ئابووری ژنان بە بەهێزکردنی هاوکارییەکان هەلی کار دەڕەخسێنێت
ئابووری ژنانی کۆنگرەی ستار لە قامیشلۆ داواکارییە بنەڕەتییەکانی ژنان لە ڕێگەی پڕۆژە هاوبەشەکانەوە بۆ پاراستنی مافەکانیان دابین دەکات.
زەینەب عیسا
قامیشلۆ-ئابووری سیستمێکی بازرگانی و بەرهەمهێنانە، لە قامیشلۆی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، ئابووری ژنانی کۆنگرەی ستار دەرفەتی کار بۆ ژنان دەڕەخسێنێت، خالیە نەجار، ئەندامی بەڕێوەبەرایەتی کانتۆنی قامیشلۆی ئابووری کۆنگرەی ستار لەبارەی ئەو لیژنانەی کە دەرفەتی کار بۆ ژنان لە ڕێگەی پڕۆژە هاوبەشەکانەوە دەرەخسێنن، قسەی بۆ کردین.
"ئامانجمان دۆزینەوەی هەلی کارە بۆ ژنان"
خالیە نەجار لەبارەی کاری ئابووری ژنان و ئەوەی کە ئامانجەکانیانە وتی: وەک ئابووری ژنانی کۆنگرەی ستار، ئامانجی سەرەکیمان دابینکردنی هەلی کارە بۆ ژنان، وەک ئابووری ژنان، چەندین بەشی وەک کولتوور، پیشەسازی، بازرگانی و ئابووریمان هەیە، لەسەر پرۆژە و هاوکارییەکانمان کار دەکەین، لە زۆربەی شارەکان هاوکاریمان هەیە، خەڵک زۆربەیان حەزیان لە کشتوکاڵەو خاوەنداری لێدەکەن، هاوکارییەکی کشتوکاڵی گەنممان لە قامیشلۆ دروستکردووە، کە ١٦٠هێکتارە، ئەم هاوکارییەمان ڕادەستی ٣١ ژن کردووە، هەم خۆیان دەچێنن و هەم خۆیان جووتی دەکەن، لەگەڵ ئەم هاوکارییەدا، بەهرەی ژنان گەشە دەکات، ئەمە ئەو شتەیە کە ژنان چۆن پەیوەندییان بە خاک و زەوییەوە هەیە، چەندین هێرش لە دژی هەرێمەکانمان ئەنجام دەدرێت و گەلیش خاوەنداری لە خاکی خۆیان دەکەن.
"ئەنجومەنی هاوکارییەکان دامەزراوە"
خالیە نەجار باسی لە کارەکانی هاوکاری کردو تێڕوانینی خۆی بەم شێوەیە دەربڕی: ئەنجومەنی هاوکارییەکان دامەزراوە، لەو ئەنجومەنەدا ٣١ کەس هەن کە ٥یان بەڕێوەبەرن، ئەرکی هەر ٥ کەسەکە یەکێکیان وتەبێژە، دوو کەسیان یاریدەدەرن دوو کەسی دیکە لە ڕووی داراییەوە بەڕیوەی دەبەن، وەک ڕێکخراوێک، ڕاپۆرتەکەیان هەموو مانگێک بۆ ئێمە دێت، لەگەڵ ئەم کارەدا، پەروەردەو سیمیناری ئایدۆلۆژی پێشکەش دەکرێت، کاتێک بەرهەمەکانی زەوی دەردەکەون، هەموو ژنێک بەرهەمەکان بە یەکسانی دابەش دەکات، کاتێک ئەنجومەنەکە دامەزرا، کێشەی زۆر هەبوو، بەهۆی بیرکردنەوەی کۆمەڵگە لە ڕووی هاوکارییەوە، چونکە خودی سیستمەکە نوێ بوو، بەڵام بە تێپەڕبوونی کات کارەکە ڕێکخرا، لە هەمان کاتدا،لە کارکردن لەگەڵ هاوکاری خۆشەویستییەکی گەورە هەیە بۆ هاوکارییەکان، ئێستا کار دەکەن و پێکەوە دەژین.
"دەبیت هەموو ژنێک ببێتە خاوەن بەرهەم"
خالیە نەجار، ئاماژەی بەوەدا کە پڕۆژەی جۆراوجۆریان هەیە و ئامانجیان دروستکردنی هەلی کاری زیاترە بۆ ژنان لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: داواکارییەکی زۆر هەیە بۆ هاوکاری، هاوکاری پیشەسازی هەیە لەگەڵ نانەواخانەی زیاتر لە گوندەکان، شوێنێک هەیە بۆ خاوێنکردنەوەی ماددەکان، وەک ئابووری ژنان هەموو شتێک دەکەین بۆ دروستکردنی دەرفەت و کارکردنی ژنان، هەموو ژنێک ببێتە خاوەن بەرهەم و بە رەنجی خۆی بەرهەم بهێنێت، دەمانەوێت ئابووری خۆمان جێبەجێ بکەین و پرۆژەی زیاتر بۆ ژنان بکەینەوە و پرۆژەی فراوانتریان بۆ دابین بکەین.