ڵە مەخموور فێستیڤاڵی ٤ی نیسان بەردەوامە
فێستیڤاڵی کولتووری و وەرزشی ٤ی نیسان بە پێشانگای هونەری لە کامپی پەنابەرانی مەخموور بەردەوامە.
مەخموور
١٨یەمین فێستیڤاڵی کولتووری و وەرزشی ٤ی نیسان، بە پێشانگای هونەری لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی "مەخموور" بەردەوامە. پێشانگاکە کە نەک تەنها بە ڕەنگەکان بەڵکو بە ڕۆحی بەرخۆدان نەخشێنراوە، ئەمڕۆ دەرگاکانی بەڕووی گەلی کامپەکەدا کردەوە.
پێشانگاکە لە هۆڵی کۆنفڕانس کرایەوە. پێش کردنەوەی خولەکێک بێدەنگی بۆ هەموو شەهیدانی ئازادی کوردستان بەڕیوەچوو، دواتر زۆزان بابات، ئەندامی وۆرکشۆپی شەهید عادل وتارێکی پێشکەش کرد.
"ئەمڕۆ ڕۆژی لەدایک بوونی گەلی کوردو هیوایە"
لە سەرەتای قسەکانیدا زۆزان بابات پیرۆزبایی ٤ی نیسانی لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرد و وتی: ئەمڕۆ تەنها ڕۆژی لەدایک بوونی ڕێبەر ئاپۆ نییە، بەڵکو ڕۆژی لەدایک بوونی گەل و ئومێدی گەلی کوردە، ڕێبەر ئاپۆ هیوا و ئاشتی و ئازادییە، بۆ ئەوەی شایستەی ڕەنج و قوربانیدانی ڕێبەر ئاپۆ بین، ئێمە دەیکەین هەمیشە وەک منداڵانی مەخموور شوێن بیرۆکەکانی بکەون.
دوای وتارەکە پێشانگاکە لەلایەن خوێندکارانی ناوەندی هێڤی کرایەوە
لە پێشانگاکەدا بەرهەمی خوێندکارانی خوێندنگەکانی کامپەکە نمایشکران، وەک شیعر، وێنەکێشان، تابلۆ و بەرهەمی جۆراوجۆری دیکە. هەروەها لە پێشانگاکەدا تابلۆ و وێنەی وۆرکشۆپەکانی شەهید دەلیلا و شەهید عادل نمایشکران. تابلۆکان کە لەلایەن خوێندکارانی کەمپەکەوە دروستکراون، فیگەری ئەو گەریلایان وێنا کردووە کە بە شانازییەکی زۆرەوە وەک پارێزەری ئازادی لەسەر لوتکەی شاخەکان وەستابوون.
ڕەگ و ڕیشەی بەرخۆدان لە هونەری پێشانگاکەدا

جگە لەوەش تابلۆی ژنە تێکۆشەرانی ڕۆژئاوای کوردستان کە لە دوایین شەڕدا بوونە سیمبولی بەرخۆدان کێشرا. هاواری بێدەنگی ئەو خەباتکارەی کە لە باڵەخانەکەوە فڕێدرابوو وشوینەواری بەرخۆدان لە هونەری پێشانگاکەدا نەمر کرا. ئەم بەرهەمانە تەنها وێنە نەبوون، یادەوەرییەکی کەرامەت بوون کە لە بەرامبەر تاریکیدا هەڵکەندرابوون.
لە گۆشەیەکی تری پێشانگاکەدا، بەرهەمی خوێندکارانی ناوەندی هێڤی هەبوون کە بە دەستە بچووک و دڵە گەورەکانیان، شێوەیەکی جیاوازیان لە گڵ، بە پێشانگاکە بەخشی. هونەری ئەم منداڵانە نیشانی دا کە هیچ بەربەستێک ناتوانێت ڕێگری لە داهێنانی مرۆڤ بکات.

لە پێشانگاکەدا وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان
جگە لەوەش شوێنی تایبەت بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان تەرخانکرابوو. لە ناوەندی پێشانگاکەدا تابلۆیەکی جیا سەرنجی ڕاکێشا؛ تابلۆیەک کە دوو وێنەی جیاوازی لە دوو لاوە پیشان دەدا. لە لایەک وێنەی ڕێبەری گەلی کورد لە منداڵیدا و لە لایەکی تریشەوە وێنەی ڕێبەر کە گەلەکەی بەرەو ڕووناکی دەبات.
لە منداڵانەوە تا گیانفیدایی و بەرخۆدانی خەباتکاران، ئەم پێشانگایە بوو بە هاوارێکی هونەری کە خەبات هەڵکەندراوە.
پێشانگاکە تا ٤ی نیسان کراوە دەبێت.
