تاڵیبان ئازارەکانی ژنان توندتر دەکات

نەتەوە یەکگرتووەکان ئاشکرای دەکات، تاڵیبان لە مانگەکانی کۆتایی ئەمساڵدا سنووردارکردنی ژنانی لە ئەفغانستان توندتر کردووە.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕاپۆرتێکی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئەفغانستان "UNAMA"، کە ڕۆژی ١ی تەمموز بڵاویکردەوە، باس لە مانگی ئایار و حوزەیران دەکات، کاتێک وەزارەتی تەندروستی گشتی تاڵیبان ڕایگەیاندووە، کە تەنها پیاوان دەتوانن پشکنین ئەنجام بدەن بۆ لێکۆڵینەوە پزیشکییە تایبەتەکان، ڕاشیگەیاند، تاڵیبان لە کۆتا مانگەکانی ئەمساڵدا سنووردارکردنی ژنانی لە ئەفغانستان توندتر کردووە، بەتایبەتی سەبارەت بە بەردەوامی خوێندن و هەلی کار.

 

ئەمەش دوای ئەوەدێت کە تاڵیبان لە مانگی شوباتدا قەدەغەی کرد خوێندکارانی پزیشکی کچ بەشداری تاقیکردنەوەکانی دەرچوون بکەن، هەروەها لە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی ڕابردوو قەدەغەی کرد خویندکارانی کچ بەشداری تاقیکردنەوەی زانکۆ ببن.

 

ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، پێشتر چەند کەیسێک هەبوون کە لەلایەن تاڵیبانەوە قەدەغەکرابوون لەسەر ئازادی جوڵە و کار، هەروەها لە سەرەتای مانگی ئایاردا هێزەکانی تاڵیبان دوو کارمەندی ئەفغانییان دەستگیرکرد کە بۆ ڕێکخراوێکی ناحکومی نێودەوڵەتی لە فڕۆکەخانەکەدا کاریان دەکرد، بەبیانووی ئەوەی بەبێ خزم و کەسوکاریان گەشتیان کردووە.

 

کاری ژنان قەدەغە دەکەن

لە مانگی حوزەیراندا مامانێک دەستگیرکرا و بۆ ماوەی پێنج کاتژمێر لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا کرا لەلایەن دەزگای هەواڵگری تاڵیبانەوە، هەڕەشەی کوشتنی لێکرا ئەگەر بەردەوام بێت لە کارکردن لەگەڵ ڕێکخراوێکی ناحکومیدا و دوای دوو ڕۆژ دەستی لەکارکێشایەوە.

 

نەتەوەیەکگرتووەکان ئاماژەی بەوەشکرد، وەزارەتی ئابووری مۆڵه تی دوو ڕێکخراوی ناحکومی دیکەی ڕاگرتووە بەهۆی بوونی کارمەندانی ژن له نووسینگەکانیاندا.

 

ئاماژە بەوە توندوتیژی جەدتەیی ژنان کراوە، لەوانە ڕووداوێک کە تیایدا ئەندامانی وەزارەتی تاڵیبان بۆ بەرزکردنەوەی چاکە و ڕێگریکردن لە خراپەکاری بە دارێک لە ژنێکیان داوەو ناچاریان کردووە لە پارکێکی گشتی بچێتە دەرەوە.

 

لە هەمان کاتدا، سەرکردەکانی تاڵیبان ڕێگرییان لە ژنان کردووە لە بەشداریکردن لە زۆربەی بوارەکانی ژیانی گشتی و کاردا، ئازادیی ڕاگەیاندنیان سەرکوت کردووە، لە دوای پۆلی شەشەوە خوێندکارانی کچیان لە خوێندن بێبەش کردووە، هەروەها ژنانی ئەفغانییان قەدەغەکردووە لە کارکردن لە ڕێکخراوە ناوخۆیی و ناحکومییەکاندا.

 

نەتەوە یەکگرتووەکان لە مانگی ئایاردا ڕایگەیاند کە لە ٦ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا ٥٨ ژن بە شێوەیەکی گشتی بە قامچی دەستگیرکراون.