چاند و هونەر
-
کارەکانی ماڵەوە دووبارەن بۆیە گرنگە کارێک بکەین بۆ ئاسودەیی دەرونمان
ژنێکی گەنجی دەرچووی پەیمانگای تەکنیکی سلێمانی بەشی دەرمانسازیی، دانیشتووی شارۆچکەی سەیدسادقە و لە منداڵییەوە خولیای کاری چنینی ئەتەمینی هەیە، چەندین تابلۆی جوانی کێشاوە و ماڵەکەی بە کارە هونەرییەکانی خۆی ڕازاندووەتەوە.
-
سرودی "هێزی ژن" لە وتنی شەیدا قەوامی، بڵاوکرایەوە
سرودی "هێزی ژن" نوێترین بەرهەمی شەیدا قەوامییە ، ئەمڕۆ لە ماڵپەڕی ئاژانسی ژنهاوە بڵاوکرایەوە.
-
یادەوەرییەکانی ئەسفەهان، ئاوێتەی هونەر و مێژوو
ئەسفەهان یەکێکە لە بەناوبانگترین و خۆشەویستترین شارە گەشتیارییەکانی ئێران، بە تایبەت لە ڕۆژانی نەورۆزدا ژمارەیەکی زۆر گەشتیاری ئێرانی و بیانی ڕووی تێدەکەن، هونەری نەریتی، تەلارسازی ئیسلامی بێوێنەی بینا مێژووییەکانی ئەم شارە لە زۆر بەشی جیهاندا بەناوبانگە.
-
داپیرە ئایشە لەگەڵ نەخۆشی و تەمەنە زۆرەکەیدا بەردەوام گۆرانی دەڵێت
ئایشە ئوزومی ١٠٠ ساڵ هەرچەندە نەخۆشی بیرچوونەوەی هەیە، ئەو گۆرانییانەی لە پێشتردا لە ئاهەنگ و بۆنەکاندا دەوتران، لەبیرنەکردووە و باسی لەوەشکرد دوای مردنی دایک و باوکی بەتەنها ماوەتەوە، دواتر هاوسەرگیری لەگەڵ پیاوێک دەکات کە سێ ژنی هەبووە، دەشڵێت: دوای ئەوەی هاوژینەکەم مرد دووبارە بەتەنها مامەوە، گۆرانییەکانم بوونە سەرچاوەی ئابوری و سەبر بۆ من.
-
کەرنەڤاڵی کتێب لە هەڵەبجە کرایەوە
کەرنەڤاڵی کتێب لە هەڵەبجە کرایەوە و تێیدا زیاتر لە ٧٢٠ ناونیشان و سەرچاوەی دەزگای ئەندێشە و دەزگاکانی تری تێدا نمایش دەکرێت و ماوەی ٤ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
-
گوزارشتێک لە ئازارەکانی نەخۆشخانەی هیوا
لەلایەن تارا محەمەدی وێنەکێش تابلۆیەک وەک گوزارشتێک لە دۆخی نەخۆشانی هیوا و ئەگەری بە ئەهلی بوونی نەخۆشخانەکە بە ناوی (تابلۆکە خۆی ئەدوێ)کێشراوە، دەشڵێت ئەرکی هونەرمەند تەنها ئافراندنی ئەستاتیکا نییە، بەڵکو گەیاندنی پەیامی مرۆڤایەتییە.
-
تابلۆی هاوار لەلایەن لەنجە سالم'ەوە نەخشێنرا
تابلۆی محەمەدی ١٣ ساڵ کە بەهۆی بەکارهێنانی چەکی فۆسفۆر لە ڕۆژئاوای کوردستان لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە بریندار بوو، لەنجە سالم دەیکاتە تابلۆیەک و پێشکەش بە مۆنۆمێنتی هەڵەبجەی دەکات.
-
ڤێستیڤاڵی "گرتەیەک لە نیشتیمان" بەڕێوەچوو
لە پێناو پێکەوەژیان و زیندوو کردنەوەی هونەری فۆتۆگرافی لە کوردستان و عێراق، دەزگای مرۆی مام لە ژێر دروشمی "ئاشتی، پێکەوەژیان، گەشەپێدان" ڤیستیڤاڵێکی تایبەت بەکارەکانی فۆتۆگرافەرانی عێراق و کوردستان ڕێکخست.
-
خاکی پەژموردە، شانۆییەک دژی داگیرکاری دەوڵەتی تورکیا
شانۆیی خاکی پەژموردە، دوێنێ لە شارۆچکەی کەلار لەلایەن گروپی شانۆیی شەم نمایشکرا، کە تێێدا باس لە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا و بڕینەوەی دارستانەکانی بادینان دەکات
-
"داستانی قارەمانی ژنی کورد" نوێترین سرودی شەیدا قەوامی بڵاودەبێتەوە
هونەرمەند شەیدا قەوامی لە پەڕەی فەیسبووکی فەرمی خۆی ئاماژە بە بڵاوکردنەوەی نوێترین بەرهەمی دەدات کە باس لە شۆڕشی ژنانی کورد و قارەمانێتیان دەکات.
-
پەخشکردنی دراما تورکییەکان، لەپێناو لەناوبردنی کلتوری کورددا
تورکیا لەگەڵ ئەوەی بە ڕێگای سیاسی و ئابووری دەیەوێت خاکی کوردستان داگیر بکات، هەوڵدەدات لە ڕێگەی هونەر و کلتوریشەوە پەلبهاوێتە ناو فکری تاکی گەلی کورد، نەبوونی فلتەرێک بۆ پەخشکردنی دراما تورکییەکان و پشتگوێخستنی دراما کوردییەکان ڕێخۆشکردنی دەسەڵات دەسەلمێنێت.
-
پێشانگایەکی هونەری بە ناوی "ڕەنگەکانی هیوا" دەکرێتەوە
وێنەکێشە ژنەکان، بە بەشداری کردنیان لە پێشانگای هونەری "ڕەنگەکانی هیوا" هەستەکانی خۆیان، ئازاری ژنان و ڕەنجەکانیان و چیرۆکەکانیان لە کاری کەرەنتینەدا دەگێڕنەوە، پێشەنگاکە لە ٤ی حوزەیران لە جەردین جنان سبیل لە شاری فێزی وڵاتی مەغریب دەستی پێکرد.
-
دووەمین پێشەنگای روەیدە حسێن لە ئامێدی کرایەوە
دووەمین پێشەنگای شێوەکاری هونەرمەند وەیدە حسێن بە ناوی "ڕەنگ و ڕوخسار" کرایەوە، تێیدا وێنەی ژنان، شەڕڤانان، منداڵان و چەندین وێنەی دیکە نمایشکران.
-
وێنەکێشێک، نەبوونی دەستەکانی نابنە بەربەست لە بەردەم بەهرەکانیدا
وێنای ژیانت بکە کە لەسەر تابلۆی وێنەکێشان ڕەنگ دەداتەوە بەهۆی لێوەکانتەوە، قورسە، وانییە؟، ژیانی ئەم ژنە هونەرمەندە فیلم نییە، بەڵکو ڕاستییەکە کە بەسەر هەموو کۆسپ و تەگەرەکانی ژیانیدا سەردەکەوێت، ئەو توانای بەکارهێنانی دەستی نییە بەڵام بە بەکارهێنانی لێوەکانی وێنە دەکات.
-
خواست لەسەر کەلوپەلی کەلەپوری زیادی کردووە
ژنان زیاتر ڕوویان لە بەکارهێنانی کەلوپەلی کەلەپوری کردووەتەوە بۆ ڕازاندنەوەی خۆیان و خانووەکانیان.
-
لە پێشەنگایەکدا تاوانەکانی دەوڵەتی تورکیا نمایشکرا
لە پێشەنگایەکدا دڕەندەیی، هێرش و بە تاڵانبردنی خاکی کوردستان لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە نمایشکرا.
-
دووەمین پێشانگای شێوەکاری بە ٨٥ تابلۆی جۆراوجۆر دەرازێنرێتەوە
بە ئامانجی پێشخستنی بەهرەی گەنجان دووەمین پێشانگای هونەریی بۆ تابلۆکانی ژنانی کورد، سروشت و کەلەپووری کورد، لە کۆبانێی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کرایەوە.
-
ئاهەنگێک بۆ منداڵان لە سلێمانی ڕێکخرا
ئێوارەی دوێنی ئاهەنگێکی گۆرانی و یاری، لە پارکی ئازادی بۆ منداڵان ڕێکخرا، تێیدا دیاری و گۆڤار بەخشرایە منداڵان.
-
پەرتوکی "ئەوکاتەی مەرگ وەک و ژیان سەوزە" بڵاوکرایەوە
پەرتوکی نووسەر ئەمیرە محەمەد تایبەت بە چیرۆکی خەبات و شۆڕشگێڕی ژنانی پێشمەرگە و پێشمەرگە بڵاوکرایەوە، ڕاشیگەیاند پێشمەرگە بە پشتیوانی ژنان گەیشتوون بەم ڕۆژگارەی ئەمڕۆ.
-
هەڵەبجە و سنە لە کۆنسێرتێکدا ئاوێزانی یەکتر بوون
بە دروشمی "چیریکەی ئاویەر لە شنروێ دەنگ دەداتەوە" گروپی مۆسیقای ئاژوانی شاری سنە هاتنە هەڵەبجەی شەهید بە مەبەستی سازدانی کۆنسێرتێک.