ژنانی ئەفغانستان بە قەرزی بچوک ئابووری سەربەخۆ بونیاد دەنێن

لە ئەفغانستان ژنان سەربەخۆیی ئابووری خۆیان لە ڕێگەی پرۆسەیەکەوە بنیات دەنێن کە لە بەرهەمهێنانی ماڵەوە تا کارسازیەبچووکەکان دەستپێدەکات. لەتیفە ئیقبالی ئاماژەی بەوەکرد، ئەو بازرگانییە تاکەکەسیانەی دامەزراون، بەشداری ژنان لە ژیانی ئابووریدا زیاد دەکەن.

بەهاران لەهیب 

 

بامیان-ژنان لە ئەفغانستان لە مێژە ڕۆڵێکی گرنگیان لە ئابووری خێزان و کۆمەڵگەدا گێڕاوە، هەرچەندە ئەم ڕۆڵە لە زۆر قۆناغی مێژووییدا کەمتر بەڵگەدار بووە. لە کۆمەڵگا نەریتییەکان ژنان ڕۆڵێکی چالاکیان لە بەرهەمهێنان و داهاتی ماڵەوە لە ڕێگەی چالاکییەکانی ماڵەوە وەک بونیادنان، فەرش چنین، کشتوکاڵ و کاری دەستی هەبووە. هەرچەندە زۆرجار بە کاری نافەرمی پێناسە دەکرا، بەڵام ئەم چالاکییانە بە پایەی سەرەکی ئابووری ناوخۆیی دادەنران.

 

ڕۆڵێکی گرنگی لە بەرهەمهێنانی فەرش و کاری دەستیدا هەبووە

بەپێی لێکۆڵینەوەی مێژوویی، لە سەردەمی پێش ئیسلام و دواتریش لە قۆناغە جۆراوجۆرەکانی ئیسلامیدا، ژنان لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەفغانستانی ئەمڕۆدا بەشدارییان لە بەرهەمهێنانی کشتوکاڵی و پیشەسازی دەستیدا کردووە. سەرچاوە مێژووییەکان لەسەر ڕێگای ئاوریشم و ئابووری ناوخۆیی ئاماژە بەوە دەکەن کە ژنان بەتایبەتی بەدرێژایی ڕێگا بازرگانییەکانی وەک ئەم ڕێگایە، ڕۆڵێکی گرنگیان هەبووە لە بەرهەمهێنانی فەرش و کاری دەستی، کە بۆ بازاڕە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان دابین دەکران.

 

یەکێک لە نموونە هەرە سەرنجڕاکێشەکانی ڕۆڵی ئابووری ژنان لە مێژووی ئەفغانستاندا لە کەسایەتییەکانی وەک ڕەبیعە بەلکی (سەدەی ٣-٤)دا دەبینرێت. ئەگەرچی زیاتر بە شاعیر ناسراوە، بەڵام بوونی چالاکانەی ژنان لە دادگا و بازنەی ڕۆشنبیری ئەو سەردەمەدا، بەشدارییان لە بونیادنانی ئابووریی ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتیدا نیشان دەدات.

 

هەوڵی بەرفراوان بۆ پەروەردەکردن و بەهێزکردنی ژنان لە سەردەمی شاژن سورەیا

لە سەردەمی مۆدێرن و بە تایبەت لە کۆتایی سەدەی نۆزدەیەم و سەرەتای سەدەی بیستەمدا، ژنان وردە وردە دەرفەتی زیاتریان بۆ بەشداری ئابووری لە ڕێگەی چاکسازی کۆمەڵایەتییەوە بەدەستهێنا، هەوڵە بەرفراوانەکان بۆ پەروەردەکردن و بەهێزکردنی ژنان لە سەردەمی شاژن سورەیا (١٢٩٧-١٣٠٧) ڕێگەی خۆشکرد بۆ بەشداریکردنیان لە چالاکییە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکان. ئەم قۆناغە دەتواندرێت بە خاڵی وەرچەرخان لە پەرەپێدانی کارگێڕی ژنان هەژمار بکرێت.

 

ڕاپۆرتەکانی گەشەپێدان سەبارەت بە ئەفغانستان لە دەیەکانی ناوەڕاستی سەدەی بیستەمدا ئاماژە بەوە دەکەن کە لەگەڵ فراوانبوونی پەروەردە و شارنشینی، ژنانی زیاتر چوونەتە بازاڕی کارەوە. ئەوان لە کەرتەکانی وەک پەروەردە، تەندروستی، پیشەسازی دەستی، و بازرگانی بچووکدا چالاک بوون. دامەزراندنی وۆرکشۆپی دروستکردنی فەرش و کاری دەستی لەلایەن ژنانەوە نموونەی کارگێڕی سەرەتاییە لەو ماوەیەدا.

 

دەرکەوتن وەک بژێوی سەرەکی خێزانەکان

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی هیومان ڕایتس وۆچ، سەرەڕای شەڕی درێژخایەن لە ئەفغانستان لە ساڵی ١٩٧٩ەوە، ژنان نەک هەر لە کایەی ئابووری دوور نەخراونەتەوە، بەڵکو لە زۆر حاڵەتدا وەک بژێوی سەرەکی خێزانەکان دەرکەوتوون. لە سەردەمی ناسەقامگیریدا ڕۆڵێکی گرنگیان لە مانەوەی ئابووری خێزانەکاندا بینیوە بە دامەزراندنی کارە بچووکەکانی وەکو بەرگدروو و فرۆشتنی کەلوپەلی ناوماڵ و کاری دەستی.

 

لە دوای ساڵی ٢٠٠١ بە زیادبوونی یارمەتییە نێودەوڵەتییەکان و گرنگیدان بە بەهێزکردنی ژنان، دەرفەتی زیاتر بۆ کارگێڕییان ڕەخساوە. ڕێکخراوە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان بەرنامەیان دەستپێکرد بۆ فێرکردنی کارامەیی بازرگانی ژنان و دەستڕاگەیشتن بە بازاڕەکان و پێشکەشکردنی هاوکاری دارایی. لەم ماوەیەدا ژنان توانیان کۆمپانیا و دامەزراوە و بازرگانی سەربەخۆی خۆیان دابمەزرێنن و وەک خاوەنکارێکی سەرکەوتوو بناسرێن.

 

"قەرزێکی بچووکم وەرگرت و دەستم بە کار کرد"

لەگەڵ ڕژێمی تاڵیبان و قەدەغەکردنی کارکردنی ژنان لە دەرەوەی ماڵ، ژنانی ئەفغانستان ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕن و بەردەوامن لە کارکردن لە بوارە جیاجیاکاندا. لەتیفە ئیقبالی یەکێکە لەو ژنانەی کە دوکانێکی تەندروستی و جوانکاری ژنانی لە شاری بامیان کردۆتەوە، باسی ڕۆژانی گیرخواردنی لە ماڵەوە کردو وتی: کاتێک خوێندنگەم بەجێهێشت لە ماڵەوە بێکار بووم، تا زیاتر بێکار بووم سترێسم زیاتر بوو، بڕیارمدا دوکانێک بکەمەوە بۆ ئەوەی خۆم سەرقاڵ بم، پشتگیری مایکرۆکرێدیتم وەرگرت لە ڕێکخراوێکی ناوخۆیی کە لە بامیان کاردەکات، ئەم ڕێکخراوە سیستەمێکی پارەدارکردنی هەیە کە بە کۆکردنەوەی هاوکاری بچووک لە ژنان دروستکراوە، بە وەرگرتنی ئەو قەرزە بچوکە دەستم بە کاری خۆم کرد.

 

"بێکاری لە تەمەنێکی گەنجیدا قژ سپی دەکات"

لەتیفە کە دەیەوێت ببێتە نموونە بۆ ژنان، پەیامێکی پێشکەش بە ژنانی ئەفغانستان کردو داوای لە ژنان کرد دەست بە کار بکەن و وتی: با دەست پێبکەن، لە هەر شوێنێک دەستپێبکەن پێویستە بیکەن، ئەوان دەتوانن لە ماڵەوە کارێک بکەن، لە زۆر بابەتی بچووکەوە، لە بونیادنانەوە بۆ کارەکانی تر، بە کورتی نابێت هەرگیز بێکار بن، کاتێک بێکار دەبن، قژیان سپی دەبێت تەنانەت کاتێک هێشتا گەنجن ژن. من چوار ساڵە لە ماڵەوەم، کاتێک قسە دەکەم، دەنگم دەلەرزێت، دەستەکانم دەلەرزن و تا زیاتر لە ماڵەوە بمێنیتەوە، زیاتر ئەم لەرزە و باری دەروونییە خراپە زیاتر دەبێت لە هەر شوێنێک کە بن ئەمە بۆ ڕۆح و دەروونیان زۆر باشە.