نوژنها پێدەنێتە شەشەم ساڵی دووبارە دەستبەکاربوونەوەی

پێنج ساڵ بەسەر دووبارە دەستبەکارکردنەوەی ئاژانسی "نوژنها" تێدەپەڕێت، لەو ماوەیەدا کاری لەسەر پرسەکانی ژنان و تێکۆشانیان لەپێناو ئازادی و وەستاندنەوە بە ڕووی زهنیەتی پیاوسالاری و دەسەڵاتداری کردووە، ژنان لەهەموو ئاست و پۆستەکاندا پیرۆزبایی بەردەوامی دەکەن.

سلێمانی

 

ئاژانسی هەواڵی نوژنها، ئاژانسێکی تایبەتە بە پرسەکانی ژنان لە بواری سیاسی، کۆمەڵایەتی ئابوری، کولتووری و بوارە جیاوازەکانی دیکە، بە هەریەک لە زمانەکانی کوردی "سۆرانی، کورمانجی"، فارسی، عەرەبی، تورکی و ئینگلیزی لە چوار پارچەی کوردستان، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا بابەتەکانی بڵاودەکاتەوە.

 

لە ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ بە هێزو باوەڕییەکی نوێ و بە دەنگی ژنان دەستی بە کارکردەوە، کە ئامانجییەتی زمانی پیاوانە و نێرینەی میدیایی بشکێنێت و زۆرتر ھەواڵەکانی ژنان لە پێنووسی ھەواڵنێرانی ژن کۆو بڵاوبکاتەوە و بە بیرو تێڕوانینی ژنان دەست بۆ پرس و ڕوماڵ کردنی ڕووداوەکانی ژنان ببات.

 

 توانیویەتی جێگای خۆی لەناو ژنانی کۆمەڵگە، چالاکوان و ڕۆژنامەنووسان بکاتەوە و ببێتە دەنگ و ڕەنگی ئازادی ژن، هەربۆیە لە پێنانە شەشەم ساڵەی کاکردنییەوە ژنان لە دڵەوە پیرۆزبایی کارکردن دەکەن و هیوای بەردەوامی دەخوازن، وتیان: لە نزیکەوە کارو خەباتتان دەبینین، بەبێ جیاوازی ڕوودەکەنە تەواوی ژنانی لایەنەکان، کار بۆ پەروەردە کردن و هۆشیارکردنەوەی ژن دەکەن، سەرکەوتوو بن، بەهیوای خەباتی زیاتر، سیمایەکی جوانتان هەیە، کۆمەڵە ژنێکن لە ئاستێکی باڵادا.