چاند و هونەر
-
فیلمی سینەمایی کوردی "زاڵاوا" لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "ڤێنیز" نمایشکرا
فیلمی سینەمایی "زاڵاوا" یەکەمین بەرهەمی بڵندی سینەماکاری کورد "ئەرسەلان ئەمیری" لە بەشی پێشبڕکێی "هەفتەی ڕەخنەگران" لە ٧٨ەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "ڤێنیز" لە وڵاتی ئیتالیا نمایشکرا.
-
"لەناو هۆنراوەکانم وڵات و دورکەوتنەوە خۆی دەبینێتەوە "
لە ڕێگەی نووسین و هۆنراوەوە دەیەوێت گوزارشت لەو ئازارانە بکات کە لە دەرچوونی وڵاتەوە بینیویەتی، بیهارین بەم شێوەیە باس لە هحنراوەکانی دەکات: "زۆربەی ئەو شیعرانەی دەینووسم، باس لە وڵات و دوورکەوتنەوەیە لێی".
-
"ئەفغانستان وڵاتێکی ئیسلامییە و هیچ شوێنێکی بۆ مۆسیقا نییە"
تاڵیبان چوونە ناو پەیمانگای مۆسیقای ئەفغانی و ئامێرە مۆسیقییەکانی ناو پەیمانگەکەیان لەناوبرد.
-
لە کارە شانۆییەکانمدا ئەوەم ڕاگەیاندووە ژن دەتوانێت هەموو کارێک بکات
ڕازاو سابیر پاش یانزە ساڵ ئەزموونی کاری شانۆیی دەڵێت: شانۆ هەموو شتێکە لە ژیانم و دەمەوێت لە کارەکانمدا گرفتەکانی ژنان نیشان بدەم و لەسەر کێشە کۆمەڵگەییەکان ڕاوەستە بکەم.
-
ئەززە بایدۆن بە "چاوی ژنان" کێشەکانی ژنانی لوبنان پێشکەش دەکات
ئەززە بایدۆن ڕونیدەکاتەوە کە هەمیشە کێشەکانی ژنان گرنگ نەبوون و لە ئاستی دووەمدا دەبینران، بەتایبەتی لە کاتی قەیراندا دەڵێت: "لە دەرەوەی پێگەی تایبەتی من، دەبینم کە چاودێریکردنی چالاکی پراکتیکی لە ڕۆشنایی قەیرانی گشتی و تایبەتدا بابەتێکی دەروونییە".
-
سێیەمین خولی فێستیڤاڵی سترانی "هاوار" لە کەمپی "بەرخۆدان"ی عەفرین بەڕێوەدەچێت
سێیەمین خولی فێستیڤاڵی سترانی "هاوار" بە بەشداری گۆرانیبێژان و گرووپەکانی مۆسیقا لە کەمپی "بەرخۆدان" لە عەفرین بەڕێوەدەچێت.
-
کۆمەڵەی "هونەر بۆ هەموو کەسێکە" کرایەوە
دوێنێ یەکشەممە ٥ی ئەیلول، کۆمەڵەی ڕۆشنبیری و هونەری و ئەدەبی ژنان بە بەشداری چەندین پەرلەمانتار و چالاکوانانی TJA دەستیپێکرد.
-
گروپی شەهید بارین، پەرەدان بە بەهرەی گەنج و پاراستنی کلتوور
ژنانی گەنج لە کۆبانێ بەشداری لە گروپی شەهید بارین دەکەن لەپێناو دەرخستنی تواناکانیان هەورەها مانەوەی کلتوور کوردی و دەڵێن "ژنان دەتوانن لە ڕێگەی جۆرا و جۆر هەوڵی مانەوەی کلتوری کوردی بدەن".
-
"ئەزموون" لە بەشی پێشبڕکێی فێستیڤاڵی نێودەڵەتی فیلمی "تیرانا"ی ئالبانیا وەرگیرا
فیلمی سینەمایی "ئەزموون" The Exam لە دەرهێنانی سینەماکاری کورد "شەوکەت ئەمین کورکی" لە بەشی پێشبڕکێی سەرەکی ١٩مین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "تیرانا" له وڵاتی ئالبانیا وەرگیرا.
-
دڵسۆزی دایک، ئیلهامی تابلۆکانی ژوانە
دایک و دڵسۆزی بۆ ڕۆڵەکەی و قوربانییەکانی، بووەتە ئیلهامی دەستی ژوان و هێزی جوڵاندنی فڵچەکەیی، ڕەخنەی ئەوەش دەگرێت لە قوتابخانەکەندا هیچ گرنگی بە وانەی هونەر نادرێت.
-
پۆستەری فیلمی کوردی "زاڵاوا" بۆ نمایش لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی "ڤێنیز" بڵاوکرایەوە
پۆستەری فیلمی سینەمایی "زاڵاوا" کە یەکەمین بەرهەمی سینەماکاری کورد "ئەرسەلان ئەمیری" بۆ نمایش لە بەشی پێشبڕکێی "هەفتەی ڕخنەگران" لە ٧٨ەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "ڤێنیز" لە وڵاتی ئیتالیا بڵاوکرایەوە.
-
کونسوڵی گشتی کۆماری چیک پیرۆزبایی لە ستافی فیلمی کوردی "ئەزموون" کرد
بەرپرسانی فێستیڤاڵی فیلمی کاڕلۆڤی ڤاری بە ئاڵای کوردستان پێشوازییان لە "ئەزموون" کرد، کونسوڵی گشتی کۆماری چیک لە هەرێمی کوردستانیش پیرۆزبایی لە ستافی فیلمەکە کرد.
-
فێستیڤاڵی منداڵانی هەرێمی فورات بە جۆش و خرۆشەوە کۆتایی هات
فێستیڤاڵی منداڵانی هەرێمی فورات کە بە بەشداری ٥٠٠ منداڵ بەڕێوەچوو، لە دووەم ڕۆژیدا بە دابەشکردنی خەڵات کۆتاییهات.
-
تابلۆکانی بووەتە ڕەوێنەرەوەی خەمەکانی
لە ڕۆژە سەختەکانی ژیانیدا بە وێنەکێشان ئاشنا بوو، بووە هاوڕێی ڕێگا سەختەکان و ڕەوێنەرەوەی خەمەکانی، فاتمە شەقلاوەیی بۆ یەکەمجار پێشانگاییەکی هونەری شێوەکاری لە سلێمانی کردەووە.
-
دەبێت بە هەموو شێوەیەک پارێزگاری لە کلتووری خۆمان بکەین
ژنانی گوندی خربیسان دەربارەی جلوبەرگی نەتەوەیی دەڵێن: "کلتووری ئێمە ناسنامەی ئێمەیە، هەموو نەتەوە و پێکهاتەیەک بە کلتورەکەی ناسراوە و بۆ پاراستنی زمان و بوون و وڵاتەکەمان دەبێت پەیوەست بین بە کلتورەکەمانەوە".
-
رۆمانی بمدەنە دەست لیزا لە نووسینی شادی کەریم بڵاوکرایەوە
لە مەراسیمێکدا ڕۆمانی بمدەنە دەستی لیزا، لە نووسینی شادی کەریم بڵاوکرایەوە، نووسەر وتیشی ڕۆمانەکەم بە ئازایی و ئازادییەوە نووسیوە سەرباری ئەو هێرشانەی کە لەلایەن دەسەڵات و کۆمەڵگەوە دەکرێتە سەرم.
-
فرۆشیارێک، تەنها کتێبی نووسەرانی ژن دەفرۆشێت
ڕاشێل وود، دانیشتووی شاری ئیدنبێرگی سکۆتلەندا، فرۆشیارێکی کتێبە کە تەنها کتێبی نووسەرانی ژن دەفرۆشێت.
-
ئاینور دەبێتە براوەی خەڵاتی وۆمێکسی ٢٠٢١ و پێشکەشی ژنانی کوردی دەکات
ئاینور دۆغان، کە بە گۆرانی "کچی کورد" ناسراوە، بووە براوەی خەڵاتی ۆمێکسی ئەمساڵ، لە تویتەریشدا ئاماژەی بەوەداوە کە شانازییە نوێنەرایەتی ٤٠ ملیۆن کورد دەکات و خەڵاتەکەشی پێشکەش بە ژنانی کورد دەکات.
-
دوو شێوەکار بە تابلۆکانیان چاوی منداڵانی ئۆتیزم پڕ ڕەنگ دەکەن
ئەم دیواربەندە جێگەی دڵخۆشی من و ڕۆزای هاوکارم بوو، چونکە ئەم کارەمان جیاواز لە هەر کارێکی تر بوو کە لە پێشتردا کردبوومان، یەکەمین خزمەتمان بوو بە منداڵانی ئۆتیزم.
-
جەنگ و داگیرکارییەکان هیچ کات نەیتوانیوە ژنی کورد لە هونەر دووربخاتەوە
ئێمە چاوەڕێین لە داهاتوویەکی نزیکدا لە کوردستانێکی ئازاددا کە لە سەر دەستی ژن بە بیر و هزرێکی ژنانەوە ئازاد کراوە، بژین.