ژنانی ئەمازیغ هەوڵ دەدەن کولتووری خۆیان له لەناوچوون بپارێزن

ژنانی ئەمازیغی لە تونس هەوڵ دەدەن کەلەپوور و کولتووری خۆیان لە لەناوچوون بپارێزن، بەتایبەتی دوای ئەوەی لەلایەن دەسەڵاتی سیاسییەوە دەچەسێندرێنەوەو هەوڵی لەناوبردنیان دەدرێت.

ئیخلاس ئەلحەمرونی

 

تونس- دانیشتووانی ئەمازیغ لە باشووری تونس هەموو ساڵێک ئاهەنگ دەگێڕن بۆ ئەمازیغ لە ١٣ی کانوونی دووەم. لە ئاهەنگەکاندا، ئەوان جلوبەرگی کەلەپووریی لەبەر دەکەن کە پەیوەندی بە کولتووری ئەمازیغەوە هەیە و خواردنی جۆراوجۆری کولتووری خۆیان دەناسێنن. لەم ساڵانەی دواییدا، هەندێک لە چالاکوانانی ژنان لە تونس پشتیوانی لەو ژنانە دەکەن کە بەرگری لە کولتووری ئەمازیغ دەکەن،بە زیندووکردنەوەی ئەم کولتوور و نەریتە ڕێگری لە لەناوچوون دەکەن.

 

مەبروکە تاوجونی لە کۆمەڵەی ڕۆشنبیری ئەمازیغ لە تونس ئاماژەی بەوەکرد، ژنانی ئەمازیغ ڕۆڵێکی گرنگ دەبینن لە پاراستنی کولتووری خۆیان، ژنانی ئەمازیغ بە شەڕڤان ناسراون.

 

"کولتوور لە لایەن ژنانەوە زیندووە"

مەبروکە تاوجونی ئاماژەی بەوەکرد، یارمەتی ژنان دەدات بۆ گرنگی دان بە میراتی ئەمازیغ و وتی: ژنانی ئەمازیغی کاری دەستی وەک فەرش چنین دەکەن و جلوبەرگی بەناوبانگی خۆیان لەبەر دەکەن و کولتووری خۆیان وەک خاڵ لەسەر دەموچاو و پێ و دەستیان دەکوتن، لە سەردەمی نیۆلیتیک تا ئەمڕۆ، هێشتا لە زمانەکانی زۆرێک لە شارستانییەتەکانی پێشووەوە بە زمانی ئەمازیغ قسە دەکەن و گەورەترین بەڵگەنامە ئەوەیە کە ئەم کولتوورە لەلایەن ژنانەوە زیندووە.

 

ژنان لە شوێنی بڕیارداندا بەشداری دەکەن

مەبروکە اوجونی ئاماژەی بەوەدا کە ژنانی ئەمازیغ لە کۆمەڵگەکەیاندا گەیشتوونەتە پێگەیەکی گرنگ و بەم شێوەیە درێژە بە قسەکانی دەدات، "ژنان گەیشتوونەتە شوێنی بڕیاردان لە کۆمەڵگەکەیاندا، ژنانی ئەمازیغ بە درێژایی مێژوو شەڕڤان و شاژن و سەرکردە بوون، نازناوی زۆرێک لە ژنان وەک شاژنی ئەڤراسیا کە ناوی "دەهیا" بوو وەک زانایەک لە سەرچاوە مێژووییە عەرەبییەکاندا باس دەکرێن و بە نەمری ماوەتەوە، ڕاهیبێک کە بە بوێری و هێزی خۆی ناسراوە، دژی ڕۆمەکان وەستایەوە و شکستی پێهێنا و بۆ ماوەی ١٠ ساڵ حوکمڕانی کرد، لە کۆتاییدا لە هێرشەکەی حەسەن بەنی نوعماندا کوژرا.

 

"ڕێز لە ئازادی کەسانی دیکەش دەگرین"

مەبروکە تاوجونی لە کۆتایی قسەکانیدا ڕایگەیاند، ژنانی ئەمازیغ سەروەری و لێهاتوویی خۆیان لە بوارەکانی پەروەردە و تەندروستی و ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری دادوەری و یاسا سەلماندووە، کۆمەڵگەی تونس ژنانی ئەمازیغ وەک ئەندامێکی کۆمەڵگە بە مافەکانیان قبوڵ دەکات، جیاوازین لە نەریت و زمانمان، ڕێز لە جیاوازی و ئازادییەکانی کەسانی دیکەش دەگرین، بۆیە ڕووبەڕووی کێشە دەبینەوە لە یەکخستنی کۆمەڵگەدا.