ژنانی قەسرین میراسی نەریتی نوێ دەکەنەوە
ژنانی دەستڕەنگینی تونس جەختیان لە گرنگی پاراستنی میراسی نەریتی وەک هێمای ناسنامەی کولتووری کردەوە، ئەوان هەوڵدەدەن پەرە بە جلوبەرگی نەریتی بدەن بە دەست لێدانی هاوچەرخ بۆ ئەوەی هاوسەنگ بن لەگەڵ مۆدێرنیتە.

ئیخڵاس حەمرونی
تونس-ژنانی تونس جل و بەرگی نەریتی نەک تەنها بە جلوبەرگێک، بەڵکو بە ڕۆح و ناسنامەی ناوچەکە دەزانن. ئەم میراسە دێرینە دەپارێزن و پەرەی پێدەدەن تا وەک شایەتحاڵی ڕەسەنایەتی ناوچەکە بمێنێتەوە و بە ڕۆحی نەوەکانی داهاتوو نوێ بکرێتەوە.
لە پارێزگای قەسرینی تونس، ڕۆحی ڕەسەنایەتی لە دەستی ژنانی ناوازەدا دیارە، کە هەڵگری میراسێکی دەوڵەمەندن، هەست بە هەناسەی کاتە نوێبووەکان دەکەن. ئەوان زیاترن لە تەنها پیشەسازی؛ ئەوان پارێزەری یادەوەرییەکی بەکۆمەڵ و باڵیۆزی کولتوورێکی ناوخۆیین کە ڕەگ و ڕیشەی لە مێژوودا هەیە. بە داهێنەریی و سەبر و خۆڕاگری خۆیان، لە تارەکانی تابلۆکانی ڕابردوو کە ڕەنگدانەوەی ناسنامە و سەربەخۆیی بوون، دەبەستنەوە، جل و بەرگی نەریتی تونسی دەپارێزن تا وەک شایەتحاڵی دێرینیی و ڕەسەنایەتی ناوچەکە بمێنێتەوە. هەر تەقەڵێک لە قوماشەکەیاندا چیرۆکێکی بەرخۆدان دەگێڕێتەوە، هەموو نەخشێک هەڵگری ڕۆحی خۆڕاگرییە، هەر پارچەیەک چیرۆکێکی خۆشەویستییەک بۆ میراس دەگێڕێتەوە کە لەگەڵ تێپەڕبوونی کاتدا کاڵ نابێتەوە.
لەم چوارچێوەیەدا، واحیدە سەعدی، پیشەگەرێکی تایبەت بە ڕووپۆشکردن و دورینەوەی جلوبەرگی نەریتی لە ساڵی ١٩٩٠ەوە، دووپاتی دەکاتەوە کە ئەم میراسە "نوێنەرایەتی ڕۆح و ناسنامەی ناوچەکە دەکات"، پەیوەندی قووڵی خۆی بەم میراسە دێرینە دەردەبڕێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، گەشتەکەی لەم بوارەدا لە ناوەندێکی خولی پەروەردەی پیشەیی لە پایتەخت دەستپێکردووە، لەوێ بڕوانامەی پسپۆڕی لە جل و بەرگی نەریتی بەدەستهێناوە. پاشان بەردەوام بوو لە پەرەپێدانی شارەزایی خۆی، بڕیاریدا قووڵتر بچێتە ناو مۆدەکانی پارێزگاکەوە، کە پڕن لە شێوازە میراسییە هەمەچەشن و دەوڵەمەندەکان. لە ڕێگەی لێهاتوویی و داهێنەرییەوە بەشداری دەکات لە پاراستنی ئەم میراسە و گواستنەوەی بۆ نەوەکانی داهاتوو، لە ڕێگەی هەموو تەقەڵ و نەخشێکەوە ناسنامەی کولتووری ناوچەکەی بەرجەستە دەکات.
ڕوونیکردەوە کە تایبەتمەندە لە دروستکردنی "پارچە قوماشە کەتانییەکان" کە بە "پارچە گوڵدارەکە" ناسراوە، لەگەڵ "پارچە قوماشەی گوڵی خۆشەویستی هەنار" و "پارچە قوماشی تەلحیفە"، کە جلوبەرگی نەریتی تایبەت بە شارەکانی فۆسانە و حەیدەرە و تالە لە پارێزگای قەسرین لە ناوەڕاستی تونس. کاردەکات بۆ دووبارە داهێنانەوەی ئەم پارچانە بە پێچێکی هاوچەرخ، گۆڕینی بۆ دیزاینە مۆدێرنەکانی وەک "فوتە" و "بلوز"، لە هەمان کاتدا ڕەنگە تەقلیدییەکانیان پاراستووە، بەتایبەتی ڕەشەکە کە ناوچەکانی فریانە، سبیتلا و عیون جیادەکاتەوە، نەک هەر ئەوە، بەڵکو کاری نەخش و تاتۆکردنی بەربەریشی تێدا جێگیرکردووە، کارەکتەری پێبەخشیون کە ڕەسەنایەتی و مۆدێرنیتە تێکەڵ دەکات، ئەمەش وایکردووە ئەم تێکەڵەیە ببێتە بەرجەستەیەکی زیندوو بۆ میراسێکی نوێبووەوە.
بەشداریکردنی لە چالاکیی "خمسة ذهبية"، بە سێ کۆمەڵە جلوبەرگی نەریتی بۆ بۆنە تایبەتەکان و بەکارهێنانی ڕۆژانە، بووە هۆی ڕێزلێنانی ناوچەیی و نیشتمانی. ئەم سەرکەوتنە قەناعەتی ئەوی بە گرنگی پاراستنی ئەم پیشە دێرینە و پەرەپێدانی بۆ جێبەجێکردنی خواستەکانی نەوە نوێیەکان بەهێزتر کرد.
ئاماژەی بەوەشکردووە، "بخنوق قەسرین"ی نۆژەنکردووەتەوە، کە لە سەرەتادا بە ڕەنگی سپی دروستکراوە، دواتر بۆیاخی سووری بۆ کراوە. ئەو بە ڕەنگی سپی بە نەخشی مۆدێرن بەرهەمی هێنابووەوە کە ڕەنگدانەوەی دیزاینی هاوچەرخ بوو، ڕەسەنایەتییەکەی پاراستبوو لە هەمان کاتدا هاوسەنگ بوو لەگەڵ پێداویستییە مۆدێرنەکان.
پاراستن و پەرەپێدانی میراس
گروپەکەی واحیدە سەعدی زیاتر لە ناوچە گوندنشینەکان کاردەکەن، دڵنیابوون لە بەردەوامیی ئەم پیشەیە و خۆپاراستن لێی، وەک خۆی ڕوونیکردەوە، هەوڵەکانیان تەنها لە پاراستنی میراسدا سنووردار نییە، بەڵکو فراوانتر بووە بۆ ئەوەی پێشکەشکردنی مۆدە مۆدێرنەکان لەخۆبگرێت کە لە ڕۆحی ناسنامەی نەریتی ئیلهامیان وەرگرتووە، ڕەنگدانەوەی تێکەڵەیەکی هاوسەنگی ڕەسەنایەتی و داهێنانە، جل و بەرگی نەریتی زیاترە لە تەنها جلوبەرگێک؛ هێمای ناسنامەی هەرێمە، پاراستنیش بەرپرسیارێتییەکی بەکۆمەڵە، جەختی لەسەر گرنگی کارکردنی پێکەوەیی بۆ پاراستن و پەرەپێدانی کردەوە.
هەروەها تیشکی خستەسەر ڕۆڵی کاریگەری خۆی لە بەهێزکردنی ژنان لە ڕووی ئابوورییەوە، چ لە ناوچە گوندنشینەکان و چ لە شارەکاندا. تا ئێستا نزیکەی هەزار ژنە پیشەسازی لە سێ پارێزگادا خولی پەروەردەی کردووە، بڕوانامەی پێبەخشیوە، ئەمە جگە لە خولی پەروەردەی ساڵانە بۆ ١٠ بۆ ١٥ ژنە پیشەسازی، کە دواتر پەیوەندی بە هاوکاری ئابووریی هاوپشتی کۆمەڵایەتییەوە دەکەن، بەم شێوەیە بەشداری دەکات لە بەهێزکردنی سەربەخۆیی ئابووری ژنان و زیندووکردنەوەی میراسی کولتووری لە یەک کاتدا.
لە ئێستادا سەرقاڵی گەڕانە بۆ هەلەکانی بازاڕکردن بۆ بەرهەمەکانی لە دەرەوەی تونس، بازاڕەکانی عەرەبی و ئەوروپی دەکاتە ئامانج، بە ئامانجی بڵاوکردنەوەی ئەم میراسە کولتوورییە و بەهێزکردنی بوونی جیهانی، ئامانجی سەرەکی ئەم هەوڵە دڵنیابوونە لە گواستنەوەی ئەو پیشەیە لە نێوان نەوەکاندا، بۆ ئەوەی گەنجان بتوانن بەردەوام بن لە پاراستنی ئەو میراسانەی کە ڕەنگدانەوەی ناسنامەی ناوچەکە و مێژووی دەوڵەمەندە.
جەختی لەسەر پەیوەندی کەسی و سۆزداری خۆی بە دورین کردەوە، ئاماژەی بەوەشکرد کە ئەم خولیایەی لە دایکیەوە بە میراس گرتووە، حەزی دەکرد کچەکانی فێری هونەری نەخش بکات بۆ پاراستنی "هێمای و میراسی قەسرین و ڕێگریکردن لە نەمان یان لەبیرچونەوەی، بەجۆرێک کە وەک شایەتحاڵی ڕەسەنایەتی و ڕەگداکوتاوی قووڵی لە کولتوری ناوخۆییدا بمێنێتەوە.
نەخشی نەریتی پاراستنی ڕەسەنایەتی و نوێکردنەوەی ناسنامە
مەلاک سەعدی، دەستڕەنگین کە پسپۆڕە لە نەخشی نەریتی، جەختی لەوە کردەوە کە پراکتیکەکەی تەنها بەرهەمهێنانەوەی فۆرمە کۆنەکان نییە، بەڵکو پرۆسەیەکی گەشەپێدانی بیرکراوە و داهێنەرانەیە، گونجاندنی نەخشی نەریتیە بۆ ئەوەی زیاتر لەگەڵ پێداویستییە مۆدێرنەکاندا بگونجێت.
مەلاک سەعدی ئەم پیشەیەی لە دایکیەوە بە میراس گرتووە، کە لە بەرامبەردا لە داپیرەیەوە وەریگرتووە، ئەمەش وایکردووە ببێتە ئەڵقەیەکی نوێ لە زنجیرەیەکی یەک لە دوای یەک لە ژنان کە ئەم هونەرەیان لە نەوە بۆ نەوە پاراستووە. جەختی لەوە کردەوە کە پاراستنی میراس بە مانای چەقبەستوو نییە، بەڵکو پێویستی بە مۆدێرنیزاسیۆنی هۆشیارانە هەیە کە هاوسەنگ بێت لەگەڵ گۆڕانکارییەکان بەبێ ئەوەی سازش لەسەر ناوەڕۆکی ڕەسەنایەتی بکات.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئێمە بە نەخشکردنی نەریتی ڕازی نین؛ کاردەکەین بۆ پەرەپێدانیان و گۆڕینی لە مۆدەی تەنها بۆ بۆنە تایبەتەکان و ئاهەنگی هاوسەرگیرییەوە بۆ دیزاینی مۆدێرن کە گونجاوە بۆ بەکارهێنانی ڕۆژانە، ڕێگە بە ژنان دەدات میراس بە ڕۆحێکی هاوچەرخ لەبەر بکەن.
جل و بەرگی نەریتی ناوچەکە بە توندی ئامادەیی ماوەتەوە، ئەمەش زیاتر سەرنجی گەنجان بۆ لای خۆی ڕادەکێشێت، وەک مەلاک سەعدی ڕوونیکردەوە. ئەمڕۆ لە چەندین قوماشی جۆراوجۆر دروست دەکرێت، لەوانەش خوری، لە هەمان کاتدا ناوەڕۆکی میراسی خۆی دەپارێزێت و پێچێکی مۆدێرن زیاد دەکات. هەروەها زۆرێک لە ژن و پیاو گەڕاونەتەوە بۆ پۆشینی جلوبەرگی نەریتی نەخشدار، وەک "فوتە" و "قەفتان"، وەک پێزانین بۆ جوانی و بەهای ڕەمزییان.
کاری دەستی نەریتی و نوێکردنەوەی مۆدێرن
ئاماژەی بەوەشکردووە، گەنجان زیاتر ئارەزووی نەخشکردنی دەستییان کردووە، بە لەبەرچاوگرتنی هاوسەنگییەکەی لە نێوان میراسی کۆن و دیزاینە مۆدێرنەکاندا. سەرەڕای ئەم پێشهاتە ئەرێنییە، ئاڵەنگاری بەرچاو ماونەتەوە، بەتایبەتی لە بواری بازاڕکردن و پەرەپێدان. توێژێکی کۆمەڵگە هەیە کە هێشتا نەیتوانیوە بەهای ڕاستەقینەی ئەم میراسە یان چۆنیەتی پاراستنی بە شێوەیەک کە مۆدێرنیتە و بەردەوامیی تێکەڵ بکات.
بەڵام ئاماژەی بەوەشکردووە، هۆشیاری لە گرنگی کاری دەستی لە زیادبووندایە، چونکە هاوڵاتیان زیاتر ئارەزووی فێربوونی ئەو کارامەیییانە و تێکەڵکردنیان لەگەڵ دیزاینە مۆدێرنەکاندا کردووە. "میراسی نەریتی، جا لە قەسرین بێت یان لە سەرانسەری پارێزگا جیاوازەکانی تونس، بەهۆی هەوڵەکانی ژنانی پیشەسازییەوە کە کاردەکەن بۆ پەرەپێدان و سادەکردنی بۆ ئەوەی سەرنجڕاکێشتر و بەکارهێنەر دۆستتر بێت، دەستیکردووە بە وەرگرتنەوەی پێگەی خۆی.
مەلاک سەعدی ئاماژەی بەوەدا کە گرانیی تێچووی کەرەستەی خاو ئاڵەنگاریەکی گەورەیە، بە لەبەرچاوگرتنی پشتبەستنیان بە کەرەستەی بەنرخی وەک کونجی و نیسک و زیو و کریستاڵ کە تێچووی بەرهەمهێنان زیاد دەکات. وتی: ئێمە ژنانە دەستڕەنگینەکانی هەرێم، ئەوەمان لە ئەستۆ گرتووە کە پیشەکە بگوازینەوە بۆ کچان، نەک تەنها بۆ بەهێزکردنیان لەڕووی ئابورییەوە و دەستەبەرکردنی بژێوی ژیانیان، بەڵکو پاراستنی ئەم پیشەیە لە لەناوچوون، پەرەپێدانی جلوبەرگی نەریتی بۆ هاوسەنگکردنی سەردەم بە ڕێبازێکی مۆدێرن و بەردەوام.
لە کۆتایی قسەکانیدا جەختی لە گرنگی پاڵپشتیکردنی کچان و ژنان کردەوە بە پێدانی ئیمتیاز و هاندانیان بۆ پاراستنی ئەو میراسە کولتوورییەی کە بە درێژایی نەوەکان دەگوازرێتەوە، هاوکات هەلی داهێنانیان بۆ ڕەخساند بەپێی پێداویستییە هاوچەرخەکان. ئاماژەی بەو جۆش و خرۆشەی نەوەی نوێ کرد بۆ فێربوونی پیشە دەستییەکان، هەوڵەکان دەدرێت بۆ دڵنیابوون لە بەردەوامیی نەریتەکانی ناوچەکە و میراسی دەوڵەمەند. پێویستە ئەم میراسە پشتگوێ نەخرێت، بەڵکو بەهاکانی پاراستنی لە نەوەکانی داهاتوودا بچێنرێت بۆ ئەوەی بە زیندووی بمێنێتەوە و نوێ ببێتەوە.
جل و بەرگی نەریتی هێمای ناسنامەی کولتوورییە
هەروەها بوشرا عەمری، ژنە پیشەسازی جەخت لەوە دەکاتەوە کە ژنان لە ناوچەکەی خۆیان ئارەزووی پاراستنی جلوبەرگی نەریتی دەکەن، کە ڕەنگدانەوەی شوناسی کولتووری خۆیان و هێما دێرینەکەیە. ئاماژە بەوە دەکات کە هێشتا 'مەلحەف' لەبەر دەکەن، کە پارچە قوماشێکی فراوانە و بە دەوری جەستەدا دەپێچرێتەوە، زۆرجار ڕەش یان ڕەنگاوڕەنگ. ئەمەش بەشێکی سەرەکییە لە جلوبەرگی نەریتی ژنان، بە تایبەت لە قەسرین. هەروەها پشتێنەکە بەکاردەهێنن، کە شریتێکی پان و بە دەوری کەمەردا بەستراوەتەوە بۆ ئەوەی بڕێک ڕەنگینیی بۆ جل و بەرگی تەقلیدی زیاد بکات، زۆرجار نەخشدارە یان لە قوماشی ئەستوور دروست دەکرێت.
جگە لەوەش " مريول فضيلة" تا ئێستاش وەک جلوبەرگێکی نەریتی ژنان بە نەخشی دەستی جیاوازەوە ئامادەیە، و لە بۆنە تایبەتەکاندا، هەروەها لە ژیانی ڕۆژانەدا لەبەر دەکرا. "خلخال"، ئەو ملوانکە زیوییەی کە پاژنەی پێ دەڕازێنێتەوە، وەک ئیکسسواراتێکی نەریتی دەمێنێتەوە کە هەڵگری هێمایەکی گەورەی کولتووری و جوانکارییە. بوشرا عەمری ئاماژە بە بەردەوامی بەکارهێنانی "المشطة" و زنجیرە زیوەکەی دەکات، ئەمە جگە لەو ئیکسسواراتە تەقلیدییە دەستکردەی کە دایکان تا ئێستا لەبەری دەکەن، ئەمەش ڕەنگدانەوەی پەیوەندیی نەوەکانە بەم میراسە دێرینە.
نەخشی دەستی هونەرێکە کە ڕەنگدانەوەی شوناسە
سەبارەت بە خولیای بۆ میراسی نەریتی وتی: لە دایکیەوە بە میراس بووە، کە تا ئێستاش پارچەی نەریتی لەبەر دەکات، فێربوونی هونەری نەخشی هەڵبژاردووە بۆ ئەوەی لێهاتووییەکانی خۆی پیشان بدات و خۆی بسەلمێنێت. دەستی کرد بە بەشداریکردن لە پێشانگاکانی پارێزگاکانی وەک تونس، سوسە و مونستیر، باوەڕی بە گرنگی پاراستنی ئەم پیشە دێرینە هەبوو لە ژێر ڕۆشنایی نەبوونی پێشخستنی، سەرەڕای کوالێتی بەرزی کار و پیشەسازی.
سەبارەت بە ئاڵەنگاری بەردەم پیشەوانان وتی: دیارترینیان گرانی نرخی کەرەستەی خاو و سەختی دەستکەوتنیانن، ئەمەش ناچاریان دەکات گەشت بۆ سفاقس بکەن بۆ دەستەبەرکردنی. سەرەڕای ئەم ئاڵەنگاریانە، گەنجانی ناوچەکە زیاتر وابەستەی پیشەسازییە نەریتییەکان بوون، چونکە حەز دەکەن ئیلهام لە میراسی ناوچەکە وەربگرن و دەستکاری مۆدێرنیان بۆ زیاد بکەن. جەختی لەسەر چڕکردنەوەی هەوڵەکان کردەوە بۆ ئاشناکردنی هاوڵاتیان بە پیشە دەستییەکان و فراوانکردنی دەستڕاگەیشتنیان. هەروەها پاراستنی ئەم میراسە نەریتییە ئەرکێکە، بەو پێیەی ڕەنگدانەوەی کولتوری ناوچەی قەسرین و نوێنەرایەتی ناسنامە کۆنەکەی دەکات.