فێستیڤاڵی بە هار بۆ ژنانی دەسترەنگین لە شارەزوور بەڕێوەچوو

لە کەشێکی بەهارەداو لە شارۆجکەی شارەزوور "هەڵەبجەی تازە" لە لایەن مەکتەبی ڕێکخراوە دیموکراتییەکانی شارەزوورەوە دووەمین فێستیڤاڵی ژنانی دەستڕەنگین ڕێکخرا.

ڕێژنە سەلام 

 

هەڵەبجە- دوێنێ ٢٢ی نیسان، لە پارکی شاری یاری لە شارۆچکەی شارەزوور فێستیڤاڵی کاری دەستی و دەسترەنگینی بۆ ٤٠ ژن کرایەوە. 

 

 ڕاوێژ سەردار بە کاری دەستی نەخش لە سەر پیاڵەو پەرداخ  بەشداری ڤیستیڤاڵەکەی کردووەو وتی: وتی دووساڵە دەستم بەم کارە کردووەو لەڕێگەی ئینتەرنێتەوە فێربووم، بۆ نەخشاندنی کوپێک دوو ڕۆژم دەوێت و هیوادرارم هەرکەس حەزی لە هەرکارێکە بە ئەنجامی بگەیەنێت . 

 

کوردستان جەمال، سەرپەرشتیاری گروپی خانمان لە شارەزوور وتی: ئێمە ساڵانە بە هاوکاری مەکتەبی ڕێکخراوە دیموکراتییەکان لقی شارەزوور هەڵدەستین بە سازدانی فێستیفاڵێکی یەک ڕۆژە  و وتیشی ٤٤ خانمی دەەست رەنگین بەم کارە لەگەڵمان بەشدارن و ئامانجمان لەم کارە ئەوەیە، لە ئێستادا دامەزراندن نەماوەو ئەوانەشی کارەکەن هەموویان خاوەنی دەست رەنگینی خۆیانن، بەڵام لە ماڵەوە کار دەکەن و هیچ دوکانێکیان نییە بۆ ئەوەی نمایشی کارەکانیان بکەن کە ئامانج لێی بەرکەوتنی  کڕیار و فرۆشیارە لەگەڵ یەکتر. 

 

ڤیستیڤاڵەکە دەوڵەمەند بوو بە کاری دەستی ژنان 

کوردە محەمەد، کە بە فەیس پەینتین "وێنە لەسەر دەموچاو" بەشداری کردبوو رووخساری منداڵانی  ڕەنگ دەکردو وتی: هەرچەندە من خوێندکاری بایۆلۆجیم، بەلام لە فێستیڤاڵەکان بەشداری دەکەم، ئەم ئیشە هەرچەندە خۆم فیر بووم هونەرەکەم خۆش دەوێت، لەگەڵ ئەوەی خوێندکارم بەڵام گرنگی بە هونەرەکەم دەدەم و لە فێستیڤاڵەکان بەشداری پێدەکەم و بە تایبەت رەنگ کردنی رووخساری منداڵان، هیوا خوازم ژنان ئەوەی ئارەزوویانە دەستبەرداری نەبن و کاری خۆیان بکەن چونکە لە ئێستادا هەلی کار کەمە.