ژنانی ئەفغانستان بیر لە ڕزگارکردنی نەتەوەکەیان و هاوڕەگەزەکانیان دەکەنەوە

ژنانی ئەفغانستان سەرەڕای هەموو سنووردارکردن و هەڕەشە و فشارەکانی تاڵیبان، بێ ئومێد نەبوون و بیر لە نەهێشتنی تاڵیبان و تاڵیبان و گەشانەوەی داهاتوویان دەکەنەوە.

بەهاران لاهیب

 

غەزنی- نزیکەی دوو ساڵە گروپەکانی تاڵیبان دەسەڵاتیان بەسەر ئەفغانستان و سنووردارکردنی توندیان بەسەر ژناندا سەپاندووە، ڕەنگە ژن هەبێت کە بەهۆی سنووردارکردن و هەڕەشە و گوشارەکانی ئەم گروپەوە نەتوانن پەرە بە بەهرە و هونەرەکانیان بدەن، بەڵام بەو هەموو کێشە و نیگەرانیانەوە، نائومێد نابن و بیر لە ڕێگەیەک بۆ نەمانی تاڵیبان و گەشانەوەی داهاتوویان دەکەنەوە.

 

"ف.و" کچێکی ١٢ ساڵانە و لە یەکێک لە گوندەکانی سەر بە پارێزگای غەزنی نیشتەجێیە و تازە چووەتە پۆلی چوارەمی قوتابخانە، لەناو بنەماڵەیەکی کۆڵبەردا لەدایکبووە و گەورەترین منداڵی بنەماڵەکەیە، بۆیە بە هۆشیارییەوە لە ئازاری خەڵکی بێبەشی ئەفغانستان تێدەگات.

 

"ف.و." لە تەمەنێکی کەمەوە دەستی بە هۆنراوە خوێندنەوە کردووە، کە خەبات و بەرخۆدان لەخۆدەگرێت، حەزی لە گۆرانی وتنە، بەڵام بەهۆی کێشەی ئەمنی و دەسەڵاتی تاڵیبانەوە ناتوانێت هونەرەکەی بەرەوپێش ببات.

 

"ف.و." کچێکی پڕ لە وزە و هۆشیارییە، بەپێی یاساکانی تاڵیبان تەنها دەتوانێت دوو ساڵی تر بچێتە قوتابخانە، بەڵام هیوادارە بە بەرخۆدانی خەڵک دوو ساڵی تر دەسەڵاتی تاڵیبان لاببرێت و ژنان و کچان بتوانن جارێکی تر لە کۆمەڵگەدا ڕۆڵ بگێڕنەوە.