"شیعرەکانم لە فوراتەوە ئیلهامیان وەرگرتووە"

هاوسەرگیری کردنم لە تەمەنێکی بچووکدا و هاتنی داعش بۆ ناوچەکەمان وای لێ نەکردم واز لە بەهرەکانم بێنم، بۆیە هەر بەردەوام بووم لە شیعر نووسین.

ڕیم محەمەد

 

ڕەققە– فاتمە شامی ژنێکی تەمەن ٥٢ ساڵی خەڵکی شاری ڕەققەیە لە باکووری سوریا، فاتمە ساڵانێکە خەریکی شیعر نووسینە، دوای هاتنی داعش بۆ ناوچەکەیان فاتمە نووسینە شیعریەکانی دەسووتێنێت لە ترسی ئەوەی داعش سەری نەبڕن، دوای دابڕان دووبارە دەستیپێکردەوە بە نووسین.

 

دەبێت بگوترێت ئەو ژنەی شیعر ڕێکدەخات وەک شوێنێک بۆ وەحی دەیگرێتەبەر ئاسان نییە پشتگوێ بخرێت، ناوی شیعری فورات کە شیعرەکانی فاتمەیە، لە ڕووباری فوراتەوە هاتووە، ئەم جۆرە شیعرە لە بیابانەکانی سوریادا بە شیعری بەدەوی ناسراوە، وەک ئەو پریشکە بوو کە لە لایەن شیعری تەفێیلاوە ئازاد بوو، وەرگرتنی ئاسانە و خوێندنەوەی قورسە، تا ڕادەیەکی زۆر پەیوەستە بە خوێندنەوە، وەک چۆن خوێنەر ناتوانێت ئەو تۆنە مۆسیقییە بدۆزێتەوە.

 

تاکە شت لە نوسینەکانی فاتمە شامی تەمەن ٥٢ ساڵ ماوەتەوە ئەو یادەوەرییە ئازاربەخشانەن کە لە ناخیدا ماونەتەوە دوای ئەوەی داعش چووە ناو شاری رەقە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و ناچاربوو هەموو نووسینە شیعرییەکانی بسوتێنێت، ئەو دەڵێت "لە شاری رەققە گەورە بووم و تەنیا خوێندنی سەرەتاییم خوێندووە، بەهۆی دابونەریتەوە بە رێگریكردن لە خوێندنی كچان تەواوم نەكرد، كاتێك لە قۆناغی سەرەتایی بووم، خۆم بەهرەی خۆمم دۆزیەوە، دەستم بە نووسین كرد، هەموو ئەو شتانەی کە هاتنە مێشکم و هەڵمگرتبوو، نووسیم".

 

فاتمە شامی ئاماژەی بەوەشکردووە، "لە تەمەنێکی بچووکدا هاوسەرگیریم کرد، بەڵام ئەم بەهرەیەم بەجێنەهێشت، سەرەڕای کارکردنم لە بواری کشتوکاڵدا، سەرکەوتوو بووم لەوەدا، کاتێک داعش هاتە ناو ناوچەکەمانەوە، هەموو دەفتەرەکانم کۆکردەوە و سوتاندم وەک ئەوەی ڕۆحم سووتاندبێت، چونکە ئەگەر لەو کاتەدا لەگەڵمدا بیدۆزنەوە، تەنها بە سەربڕینم نەبێت تێر نەدەبوون.

 

دوای ئەوەی داعش ڕۆیشتن، گەڕامەوە سەر نووسین، دیسانەوە هەموو نووسینەکانم لە گۆڕانکاریدا بوون لە ناوچەکە، دەربارەی ئەو شەهیدانەی کە گیانیان بەختکرد بۆ بەرگریکردن لە خاکەکەمان، نووسینەکانم هەموویان بوون بە خەم دوای ئەوەی زۆرێک لە ئازیزانم لەدەستدا، نووسینەکانم بە شێوەیەکی بەرفراوانتر بڵاوبوونەوە لە ئەنجامی گرنگیدانی دامەزراوە خۆبەڕێوەبەرەکان بەو شتانەی کە دەینووسم، لە زۆر بۆنەدا بانگهێشت کرابووم بۆ بەشداریکردن لە بۆنە و ئاهەنگەکان.

 

لەسەر پرسیارەکەمان سەبارەت بەوەی کێ بووە بە نمونەی شیعر بۆی، فاتمە شامی وتی: دایکم نمونەی من بوو، ڕاستە ناتوانێت بنووسێت، بەڵام هەستیاری بە قسەکانی هەبووە و مامیشم شاعیر و نووسەر بووە، بەڵام من لە ژێر کاریگەری هیچ کام لە شاعیرەکان نەبووم، بەڵکو بە تەنیا خەریکی نووسین بووم و بە تەنیا ئیلهامم بۆ شیعرەکانم دەدا، حەزم لە شیعری کەنداو بوو و گوێم لێدەگرت، بەڵام من سەرکەوتوو نەبووم لە نووسینی شیعر بەم شێوە زاراوەیە، هەموو شیعرەکانم هەروا بە شێوەزاری ئاخاوتنی فوراتی نووسیوە.

 

فاتمە پێیوایە هیچ کاتێکی دیاریکراو نییە بۆ نووسین، "کاتێک ئیلهامم بۆ دێت، تەنانەت ئەگەر درەنگانی شەویش بێت دەنووسم".