کاری ژنان ڕۆڵێکی بەرچاوی هەیە لە بونیادنانەوەو گەشەپێدانی کۆمەڵگەدا
ژنانی کرێکار لە ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕۆڵێکی کاریگەر و پێشەنگانە لە بونیادنانی کۆمەڵگەدا دەگێڕن، بەشدارییەکی زۆریان لە سەرکەوتنی کارەکانیاندا هەیە.

نورشان عەبدی
کۆبانی-ژنانی کرێکار لە شاری کۆبانی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا جەختیان کردەوە کە کاری ژنان ڕۆڵێکی بەرچاوی هەیە لە بنیاتنانەوە و گەشەپێدانی کۆمەڵگە لە هەموو ڕوویەکەوە، کارەکانیان لە زۆر بواردا بەشدارە لە بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی ئازاد و دیموکراتیک کە یەکسانی، دادپەروەری زاڵ بێت.
ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، لە ڕێگەی بەشداریکردنیان لە شۆڕشی ١٩ی تەمموز، کە لە ساڵی ٢٠١٢ لە کۆبانی دەستیپێکرد، بەشداری دەکەن لە بنیاتنانی کۆمەڵگە، ئاراستەکردنی بەرەو دیموکراتی، دادپەروەری، ئەمە لە سایەی هەوڵی ژنانی کرێکاران.
١ی ئایار ڕۆژی جیهانی کرێکارانە، کرێکاران لە سەرانسەری جیهاندا بۆ ڕێزگرتن لە هێزی کرێکاری کە لە پێناو کۆمەڵگەدا تێکۆشان دەکات، ئەم ڕۆژە دەگێڕن. ئەم ڕۆژە لە ساڵی ١٨٨٦ لە لایەن ناوەندەکانی کەنەدا و ئەمریکاوە لە شیکاگۆی ئەمریکا دامەزرا، دوای مانگرتنی گشتی کرێکاران بۆ ناچارکردنی سەرمایەدارەکان بۆ داننان بە مافی کرێکاران، جێبەجێکردنی یاسای هەشت کاتژمێری ڕۆژی کارکردن.
هەروەها لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، کرێکاران بە ژن و پیاو، بە بۆنە و چالاکیی جۆراوجۆر، وەک ڕێپێوان و ئاهەنگ، بۆ داننان بە ڕۆڵی هێزی کار لە بنیاتنانەوە و پەرەپێدانی کۆمەڵگەدا، ڕۆژەکەیان بەڕێوەدەبەن.
هەوڵدان هۆکاری سەرەکییە بۆ بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک
عەدلە محەمەد، لە نانەواخانەی حەیات لە کۆبانی کاردەکات ئاماژەی بەوەشکرد، ڕۆژی جیهانی کرێکاران بۆ ژنان مانای زۆری هەیە: لە کۆمەڵگەکانی ڕۆژهەڵاتدا ژنان چ لە ناوەوە،چ لە دەرەوەی ماڵدا کاردەکەن، ئێمە هەوڵێکی زۆر دەدەین بۆ بنیاتنانی کۆمەڵگەکەمان، جێبەجێکردنی یەکسانی و دادپەروەری لەناویدا، پەروەردەکردنی منداڵەکانمان بە باشترین شێوە ڕوونیشیکردەوە کە ژنان لەکاتی کارکردن لەدەرەوەی ماڵ ڕووبەڕووی چەندین ئاڵەنگاری دەبنەوە، "کارکردن بەهەموو جۆرەکانییەوە قورسە، بۆیە ئێمەی ژن بەرپرسیارێتی منداڵەکانمان هەڵدەگرین، هەروەها لەدەرەوەی ماڵیش کاردەکەین، ئێمە ڕووبەڕووی چەندین ئاڵەنگاری دەبینەوە بۆ سەرکەوتن و گەیشتن بە ئامانجەکانمان، بۆیە ژنان ئەو هێزەی کارە،کە زۆرترین هەوڵ دەدات لە بنیاتنانی کۆمەڵگەکەیان.
سەبارەت بە کارەکەی وتی: کارێکی ئاسان نییە، ڕووبەڕووی چەندین گرفتی زۆر دەبینەوە، بەڵام بەردەوامین لە کارکردن بۆ منداڵەکانمان، کۆمەڵگەکەمان، بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی کرێکاران، دەمەوێت بە هەموو ژنان بڵێم: پێویستە تێکۆشان بکەن بۆ شکاندنی کۆت و بەندەکان، بچنە دەرەوە بۆ کارکردن لە دەرەوەی ماڵ، بۆ ئەوەی پەرە بە خۆتان بدەن و کۆمەڵگەیەکی باشتر بنیات بنێن.
"ژن کرێکاری سەرەتایین لە بونیادنانی شۆڕشدا"
عوش عەلی، هاوڵاتی گوندی ئایدیقلە باشووری کۆبانی، کە هاوکات لە نانەواخانەی حەیات کاردەکات، وتی: کاتێک باسی ڕۆژی کرێکار دەکرێت، یەکسەر دێتە بەرچاومان کە هەر هاوڵاتییەک بە موچەی مانگانە کاردەکات، کرێکارە. بەڵام بۆ ئێمەی هاوڵاتی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، شۆڕشێک هەڵدەگرین. کرێکار بۆ ئێمە هەرکەسێکە کە بەشداری بکات لە بنیاتنانەوە و پەرەپێدانی کۆمەڵگەکەیان، جا چ لە ڕووی داراییەوە یان بەخۆڕایی ژنانیش کرێکارن کە بەشداری لە بنیاتنانی کۆمەڵگەدا دەکەن، تەنانەت ئەگەر ژنی ماڵەوەش بن.
ئاماژەی بەوەشکرد، "هەموو جووتیارێکی مێینە بەشدارە لە زیادکردنی شوێنی سەوزایی و پاراستنی ژینگە لە گوندەکاندا، ئێمە لە بواری کشتوکاڵدا کاردەکەین، و سەرەڕای تەمەنم، هێشتا لە زەوی و باخەکاندا کاردەکەم، گوڵ و نەمام دەچێنم. ئامانجەکانمان جیاوازن، و هەموویان خزمەت بە کۆمەڵگەکەمان دەکەن، گەشەکردنی گوڵ جوانی ماڵەکانمان و شارەکەمان بەرزدەکاتەوە، ژینگەکەمان باشتر دەکات، بەرهەمەکان خۆبژێوی بۆ هاوڵاتیانی ناوچەکە بەدەست دەهێنن.
جەختیشی لەوە کردەوە، ژن ئەوانەن کە زۆرترین هەوڵ دەدەن بۆ دروستکردنی داهاتوویەکی باشتر، لە ڕۆژی نێودەوڵەتیماندا دەمانەوێت ڕێز لە ژنان بگرین، تەنانەت ئەوانەی لە ماڵەوە کاردەکەن.
"ژنان دیارترین ڕۆڵیان هەیە لە گەشەپێدانی کۆمەڵگەدا"
مریەم ئەحمەد، ئەندامی کۆنگرەی ستار لە کۆبانی وتی: بۆ ئێمە لە خۆبەڕێوەبردنی دیموکراتی، ڕێز و پێزانینمان هەیە بۆ هەر کەسێک کە کار بۆ کۆمەڵگەکەیان دەکات، شۆڕشی ١٩ی تەمموز هەلی بە ژنان بەخشی بۆ بنیاتنانی کۆمەڵگەکەیان.
ئەو دووپاتی کردەوە کە بەهۆی شۆڕشی ١٩ی تەمموزەوە سەرکەوتنی زۆریان بەدەستهێناوە وتی: شۆڕشی ئێمە شۆڕشێکی ژنانە، ژنانیش گەورەترین هەوڵ و زەحمەتیان بۆ کۆمەڵگە خستووەتەگەڕ، بۆیە ژنان دیارترین ڕۆڵی لە گەشەپێدان و پێشخستنی کۆمەڵگەدا دەبینن. ئەم ڕۆژە بە تایبەتی بۆ ئێمە گرنگە، چونکە ئێمە ئاهەنگ دەگێڕین بۆ هەوڵ و ماندووبوونمان.