ژنێکی جەزائیری دەیسەلمێنێت بیناسازی بۆ ژنان سەخت نییە
فەوزیە قوباش، یەکێکە لەو ژنە جەزائیریانەی کە سەلماندوویەتی بواری بیناسازی بۆ ژنان سەخت نییەو دەتوانن بەشێوەیەکی پیشەیی کار بکەن.

ڕابیعە خورەیس
جەزائیر- فەوزیە قوباش بەردسازێکی پیشەیی و نیگارکێشی زەیتییە، بەڵام بەرهەمەکانی بە شێوازێکی ناوازە و جیاواز جیا دەکرێنەوە کە ڕەنگدانەوەی کەسایەتی و ناسنامەی ئەدەبییە.
فەوزیە قوباش بەشداربووە لە زۆر چالاکی، لەوانە، ڕاهێنانی پیشەیی تایبەتمەند لە بواری بیناسازی و تەلارسازی و ئەندازیاری شارستانی، هەروەها هونەرمەندێکی بینراو و نووسەرە، لە ساڵی ١٩٨٢ لە شاری دێرینی تازۆڵت لە پارێزگای باتنا پایتەختی ناوچەی ئاورێس کە دەکەوێتە ٤٢٥ کم لە باشووری ڕۆژهەڵاتی جەزائیر لەدایک بووە.
خاوەنی چەندین بڵاوکراوە و بڕوانامەی ڕاهێنانە، کە لە هونەری نیگارکێشان لەسەر قوماش دەستی بە کاری ئەکادیمی کردووە، دەرچووی خوێندنگەی هونەرە جوانەکانە لە شارەکەی خۆی و خاوەنی نازناوی توێژەری نایابی عەرەبە لە بەریتانیا، هەروەها خاوەنی نازناوی باڵیۆزی هونەرە جوانەکانی جەزائیرە و ڕاهێنەرە لە پەیمانگای ئەمریکی بۆ توێژینەوە پیشەییەکان.
بەشداری لە چەندین کۆڕ و کۆنفرانسی نیشتمانی و نێودەوڵەتیدا کردووە، لەوانە کۆنفرانسی نێودەوڵەتی داهێنان لە میسر، هەروەها بەشداری لە پڕۆژەی توێژەری عەرەبی لە بەریتانیا کردووە و نازناوی توێژەری نایابی عەرەبی پێبەخشراوە.
''تێکەڵکردنی لایەنی پراکتیکی و ئەدەبی''
فەوزیە قوباش، لە ئێستادا سەرقاڵی دیزاینێکی نوێیە بۆ هۆڵی تەبنە بۆ ئاهەنگەکانی شاری باتنا وتی:لایەنی پراکتیکی و ئەدەبی تێکەڵ دەکەم، لە هەموو کارەکانمدا وێنەکان دۆکیۆمێنت دەکەم، ئامانجی سەرەکی ئەمە بڵاوکردنەوەی کتێبە لەو بوارەدا"، بۆ نموونه چه ند کتێبێکی له باره ی خوێندنی ناوه ندییەوە بڵاو کردووەتەوه، گرنگترینیان کتێبی ساڵی یه که می خوێندنی ناوه ندییه به ناوی “نهێنی و ته کنیکی قه ڵه م”، وە کتێبێکی دیکه شی بۆ ساڵی سێیه می خوێندنی ناوه ندی به ناوی “نهێنی و ته کنیکی ڕه نگی ئاو” هەیە، هەروەها کتێبێکی دیکەیشی لە بواری هەڵسەنگاندندا بە ناوی “تاقیکردنەوەی زیرەکی خۆت” بەشی یەکەم و دووەم بۆ خوێندنی ناوەندی بڵاوکردەوە، ڕاستەوخۆ دوای ئەوە وەک مامۆستایەکی تایبەتمەند لە بواری نیگارکێشان و ڕازاندنەوە پەیوەندی بە سەنتەری ڕاهێنانی پیشەییەوە کرد، چوارڕێنمایی بۆ فێرخوازان بڵاوکردەوە، کە لە ئێستادا لەلایەن وەزارەتی ڕاهێنانی پیشەییەوە پەسەندکراوە.
بەهۆی ئەوەی فەوزیە خەڵکی تازۆڵتە کە شارێکی سەربازی ڕۆمانییە و دەکەوێتە ١٠ کم لە شاری باتنا کە یەکێکە لە گرنگترین شارە شوێنەوارییەکانی جەزائیر، هەوڵدەدات میراتی کولتووری و مێژوویی شارەکەی بخاتە ناو کارەکانییەوە، دەڵێت: "ئەو نووسراو و وێنانەی کە میراتی ناوچەکەیە، لەگەڵ هەموو ئەو ناوچانەی کە سەردانیان دەکات دەپارێزێت"، هەربۆیە، "هەر شارێک سەردانی دەکات میراتی خۆی بەرجەستە دەکات".
بۆ نموونە شاری تازۆڵت تایبەتە بە نەخشاندنی هێماکانی ڕۆمانی، چونکە شارەکە یەکەم پایتەختی پارێزگای نومیدیای ڕۆمانی بووە، تەنانەت بە ئەنقەست ئەو ڕەنگانە هەڵدەبژێرێت کە ڕەنگدانەوەی میراتی ناوچەکە و دەربڕینی مانای قووڵ و بەها کولتووری و ڕەمزیەکانە.
''پڕۆژەکانی ئیلهام لە میرات''
فەوزیە چەندین پڕۆژەی تەواو کردووە، وەک پڕۆژەی بازنەی باشمۆڵ و مۆدێلێک لە دەروازەی شاری تازۆڵت کە فۆرمەکەی لە میراتی ئەمازیغی ئاوراسیا وەرگرتووە، هەروەها مۆدێلێکی قەڵای بەلوولی تەواو کردووە، کە مۆدێلێکی بچووکی قەڵای مێژووییە ودەکەوێتە ناوچەی ئاورێس لە پارێزگای باتنا، کە قەڵایەکی گەورەی ئەمازیغەیە نزیکەی ١٤ سەدە لەمەوبەر دروستکراوە، یەکێک لە تایبەتمەندییە گرنگەکانی ئەوەیە کە بە دیزاینێکی تەلارسازی ناوازە دروستکراوە و هەروەها جێپەنجەی خۆی لەسەر زۆرێک لە باخچە و پارک و گۆڕەپانی گشتی بەجێهێشتووە.
لە ئەنجامی ئەم گەشتە پڕ لە توێژینەوە و لێکۆڵینەوە و دەستکەوتی مەیدانیە، فەوزیە قوباش پڕۆژەی شوێنپێی پیشەیی لە ژێر دروشمی "پێکەوە یەکتر دەبینین... لەگەڵ شوێنپێ هەڵدەستین" دەستپێکرد، ڕوونیشیکردەوە، ئامانجی پڕۆژەکە بریتییە لە "بەشداریکردنی هەموو ئەوانەی بەشدارن: پرۆفیسۆر، فێرخوازان، تەنانەت کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت، بەمەبەستی جێهێشتنی شوێنپێیەک لە هەموو گۆشەیەکی ئەو شوێنانەی سەردانیان دەکەین، ئێمە سەردانی زیاتر لە ١٠ شارمان کردووە، دواین پرۆژەش کە تەواومان کرد لە بارەگای وەزارەتی ڕاهێنان و پەروەردەی پیشەیی بوو".
پڕۆژەی شوێنپێی پیشەیی پڕۆژەیەکی پەروەردەیی نیشتمانییە، کە بەردەوام زانیاری و لێهاتوویی بۆ گەنجانی پیشەیی بێکاردابین دەکات ئەویش لە ڕێگەی خولی ڕاهێنانی بێبەرامبەر لە هەموو پسپۆڕییەکان، وەک سیاسەتێک لە کەرتی پەروەردەی پیشەیی وەرگیراو.
لە وەڵامی پرسیارێکدا کە پاڵنەرە سەرەکییەکانی فەوزیە قوباش چی بوون کە پاڵی پێوەناوە بۆ ئەم جیهانە، تا ئەو ڕادەیەی ئێستا ڕاهێنانی پیاوان لەو بوارەدا دەکات، وتی: "کاتێک پێشتر لە پارک و شوێنی گشتیدا دادەنیشتم، بەداخەوە کە بینیم بیناسازی، توانای شارستانی و جوانی تەلارسازیی تێدا نییە، هەمیشە پرسیارم دەکرد بۆچی چیمەنتۆمان لە ماددەیەکی تۆکمەوە نەگۆڕی بۆ مادەیەکی زیندوو، وە پەیکەرسازی هونەریمان لە بەردێکەوە دروستنەکرد کە یارمەتیدەردەبێت لە پاراستنی میرات و مێژووی جەزائیر''، هەر بۆیە هەمیشە هەوڵدەدەم خولی ڕاهێنان دەستپێبکەم، کە تەنانەت زیندانییەکانیش بەشداربن.