"گۆرانییەکانی پرچ سوور" لە چەندین ناوەند نمایش دەکرێت

لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، یەکەم فیلمی مۆسیقی بە ناونیشانی "گۆرانییەکانی پرچ سوور" لە چەندین ناوەند نمایش دەکرێت.

ناوەندی هەواڵ

 

یەکەم فیلمی مۆسیقی بە ناونیشانی "گۆرانییەکانی پرچ سوور" لەلایەن تەڤگەری کولتوور و هونەری ژنانی هیلالی زێڕین بە هەماهەنگی لەگەڵ تەڤگەری کولتوور و هونەری میزۆپۆتامیا، پەیمانگای کولتووری پارین و پەیمانگای هونەری وڵات بەرهەمهێندرا، فیلمەکە باس لە مێژووی خەباتی ژنانی جیهان دەکات و لە چەندین ناوەند نمایش دەکرێت.

 

فیلمەکە سبەینێ کاتژمێر ١٨:٣٠ لە ناوەندەکانی کولتووری و هونەری لە کانتۆنەکانی ڕەققە، تەبقا، حەسەکە، قامیشلۆ و کۆبانێ نمایش دەکرێت، هەروەها بە شێوەی ئۆنلاین بڵاو دەکرێتەوە.

 

به به شداری ٢٠٠ ژن ئامادە کراوە

فیلمە ٧ بەشییەکە کە بە بەشداری ٢٠٠ ژن ئامادەکرابوو، لە ژیان و خەباتی دامەزرێنەری پەکەکە ساکینە جانسز وەرگیراوە و لە ماوەی ٧  مانگدا کۆتایی هات، لە ڕەققە و ناوچەی جزیرە وێنە گیراوە.