مامۆستایانی هونه‌ر له هه‌ڵەبجه: پێویسته هونه‌ر گرنگی پێ بدرێت
ئەمڕۆ لە شاری هەڵەبجە پێشەنگای هونەریی مامۆستایانی هونەر بە ناونیشانی "ماڵباتێک لە ڕەنگ و نۆتە" کرایەوە و زیاتر لە ١٠٠ شێوەکار تیایدا بەشداربوون.

هەڵەبجە
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە هۆڵی قوتابخنانەی گۆران لە هەڵەبجە پێشەنگای هونەریی مامۆستایانی هونەر کرایەوە و تیایدا زیاتر لە ١٠٠ شێوەکار و مامۆستای هونەر بەشداربوون، ئاماژەشیان بەوەدا، کە پێویستە گرنگی بە هونەر بدرێت.
كه‌لسوم سه‌باح، مامۆستا له گوندی ته‌په تۆلهكه، به په‌یكه‌رێك به‌شداری كردووه و وتی: من وه‌ك مامۆستایه‌ك پێم خۆش بووه ئه‌م ئیشه‌م جیاواز بێ له ئیشه‌كانی تر و كارێكی مانادار بێت، له ئێستادا گه‌نجان ڕوویان له یاری به‌رز کردنه‌وه‌ی قورسایی كردەوه منیش هه‌وڵمداوه له ڕێگه‌ی په‌یكه‌رێكه‌وه باس له قورساییه‌كانی ژیانی گه‌نجان بكه‌م.
سه‌باره‌ت به مامۆستایانی هونه‌ر تا چه‌ند گرنگه گرنگی به هونه‌ره‌كه‌یان بده‌ن، كه‌لسوم سه‌باح وتی: مامۆستایان پێویسته به‌رده‌وام زانیاریه‌كانیان نوێ بكه‌نه‌وه و گرنگی پێ بده‌ن.
ئه‌زهه‌ر ره‌حمان، مامۆستا له ئامادەیی هه‌ڵه‌بجه‌ی كچان وتی: ئێمه له‌م پێشانگایه‌دا ته‌نها ئه‌وه نیته كارێك بێت و بروات به‌ڵكو گۆرینه‌وه‌ی ئاڵوگۆڕی زانیاری نێوان مامۆستایان زۆر گرنگه و واده‌كات له كاتی پێویستدا په‌یوه‌ندی هه‌بێت، تا بتوانن هاوکاری یەکدی بکەن.
پێشانگاكه جگه له نمایش‌کردنی كاری هونه‌ری به پارچه میوزیك و گۆرانی به‌رده‌وامی هەبوو .