"ريشة سلام"... ژنە هونەرمەندێک ئازاری جەنگ بۆ تابلۆی هیوا دەگۆڕێت
بەشداربووانی پێشانگاکە دەڵێن: تابلۆکان تەمەنیان تێپەڕاندووە، لەوانەیە بۆ ئەو شتانە بگەرێتەوە کە لە ماوەی سێ ساڵی جەنگدا ئەزموونیان کردووە، بە جۆرێک ترسی نەماوە و ئازایەتی و قسەزانی رەها شوێنی گرتووەتەوە.
ڕەفیف ئیسلیم
فەڵەستین ـ کۆمەڵەی دەرچووانی فەڵەستینی بە هاوبەشی لەگەڵ دامەزراوەکانی تر ٣٠ی ئاب، پێشانگای هونەری "ريشة سلام" بە بەشداری ٢٢ ژنی هونەرمەند ڕێکخست، کە تابلۆیان بە بیرۆکەی جیاواز پێشکەش کرد کە گوزارشتیان لە خۆیان و نیشتمان و ئاشتییە لەدەستچووە لە ماوەی سێ ساڵدا کرد، بە دروشمی "شابات يرسمن بريشتهن الأمل والسلام" "ژنانی گەنج بە فڵچەکانیان نیگاری هیوا و ئارامی دەکێشن".
هەیفا شەحبیر، بەڕێوەبەری بەرنامەکانی کۆمەڵەی دەرچووانی زانکۆکان وتی: پێشانگای "ريشة سلام" لە پڕۆژەی ژنانی گەنجی دروستکەرانی ئاشتییەوە سەرچاوەی گرتووە بە پاڵپشتی دارایی یەکێتی ئەورووپا و دامەزراوەی فەرەنسی و کۆمەڵەی بەڕێوەبرانی ژنانی کرێکاری فەڵەستینی بۆ پەرەپێدان، هەروەها ئامانجی دەستپێشخەرییەکە بەهێزکردن و قوڵکردنەوەی ناسنامەی فەڵەستینی و خۆڕاگری و ئاشتی کۆمەڵایەتییە.
ئاماژەی بەوەبەشکرد، کە پێشانگاکە بە بەشداری ٢٢ ژنی گەنج ئەنجامدراوە، کە ٣٠ تابلۆیان بەرهەم هێناوە، ئەمەش هۆکارێک بووە بۆ ئەوەی هەر یەکێکیان دیدگا و خەونەکەی خۆی دەرببڕێت بۆ هەستکردن بە ئاشتی و ئارامی، وتی: ئەو دۆخە سەختەی تێیداین و قورسایی و فشارەکان وایکردووە گرنگ بێت بۆشاییەک بدۆزینەوە هاوشێوەی ئەوەی "ريشة سلام" دابینی کرد بۆ مەشقکردن لەسەر هونەر و پێشکەشکردنی پشتگیری دەروونی، کە ڕووبەڕووی چەندین سەختی بووەوە لە دابینکردن بۆ ماددە خاوەکان بە تایبەت ڕەنگەکان، بۆیە ناچاربوون بەوەی هەیە کار بکەن تاوەکو تواناکانی داهێنەر پاڵپشتی دەکرێن.
تەهانی سکیک، هونەرمەندی شێوەکار، یەکێک لە سەردانیکەرانی پێشانگاکە، ڕوونیکردەوە، کە ئەوەی سەرنجی راکێشا قسەکردنی ژنە گەنجی هونەرمەندەکانە بە بوێرییەکی کە لە تەمەنیان گەورەترە، لەوانەیە ئەوە بگەڕێتەوە بۆ ئەو شتانەی کە لە ماوەی سێ ساڵی جەنگدا بینیویانە، بۆیە ترسان نەما و بوێری و دەربڕینی ڕەها شوێنی گرتەوە، وتی: ئەوان هێشتا سەرەتایین بەڵام بیرۆکەکانیان بە شێوازێکی سەرنجڕاکێش دەربڕیووە کە هەرکەسێک سەردانی پێشانگاکە بکات هەست بە خۆشی و جوانی ئەو کاتە دەکات کە لە وردبوونەوەی تابلۆکاندا بەسەری دەبات.
ئامۆژگاری هونەرمەندەکان دەکات کە کار لەسەر خۆیان بکەن بۆ ئەوەی خاوەنی مۆرك بن سەرەڕای گۆڕانی ڕەنگی تابلۆکانیان و بابەتەکەیان، بینەر بتوانێت بیانناسێت لە ڕێگەی کارەکەوە، چونکە ئەمڕۆ لە ڕێگەی سەرنجێکی سادەوە بۆ تابلۆکان دەتوانرێت بزانرێت کێ پشت بە لێهاتوویی دەبەستێت و کێ کاری کردووە تاوەکو توانیویەتی ئەو دەرئەنجامە کۆتاییە بەدەستبەهێنێت، هەروەها هونەر ئەو زمانەیە کە گوزارشت لە هاوڵاتی دەکات، بۆیە فڵچە پێویستی بە وەرگێڕ نییە، هەموو ئەو پەیامانەی دەگەنە جیهان ڕوونن و لەژێر لێکدانەوە یان بەتاڵکردنەوەدا نیین.
نەدا قوقا هونەرمەند جەختی لەوە کردەوە، کە پەیوەندیکردنی بە "ريشة سلام" لە ڕێگەی دوو تابلۆوە بووە، یەکەمیان بە ناوی"تجذر الروح" "ڕەگ و ڕیشەی ڕۆح" و تابلۆی دووەم "ميلاد" "لەدایکبوون"، یەکەمیان هات بۆ ئەوەی زمانی دەخی ژنی فەڵەستینی بێت لە خۆگرتنی زەوی و ناسنامە و هەموان کە پەیوەندی بە فەڵەستینەوە هەیە و جەستەی ژن بوو لەبەر ئەوەی لە ماوەی سێ ساڵی جەنگدا ئازاری چەشت و هێشتاش ئازار دەچێژێت و ئەو ڕێگەیەی کە دەستی پێکردبوو تەواوی دەکات، هەروەها گوڵی گوڵالەسورە دانرا لەبەر ئەوەی گوڵێکی کێوییە کە بە تەنیا لە زەوی و دەشتاییەکانی فەڵەستین دەردەکەوێت بۆ ئەوەی جوانی بڵاو بکاتەوە و ژنیش بە هەمان شێوەیە.
لە کاتێکدا تابلۆی "ميلاد" "لەدایکبوون"، ئاماژە بەوە دەکات، کە باڵندەی حەسونی هەڵبژاردووە چونکە لەنێو باڵندەکاندا نزیکترین ڕەنگی هەیە لە ڕەنگەکانی ئاڵای فەڵەستینەوە بۆ ئەوەی ڕەیحانەی لەگەڵدا دابنێت کە ئەو جوانی دەبەخشێت، هەروەها ڕووبەڕووی چەندین سەختی بووەوە لەوانە دەستکەوتنی ماددە خاوەکان کە هەر ماددەیەکی ئاگرگر بێت دەسەڵاتدارانی ئیسرائیلی ڕێگری لە هاتنە ژوورەوەی دەکەن، "ريشة سلام" دەرفەتی پێدان بۆ دەربڕینی ئەوەی لە دەرروونیاندایە و ئەوەی خەونی پێوە دەبینن لە ڕۆژانی داهاتوودا ڕووبدات، بە تایبەت کە هونەر زمانێکە هاوشێوەی ئاوازێکە کە هەمووان تێیدەگەن و لەوێوە گرنگی نیگارکێشان دەردەکەوێت کە دەڵێت با بژیین.

گوزارشت لە خۆی دەکات بە هونەر
لە کاتێکدا، ئیناس رییس، هونەرمەند وتی: بەشداری لە پێشانگاکەدا کردووە بۆ ئەوەی بەشێک لە خۆی لە ڕێگەی هونەرەوە دەرببڕێت و کارە هونەرییەکەی لەگەڵ کۆمەڵێک کەسدا هاوبەش بکات لە ڕێگەی تابلۆی یادەوەری نیشتمانەوە کە تێیدا باسی شاری غەززەی کرد بە تایبەتی ئەو شوێنەی کە دەڕوخێت ناتوانرێت لە یادەوەری بسڕدرێتەوە و شاری بۆردومانکراو ڕۆژێکی دەبێت کە تێیدا لە ژێر دارووپەردووەکەی هەڵدەستێت و دەگەڕێتەوە بۆ جوانی و درەوشانەوەکەی وەک چۆن لە سەردەمی پێشوودا بوو.
ئەسما عەواز، هونەرمەند ڕوونیکردەوە کە پەیوەندی بە پێشانگاکەوە کردووە چونکە بە هەوڵی کۆمەڵێک لە ژنە هونەرمەند بەڕێوەدەچێت، بۆیە کاری کردووە لەسەر پێشکەشکردنی دیدگای خۆی لە ڕێگەی تابلۆی "إعادة الميلاد" "لەدایکبوونەوە" بە بەکارهێنانی کەللـە سەر و وشکەساڵی کە گوزارشت لە ئازار دەکات، ئەمەش لە دیمەنێکی تردا وەک ژنێک ڕەنگ دەداتەوە کە ڕۆح و هیوایەکی نوێ لێیەوە هەڵدەقوڵێت، خۆشبەختی دروست دەکات، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە "ريشة سلام" بۆ ئەو واتای ئەو ئاسوودەیی و ئارامییەیە کە هەستی پێدەکات کاتێک ڕەنگدانەوەی فڵچەکە لەسەر کانڤاسەکەدا دەبینرێت.
مەلاک کەعبەر، هونەرمەند بەشدار بوو بە تابلۆکەی "حين توقف الزمان" "کاتێک کات وەستا" و تەنها دوو توخم بەکارهێنرا کە ئەوانەش کاربۆن و کاغەز بوون، لە ڕێگەی تابلۆکەوە ئەو دۆخەی بەرجەستە کرد کە تێیدا بوو کاتێک جەنگی ٧ی تشرینی یەکەم هەڵگیرسا، قیبلەنماش ئاماژەی ڕاوەستانی ژیانە، ژن ئەو کۆمەڵگەیەیە کە تێیدا دەژی، دار زەیتوون ئاماژەی پەیوەندییە بە زەوییەکەیەوە سەرەڕای هەڵکێشانی و دروستبوونی تۆڕی جاڵجاڵۆکە بەسەریدا، لەگەڵیشیدا، هونەر زاڵ دەبێت بەسەر هەر سەختییەکدا بۆ دڵخۆشکردنی گەل و خەڵک لە ڕێگەی ئەو تابلۆیانەی کە پاڵپشتی دەبەنەوە بە شێوەیەکی دەروونی و وای لێدەکات بگەڕێتەوە بۆ خودی کۆنی خۆی.
سەبارەت بە لەیلا جەعیدی، یەکێک لە سەردانیکەران باسی لەوە کرد، کە هاتووە بۆ پێشانگاکە بۆ ئەوەی پشتگیری کچەکەی و سەرجەم ژنانی گەنجی بەشداربووی پێشانگاکە بکات، وتی: جوانە بەرجەستەکردنی خۆڕاگری ژنانی فەڵەستینی لە ڕێگەی تابلۆکانەوە و بەڵگەدارکردنی تێکۆشانیان لە درێژبوونەوەی لە نکبە و دوای، هەستی بە خەمباری کرد بۆ سێ کوڕەکەی کە لە کاتی بۆردومانەکانی ئیسرائیلدا کوژران و دڵیشی پڕ بوو لە خەم، بەڵام ئەمڕۆ جلوبەرگەکەی هەڵبژارد کە گوزارشت لە کولتوورەکەی دەکات و لە تەنیشت کچەکان ڕاوەستاوە و چەپڵەیان بۆ لێدەدات لەسەر ئەم دەستکەوتە.