سەربەخۆیی ژنانی نەوەی نوێ لە گوند

سەنا عەلیرمایی، یەکێک لە گەنجانی گوند دەڵێت: لە هاوین و بەهاردا کار دەکەم بۆ ئەوەی پارەی پێویست بۆ پێویستییەکانی خوێندن بەدەستبهێنم.

ئەسرا عەزیزی

 

بێساران- لە گوندی بێساران لەگەڵ چەند نەوەیەکی ژن، ئەو ژنانەی کە لە کۆمەڵگەیەکی تەقلیدیدا پەروەردە کراون و تەنیا دایکیان وەک نموونەیەک لە بەر چاویان بووە کە  لەیەک کاتدا جووتیار و ڕەنجدەر و ژن و دایکن، بەڵام کاتێک پێداویستیەکان دەگۆڕدرێن، ڕۆڵەکانیش دەگۆڕدرێن و ژنانی نەوەی نوێش بەدوای گۆڕانکاری بنەڕەتیدا دەگەڕێن، جیاواز لە دایکی خۆیان کاتێک کشتوکاڵ و بەخێوکردنی ئاژەڵ کەمدەبێتەوە یان نەمێنێت، پێویستییە نوێیەکان دەبێتە هۆی خوێندنەوەیەکی نوێ و ئەمەش بەپێی دەرفەتەکان لە توانای دایکانی نەوەی کۆندا نییە و پێویستە پەروەردەکان تایبەتمەند بێت.

 

ژنانی گەنج دەزانن کە دەبێت لەبەردەم نەریتەکاندا بوەستن و وەڵامی نوێ بدەنەوە بۆ پێداویستییە نوێیەکان، بۆیە لە پەنای ئەو نەریتە کۆنانە، هەڵدەستن بە شکاندنی تابوەکان، هەروەها بیر لە پەیداکردنی پارە لەو کارە دەکەنەوە کە ژنانی نەوەی کۆن مووچەیان پێنەدراوە و سەربەخۆیی دارایی لێرەوە دەست پێدەکات.

 

نەوەی نوێی گوندەکە نەخشە کۆنەکان ڕەتدەکەنەوە و شێوازی ژیانی دایکیان بە بەس نازانن بۆ تێرکردنی ڕۆحی یاخیبوونیان، بۆیە هەوڵدەدەن بە شکاندنی تابوەکان یاساکانی گوندەکە نوێ بکەنەوە، هەندێک جار هاوکاری کاری کشتوکاڵی و ئەرکە ڕۆتینیەکانی گوندەکە دەکەن، بەڵام زۆرینەیان دەزانن کە نابێت چاوەڕێی پاڵپشتی دارایی لە بنەماڵە بکەن، هەر بۆیە لە گوندێکی وەک بێساران، لە هەموو ماڵێکدا فەرش دەبینیت کە چەند کچێکی لەسەر دانیشتوون و کار دەکەن، مەرج نییە حەز و خۆشەویستی بۆ ئەم کارە ببێتە هۆی دانیشتن و چەرمەسەری بۆ چەندین کاتژمێر، بەڵکو پێویستی سەربەخۆبوونە، لەڕووی ماددی و بیرەوە، ئەمەش وایکردووە ژنانی نەوەی نوێ خەریکی ئەو کارانە بن و ڕەنگە ئەوانیش لە ئێستادا جیاوازلە ئەم شتە هەڵبژاردنێکی تریان نەبێت، هەندێکجار، بۆ ئەوەی خۆت بۆ داهاتووی دڵخوازت ئامادە بکەیت، بەم جۆرە کارانە پارە بەدەستدەهێنن و بەردەوام دەبن لە خوێندن.

 

لە لایەکی ترەوە کاتێک لە گوندەکەدا کار دەست پێدەکات، بەهۆی بچووکی قەبارەی شوێنەکە و وەک باس کرا، نەبوونی جۆراوجۆری، هەروەها گونجانی ژینگە لەگەڵیدا، زۆرێک لە ژنان سەرقاڵی کار دەبن و هەر لەبەر ئەم هۆکارە، ئێمە لە هەموو گوندێکدا جۆرێک لە هونەر و کار دەبینین، بۆ نموونه هەر ناوچەی هەورامان هەندێک جۆره کاری دەستی له خۆ دەگرێت؛ وەک سەبەته و کڵاش، فەرش، گڵێم و هتد. ئێستا لە بێساران نزیکەی ١٥ ساڵە فەرشمان بینیوە کە بە نەخشەی بیرکاری دەچندرێت.

 

ئەم تابلۆیانە بە نرخێکی زۆر دەفرۆشرێن و بەزۆری کەمتر لەوەی پێویستە دەگەنە دەست ئەو کەسانە کە دروستی دەکەن، بەڵام دیسانەوە بۆ ئەم ژنانە قبوڵکراوە کە تەنها بەشێکی ڕۆژەکەی بۆ تەرخان دەکەن و لەگەڵ بەرپرسیارێتیەکانی تری گوند و قوتابخانە بە کارێکی لاوەکی دادەنرێت، ئەم فەرشانە لەلایەن یەکێک لە ژنەکانەوە بەسەر ئەوانی تردا دابەش دەکرێن و لە کۆتایی کارەکەدا هەموویان دەبات و دەیانگەڕێنێتەوە بۆ ئەو کەسەی گرێبەستی لەگەڵدا واژۆ کردووە و هەروەها مووچەی ژنانیش دەدات.

 

سەنا عەلیرمایی، یەکێک لە گەنجەکانی گوندەکە وتی: من نەوەی نوێی گوندی بێسارانم و ئەوەندەی لە داپیرە و باپیرمەوە بیستوومە، خەڵکی ئێرە هەمیشە ڕەنجدەر بووون، من بۆ سەرچاوەی داهاتەکەم فەرش دروست دەکەم، سێ بۆ چوار ساڵە فەرش دەچنم، ژنانی بێساران نزیکەی ١٠ بۆ ١٥ سالە فەرش دەچنن. لێرەدا ژنان وەک پیاوان بە زەحمەت کاردەکەن و هەمیشە لەگەڵ پیاوان هاوکاریان کردووە و خەریکی کارکردنن.

 

سەنا وتیشی: گوندی بێساران بەبەراورد لەگەڵ گوندەکانی تر گوندێکی گەورەیە، هەرچەندە کەمتر گرنگی بەم بابەتە دراوە، بەڵام زۆربەی ژنانی بێساران فەرش و کڵاش دەچێنن، نزیکەی ٥٠ ژن سەرقاڵی فەرش چنینن، هاوین و بەهار کار دەکەم بۆ ئەوەی پارەی پێویست بۆ قوتابخانە بەدەستبهێنم، لێرە کچ و کوڕی خوێندەوارمان زۆرە، جگە لە خوێندنیش چەندین کاری جیاواز دەکەن، هەندێکجاریش لە دەشتەکان و لە کاری کشتوکاڵیەوە دێنە قوتابخانە، بەڵام ژمارەی کچانی خوێندەوار زیاترە و زۆر زیرەکن.

 

جگە لە داواکارییەکانی ژنانی گەنج، چاوەڕوانی کۆمەڵگەی گوندنشینیش بە جۆرێک پاڵیان پێدەنێت بەرەو سەربەخۆیی، چونکە لە گونددا پێویستی پاڵپشتی لە بنەماڵە کەم دەبێتەوە و چاوەڕوانییەکان لێیان دەست پێدەکات، ئەمەش دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی ژنانی بەتوانا لە بەڕێوەبردنی کاروباری گوندو هەروەها توانای ئەوەی هەبێت ڕۆڵی خۆی وەک ژنێک لە کۆمەڵگەدا بگێڕێت.