لە کۆبانێ وەرزی هەنار؛ چیرۆکی ڕەنج و ماندووبوونی ناو خاک

لە پشتی هەر دەنکە هەنارێکی پێگەیشتوو و دروستبوودا، چیرۆکێکی ڕەنج، ماندووبوون و خاک هەیە، ئەو ژنانەی هەنارەکان بە دەستی خۆیان کۆدەکەنەوە، خاک ڕەنگین دەکەن و بژێوی خێزانەکانیان دابین دەکەن.

بەرچەم جودی

 

کۆبانێ- بە هاتنی وەرزی کۆکردنەوەی هەنار لە کۆبانێی ڕۆژاوای کوردستان، باخەکانی گوندەکانی کۆبانێ بوونە شوێنی کار، ڕەنج، هیوای ڕۆژانە و ژیانی دانیشتووەکانی، ئەم وەرزە کە لە مانگی ئەیلوولەوە تا تشرینی یەکەم پێ دەچێت، یەکێکە لە وەرزە گرنگەکانی فەرهەنگی کۆبانێ و لە هەمان کاتدا بۆ زۆرێک لە خێزانەکان دەرفەتێکی گرنگە بۆ دابینکردنی بژێوی ژیان.

 

باخەکانی هەنار سروشتی کۆبانێ دەڕازێننەوە

بۆ بەدەستهێنانی بەرهەم لە خاک و سروشت، ڕەنجێکی گەورە پێویستە، بەتایبەت بۆ هەنار، لە چاندنی میوەکانەوە بگرە تاوەکو ڕێکخستن، ئامادەکردن و جیاکردنەوەی، ڕەنجێکی گەورە، وردبینی و کاتژمێری درێژ دەوێت، لە ناو باخەکاندا بەتایبەت دیمەن، دەست و کاری ژنان لە کاتی کۆکردنەوە و جیاکردنەوەی هەناردا، پەیوەندی بێپەنای ئەوان بە ڕەنج و خاکەوە بەرز ڕادەگرێت، لەگەڵ ڕەنگە سوور و زەردەکانی هەناردا، بوونی ژنانیش باخەکان دەڕازێنێتەوە و زیندوویەتیی ژیان دەردەخات.

 

لە گوندی بۆرازەوە، ڕەنج و بەرهەمداری

بۆ ئەوەی ئەم دیمەنە چاوڕەنگین و دلخۆشکەرە لە نزیکەوە بەڵگە بکەین، ڕوومان کردە باخەکانی هەنار لە گوندی بۆراز و لە نزیکەوە بەدواداچوونمان بۆ کار و بەدواداچوونمان بۆ کرج.

 

شایەنی باسە کە گوندی بۆراز بەهۆی ئەوەی لە کەنارەکانی ڕووباری فوراتدایە، خاکەکەی بۆ چاندنی دەیان جۆری میوە شوێنێکی بەرهەمدارە، ئەم گوندە لە هەموو وەرزەکاندا شوێنێکی ستراتیژییە بۆ چاندن و کۆکردنەوەی میوەکان.

 

خەزال کەنجۆ کە تەمەنی ٥٥ ساڵە و ٨٠٠ دارەهەناری هەیە کە تەمەنیان ٣ ساڵە، لەگەڵ خێزانەکەیەتی و ماوەی مانگێکە هەنارەکان کۆدەکەنەوە.

 

”لە کۆبانێ چاندنی میوە پەرەی سەندووە”

خەزال ئاماژەی بەوەشکرد، کە چاندنی میوەکانیان هەڵبژاردووە و وتی: پێشتر ئێمە گەنم و لۆکەمان دەچاند، بەڵام ئێستا زۆربەی خەڵک دارەمیوە، زەیتوون و فستق دەچێنن، ئێمەش وا دێ ساڵە پارچە زەوییەک هەنارمان چاندووە کە ٨٠٠ داری تێدایە و لە داهاتووشدا باخێکی سێویش دەچێنین، زۆربەی جۆرەکانی هەنار پێیان دەوترێت فەرەنسی، ئەم جۆرە هەنارانە سوورن و تامیشیان خۆشترە.

 

”ئەمساڵ وەرزەکەمان باش نییە”

خەزال کە بژێوی ماڵەکەی لە باخەکەیەوە دابین دەکات، بەم وتانە باس لەم بابەتە دەکات: ئەمساڵ بەرهەمی باخەکەمان باش نییە، لە سەرەتادا بەهۆی نەبوونی سووتەمەنییەوە نەماندەتوانی باش ئاوی بده‌ین، دواتریش تاوەکو جێگرەوەمان پەیدا کرد، کاتەکەی تێپەڕیبوو، بۆیە دەنکە هەنارەکان بچووکن و زۆربەیان شەق بوون لەخۆوە ئەمە سێیەم جارە هەناری پێگەیشتوو کۆدەکەینەوە، ئەوانەی سەرەتا کەمێک باشتر بوون بەڵام ئەوانەی کۆتایی ڕەوشیان دیارە.

 

”هەنار میوەیەکی بەرهەمدارە”

خەزال کەنجۆ بەم جۆرە کۆتایی بە قسەکانی هێنا: هەنار خزمەتێکی باشی دەوێت لە سەرەتای چاندنییەوە، مرۆڤ چەندەی پێوە سەرقاڵ بێت، ئەوەندەش زوو بەرهەم دەدات، دارەکانم سێ ساڵن و ئەمە دوو وەرزە بەرهەمەکەی کۆدەکەینەوە، لە لایەکی ترەوە، سەرەڕای فرۆشتنیان، بۆ ماڵەوەی خۆشمانی هەڵدەگرین، لە هەنار شەربەت و ڕوبە  دروست دەکەین، میوەیەکی بەرهەمدارە و وەرزێکی گرنگە لە ناوچەکەدا.