرامبەر بەو سزایانە دەکەین، بەتایبەتی دژی ئەو سزایەی کە لە دژی وریشە دەرچووە، فشاری نێودەوڵەتی، هاوشانی فشاری ناوخۆیی، دەتوانێت یارمەتیدەر بێت، بەڵام بەداخەوە هەر شەش کاتژمێر جارێک لەسێدارەدانێکی نوێ ئەنجام دەدرێت، و هەر جۆرە لەسێدارەدانێک دەبێت دژایەتی بکرێت.
زیادی کرد: دوای شەڕی ١٢ ڕۆژە، زیاتر سەرنجی حکومەتەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بوو بە پاڵنانی ڕژێم بۆ سەر مێزی دانوستان، زۆرێک لەو چالاکوانانەی کە بە دانوستان ئازاد دەکرێن ڕۆژانە تووشی فشار دەبن لەگەڵ خێزانکانیان.
شیوا مەحبووبی ڕوونی کردەوە، کە ڕژێم لە سەرکوتکردنیدا لە نێوان چین و توێژەکانی کۆمەڵگەدا جیاوازی ناکات، بەڵکو هێرش دەکاتە سەر هەموو کەسێک کە دژایەتی سیاسەتەکانی بکات، تاکە ڕێگە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەمە لە ڕێگەی ناڕەزایەتی بەردەوام و بەردەوامەوەیە تا ناڕەزایەتییەکان لاوازتر بن، ڕژێم زیاتر پەنا بۆ لەسێدارەدان و گرتن دەبات، تا خۆڕاگری بەهێزتر بێت، زیاتر ناچارە پاشەکشە بکات یان سزاکان بگۆڕێت.
وتیشی: هەموو ئەم سزایانە بەیەک گرێدراون لە زنجیرەی زوڵم و ستەمکاریی ڕژێمی ئیسلامیدا، ناتوانین بە سادەیی بڵێین لەبەر ئەوەی بەهای نین ناتوانین ناڕەزایەتی دەرببڕین، هەموو ئەم پرسانە بەیەکەوە گرێدراون. ڕژێم بە هەموو شێوەیەک هێرش دەکاتە سەر هەموو کەسێک کە ئاڵەنگاری یاساکانی بکات، تەنها ڕژێمێکی دیکتاتۆری ئەم کارە دەکات بۆ ئەوەی بمێنێتەوە، هەروەها هەڵاواردنێکی بەربڵاو لە دژی کۆمەڵگە پراکتیزە دەکات، بەڵام لە سەرکوتکردندا هیچ جیاوازییەک ناکات، بەڵکو هێرش دەکاتە سەر هەموو کەسێک کە دژایەتی سیاسەتەکانی بکات.
لە کۆتاییدا جەختی لەوە کردەوە، کە لەسێدارەدان تەنها یەکێکە لە جۆرەکانی نەهێشتنی جەستەیی زیندانیانی سیاسی، ڕژێم لە ڕێگەی ئەشکەنجەدان، کوشتن لە ژێر ئەشکەنجەدا، ڕەتکردنەوەی چارەسەری پزیشکی و بەکارهێنانی دەرمانی نەناسراو بە هێواشی سزایان دەدات.