ژنانی کۆبانێ کولتووری خۆیان لە لەناوچوون دەپارێزن

سەرەڕای ئەو ئاستەنگانەی کە ڕووبەڕووی گەلی کورد دەبنەوە، لە کۆبانێ ژنان بەردەوامن لە پاراستنی کولتوور و کەلەپووری خۆیان.

هێڤی حاج عەلی

 

کۆبانێ- کۆبانێ لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا چەندین دابونەریتی ناوچەیی هەیە، هەندێکیان بە تێپەڕبوونی کات لەناوچوون، لە کاتێکدا هەندێکی دیکە تا ئێستا لەنوو نەوەکانیاندا پارێزراوە و ژنان ڕۆڵێکی بەرچاویان هەیە لە پاراستنی کەلەپوور و کولتووری کۆمەڵگەکەیان، کە تا ئێستا لە لەناوچوون دەیپارێزن، وەک جلوبەرگی فۆلکلۆری کە بوون و ناسنامە و مێژووی ناوچەکەیان نیشان دەدات.

 

ساڵحە عەلی لە گەڕەکی کانی کوردان لە ڕۆژهەڵاتی کۆبانێ دەژی، وتی: سەرەڕای تێپەڕبوونی کات لە شاری کۆبانێ کە بە کەلەپوورەکانی ناسراوە، ئێمە هێشتا دابونەریتەکانمان دەپارێزین و بەوە بەناوبانگین، ئەرکی ئێمەیە منداڵەکانمان بە کولتوور و دابونەریتەکانمان ئاشنا بکەین بۆ ئەوەی بتوانن لەدوای ئێمە بە زیندوویی بمێننەوە.

 

"دایکان جلوبەرگی فۆلکلۆری خۆیان دەپۆشن"

ساڵحە عەلی وتیشی: دایکان بەردەوامن لە پاراستنی کولتووری خۆیان کە لە منداڵییەوە لەگەڵیدا گەورە بوون، چونکە جلوبەرگی فۆلکلۆری خۆیان لەبەر دەکەن لە زۆر کات و بۆنەکاندا، یەکێک لەو نەریتانەی کە ژنانی بە تەمەن هێشتا دەیپارێزن ئەوەیە کە جلوبەرگێکی فۆلکلۆری لەبەر دەکەن.

 

ئاماژەی بەوەشکرد کە هەر خێڵێک خانوویەکی گەورەی هەیە، واتە سەرۆکی خێڵەکە کە هەموو خێزانەکانی سەر بە خێڵەکە سەردانی دەکەن، پەیوەندی پتەوتر دەکات و گوندەکان لە شار دانابڕێنێت، چونکە هەریەکەیان پێویستی بە یەکتری هەیە، ژنانی گوند کاردەکەن لە بەخێوکردنی ئاژەڵداری و دروستکردنی پەنیر و شیر، جگە لە بەرهەمهێنانی گەنم و جۆ، هەروەها دابینکردنی پێداویستییەکانی ماڵەوە و دابینکردنی خۆراک بۆ خەڵکی شارەکە.

 

سەبارەت بە دابونەریتەکانی مەراسیمەکانی هاوسەرگیری لە ڕابردوودا، وتی: لە ڕابردوودا، ژنی گەنج هیچ شتێکی دەربارەی ئەو کەسە نەدەزانی کە هاوسەرگیری لەگەڵ دەکات و چارەنووسی ئەو نەیدەزانی کە چۆن دەژی، بەهۆی دابونەریتە کۆنەکانەوە کە لەو کاتەدا زاڵ بوون، کە تێیدا هاوسەرگیری بە ڕەزامەندی دایک و باوک ئەنجام دەدرا، بەبێ ئەوەی بۆچوونی ژنە گەنجەکە لەبەرچاو بگرێت، ئەوان هەندێک پێداویستی بنەڕەتییان ئامادە دەکرد، وەک ئاوێنەیەک و سندوقێک بۆ دانانی جلوبەرگی ژنەکە، کە نەریتێکە ئێستا نەماوە، چونکە بارودۆخەکە گۆڕاوە و ژنان مافەکانیان بەدەستهێناوە، خێزانەکان پرسیار لە ژنەکە دەکەن پێش ئەوەی هاوسەرگیری پێبکەن و ژیانی وێران بکەن.

 

سەبارەت بەو خۆراکانەی کە خەڵکی کۆبانێ هێشتا ئامادەی دەکەن، وتی: شاری کۆبانێ بە خۆراکە بەناوبانگەکەی ناسراوە، کە ژنان بە خۆشەویستییەوە ئامادەی دەکەن و جیاوازە لە هەموو ناوچەکانی دیکە، بەتایبەتی ئەو خۆراکانەی کە تیژن وەک کفتە، کولێرە بەقیمە و ... هتد.