له شنگال یه‌كه‌مین فێستڤالی هه‌نگوین و هه‌نجیر به‌ڕێوه‌چوو
له شنگال یه‌كه‌مین فێستیڤاڵی هه‌نگوین و هه‌نجیر به‌ڕێوه‌چوو، دایه به‌رفێ كه پاش فه‌رمانه‌كه گه‌ڕایه‌وه سه‌ر خاكی خۆی، به هه‌نجیر و به‌رهه‌مه‌كانی خۆی ڕه‌نگی دا به فیستیڤاڵەکەو وتی: ئاو ئاوی ئێمه‌یه، چیا چیای ئێمه‌یه، ئێمه كرێكاری خۆمانین.
گوڵستان عه‌زیز
شنگال – سەبارەت بە باوەڕی ئێزدی... سەبارەت بە بوون و ناسنامەی ئێزدیەکان، لە شنگال ئەگەر بە دوای شتە پیرۆزەکاندا بگەڕێیت، پێویست ناکات زۆر دوور بڕۆیت، لەوانەیە ئەو شتە پیرۆزە ئەو بەردە بێت کە لەسەری دادەنیشیت، ئەو دارە بێت کە سەیری دەکەیت... ئەو بیرەی کە کوپێکی پڕ لە ئاو لێیەوە دەخۆیتەوە، هیچ شتێک لە سروشتدا نییە کە زیندوو نەبێت، زەوی زیندووە، ئاو زیندووە، پیرۆزە... زەوی دایکی پەروەردەکارە، دایکی گەورەیە، هەموو ئێزدییەک لە بنەڕەتدا بەشێکی زیندووی ئەم خاکە و ڕۆحی ئیلاهی لەناو خاکەکەدایە.
ئه‌مساڵ له شنگال یه‌كه‌مین فیستیڤاڵی هه‌نگوین و هه‌نجیر به‌ڕێوه‌چوو، منیش هه‌نگوینم نه‌بیستبوو، به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی بێمه شنگال هه‌نجیره به‌ناوبانگه‌كانی شنگالم بیستبوو، ئێمه له پاركی شه‌هید دیژواری خانهسۆرین، خه‌ڵكیش وردە وردە کۆدەبێتەوە، به گوێرەی به‌رنامه‌كه تا دره‌نگانی شه‌و به‌رده‌وام ده‌بێت، فیستیڤاڵەکە به وتەی دایه به‌رفێ جه‌ژنه.
”خاكی چیای شنگال بهرههمدارە”

دایه به‌رفێ ئیلیاس، به‌شداری فیستیڤاڵەکە بووه، وتی: خاكی چیایی شنگال هه‌مووی دره‌خت و گژوگیا و بهرههمدارە، هه‌موو میوه‌یه‌كی تیادا شین ده‌بێت، خاك و وڵاتی هه‌ر كه‌سێك بۆی خۆشه، بۆی شیرینه، هەروەها تام و چێژی هه‌نجیره‌كانی خاكی چیای شنگال جیاوازه.
چه‌ندین جۆری جیاوازی هه‌نجیر له چیای شنگالدا هه‌ن، تامشێر، زهلاق، هه‌نجیری ڕه‌ش، هه‌نجیری سوور... ئینجا ئه‌م هه‌نجیره تامشیرینانه له ده‌ستی دایكهكانماندا ده‌بنه رێچهل، گهولاس، سه‌ڕۆك، كوتیلك و هتد. گهولاس ئه‌و هه‌نجیره وشككراوانهن، ئه‌وانه‌ی دره‌ختی هه‌نجیریان هه‌بێت ده‌زانن كه خۆشترین هه‌نجیر باڵنده دەیخوات، دایكه ئێزدییه‌كانی ئێمه‌ش ئه‌م هه‌نجیرانه کۆدهكهنهوه، دەیانبڕن و بۆ زستان ئاماده‌یان ده‌كه‌ن، پێشی ده‌ڵێن ”سه‌ڕۆك”.
دایه به‌رفێ پاش فه‌رمانه‌كه له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی گه‌ڕاوه‌ته‌وه سه‌ر چیا جارێكی تر، به خاكی خۆیه‌وه دیدارێكی پڕ واتای هه‌بووه، به وتەی ئه‌وان جارێكی تر ده‌وروبه‌ری خۆیان شین كرده‌وه، ڕه‌زی هه‌نجیریان چاند، ڕه‌زی تووش... دایه به‌رفێ وتی: كاتێك ڕژێمی سه‌دام ئێمه‌ی له چیا ده‌ركر و هێناینە ده‌شت، ڕهزهكانمان وشك ببوون، كانی و موڵكه‌كانمان هه‌موو بێخاوه‌ن ما ببوون، پاش فه‌رمانه‌كه به به‌زه‌یی خودا، شه‌ڕڤانان و شه‌هیدان ئێمه جارێكی تر گه‌ڕاینه‌وه سه‌ر خاكی خۆمان، بۆ ناو ڕه‌ز و چیاكانمان، جارێكی تریش دره‌ختی هه‌نجیرمان چاند، لای ئێمه، له دڵی ئێمه‌دا خۆشترین و پیرۆزترین تامی شهرهفدین تامی هه‌نجیره، له چیاكانی ئێمه‌شدا كۆنترین و جونترین دره‌خت هه‌نجیره.
دایه به‌رفێ وتی: پیرۆزییه‌كانی ئێمه ده‌بنه بنه‌مای جه‌ژنه‌كانی ئێمه‌ش، بۆ فیستیڤاڵەکە ده‌ڵێت جه‌ژن، به بڕوای من ووشه‌یه‌كی ڕاستتره، ئه‌م وشه‌یه زیاتر له ئێمه نزیکه، ئیتر له شنگالدا جه‌ژنی هه‌نگوین و هه‌نجیریش پیرۆز ده‌كرێت.
”جارێكی تر شنگالمان ئاوه‌دان كرده‌وه دره‌ختی ههنجیرهكانمان شین بونه‌ته‌وه”
به گوێرەی دایه به‌رفێ گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌ر خاكی خۆی زۆر گرنگه و ده‌رده‌خات كه كاتێك چاوی مرۆڤ له‌سه‌ر ده‌ستی كه‌سانی تر نه‌بێت، مرۆڤ سه‌ربه‌رزه، وتی: جارێكی تر شنگالمان ئاوه‌دان كرده‌وه، دره‌ختی ههنجیرهكانمان دیسان شین بونه‌ته‌وه، به خێری ئه‌م به‌رهه‌مانه‌ی خۆمان، بێ ئه‌وه‌ی سەیری ده‌ستی كه‌س بكه‌ین، ژیانی خۆمان به‌ڕێ ده‌به‌ین، خۆمان به به‌رهه‌می خاك په‌روه‌ردە ده‌كه‌ین.
به گوێرەی دایه به‌رفێ، وردەوردە دره‌ختی هه‌نجیر له شنگالدا زیاتر ده‌بن، له باره تا زێوا، سه‌رده‌شت، كه‌رسێ...
”ئێمه كرێكاری خۆمانین ”
ده‌رباره‌ی سەختییهكانی گه‌وره‌كردنی دره‌خته‌كانم لە دایە بەفی پرسی، ئه‌ویش وتی: هه‌رچه‌نده گه‌وره‌كردن و چاودێریكردنی ئه‌م دره‌ختانه سەختی هه‌بێت، به‌ڵام له‌به‌ر حه‌ڵاڵی خۆمان، سەخت نییە بۆمان، ئاو ئاوی ئێمه‌یه، چیا چیای ئێمه‌یه، زەوی زەوی ئێمه‌یه، سەختییهكانیشی هه‌بن خۆشن، ئێمه نابینه كرێکاری كه‌سی تر، كرێكاری خۆمانین، له خودا قبووڵه، ئێمه زۆر دڵخۆشین، بۆیه ماندووبوونمان کە بیر دەکرێت.
دایه به‌رفێ ده‌خوازێت كه كۆمه‌ڵگە زیاتر دره‌خت بچێنێت، شنگال شین ببێت وتی: له چیاكانی ئێمه‌دا هه‌ر شتێك بته‌وێت دروست ده‌بێت، هیچ شتێك له خاك و وڵاتی ئێمه به‌نرختر نییه، ئێمه پێی سه‌ربه‌رزین، هیچ شتێك له‌و شوێنه خۆشتر و جوانتر نییه كه لێی له‌دایك بووین، ده‌بێت ئێمه‌ش خاوه‌ندارێتی له خاكی خۆمان بكه‌ین.
له پۆسته‌ری فیستیڤاڵەکەدا ئه‌مه نووسراوه “شنگال به ڕەنجی خۆی ژیان ده‌كات و به به‌رهه‌مه‌كانی خۆی شین ده‌بێت."
”ئێمه هه‌موو ئه‌م ده‌رمانانه له گژوگیای چیای شنگال دروست ده‌كه‌ین”

كاتێك زیاتر له مەیدانی فیستیڤاڵەكهدا ده‌گه‌ڕێین تووشی مسكین حه‌سه‌ن ده‌بین كه یه‌كێكه له ئه‌ندامانی دامه‌زراوه‌ی پزیشكی سروشتی، به جلوبه‌رگی كوردییه‌وه ڕه‌نگی داوه به فیستیڤالەکە، جیاوازی ده‌رمانی سروشتی له‌سه‌ر ئه‌و مێزه‌ی بۆی ته‌رخان كراوه ڕیز كردوون، هه‌موو ده‌رمانه‌كان به ده‌سته به‌خشنده‌كانی ژنانی ئێزدی دروست كراون، بێ ئه‌وه‌ی هیچ زیانێك به مرۆڤ بگه‌یه‌نن، نه‌خۆشییه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن، وه‌ك ئه‌و کەسانەی ڕابووردوومان...
مسكین وتی: ئێمه هه‌موو ئه‌م ده‌رمانانه له گژوگیای چیای شنگال دروست ده‌كه‌ین، له به‌هاردا ئه‌م گژوگیایانه كۆده‌كه‌ینه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی ده‌یانهێنین وشكیان ده‌كه‌ینه‌وه و كاتێك وشك ده‌بن ئینجا وشکیان دەکەینەوە، به گوێرەی سووده‌كه‌ی بۆ جه‌سته ده‌رمان له‌و گژوگیایانه دروست ده‌كه‌ین، ئه‌و ده‌رمانانه‌ی ئێمه دروستیان ده‌كه‌ین، بۆ سینگ، گه‌ده، گورچیله، قۆڵۆن، قژ و هتد... بەکاردێت.
”ئه‌م فێستیڤاڵە بۆ پاراستنی ماندووبوون و به‌رهه‌می خاكی شنگال هه‌نگاوێكی گرنگه”
كات تێپه‌ڕ ده‌بێت... ئێمه‌ش له ناویدا تێپه‌ڕ ده‌بین، من له‌وێ فێر ده‌بم كه هه‌نگوینی سپیش هه‌یه، پێش ئه‌وه‌ی تاریك ببێت ئه‌و گروپانه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی خۆیان هێنابوو خه‌ڵات وه‌رده‌گرن، دایه بهرفیش له ناو ئه‌و کهسانەدایه كه خه‌ڵات وه‌رده‌گرن، له ڕاستیدا ئه‌وانه‌ی ده‌ده‌ن و ئه‌وانه‌ی وه‌ریش ده‌گرن ده‌زانن ئه‌م خه‌ڵاته له ئاستی ماندووبوونی دراودا نییه، یادگارییه‌كی ئاماژەییە له‌و ڕۆژه، له‌و جه‌ژنه...
گروپی هەڵپەرکێی ناوه‌ندی چاند و هونه‌ری سیتیا نه‌خشا كه له منداڵانی کچ پێكهاتبوون هونه‌ری خۆیان پێشكه‌ش كرد، ئه‌ندامانی پێکەوەی سازی ئێزی سرودی فۆلكلۆریان وت.
كاتێك تاریكی داهات، گروپی بێریڤان و هونه‌رمه‌ند حه‌مید قیرانی هاتنه سه‌ر شانۆ، خه‌ڵك هه‌ڵپه‌ڕی...
مرۆڤ به ماندووبوونی خۆی گه‌وره ده‌بێت، دره‌ختێك به ماندووبوون گه‌وره ده‌بێت، به‌رهه‌م ده‌دات، بۆ دروستكردنی شەنگالێكی خۆش و جوان هێشتا زۆر شت ماون كه ده‌بێت بكرێن و له ڕاستیدا دهشكرێن، خەودێدا ئێلیاس وتی: ئه‌م فیستیڤالە بۆ پاراستنی ماندووبوون و به‌رهه‌مه‌كانی خاكی شنگال هه‌نگاوێكی زۆر گرنگه، فیستیڤاڵی له‌م جۆره هه‌م ئابووری گه‌له‌كه‌مان زیندوو ده‌كاته‌وه و هه‌م په‌یوه‌ندی ئێمه به ماندووبوونی خۆمانه‌وه به‌هێزتر ده‌كات.