خوێندکارانی مەخموور بەرامبەر بە هێرش و گۆشەگیری کۆنسێرتیان ڕێکخست

لە مەخمور، خوێندکارانی ناوەندی هیلالی زێڕین و ناوەندی کولتوورو هونەر کە ماوەی سێ مانگە خەریکی پەروەردەی ئامێری مۆسیقان، لە کۆنسێرتێکدا بەرهەمەکانیان پێشکەش کرد، کۆنسێرتەکە تایبەت بوو بە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.

نوپەلدا دەنیز

 

مەخموور- لە کامپی مەخموور، خوێندکارانی ناوەندی کولتوورو هونەر و ناوەندی هیلالی زێڕین، کە ماوەی سێ مانگە بەشداری پەروەردەی ئامێری مۆسیقا و گیتار هەڵپەڕکێ دەکەن، لە کۆنسێرتێکدا بەرهەمەکانیان پێشکەش کرد.

 

 کۆنسێرتەکە بە گردبوونەوەی سەرجەم خوێندکارانی ناوەندی کولتوورو هونەر و ناوەندی هیلالی زێڕین لە پارکی شەهید ئاریان جودی دەستی پێکرد، مەبەست لە پێشکەشکردنی ئەم کۆنسێرتە ئیدانەکردنی هێرشەکانی سەر کولتوور و هونەری کوردی و هێرشەکانی سەر گەلی کورد و گۆشەگیرکردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالانە، خوێندکاران کۆنسێرتەکەیان پێشکەش بە ڕێبەری گەلی کورد کرد.

 

چیگدەم ئۆرەن، ئەندامی هیلالی زێڕین و  یەکێک لە مامۆستایانی خولی پەروەردەی ئامێرەکان و بەشداربووانی سەبارەت بە پەروەردەکە قسەیان بۆ دەزگاکەمان کرد.

 

"کارەکانمان دژی جینۆسایدی کولتووری کوردی وەڵامێکی گەورەیە"

چیگدەم ئۆرەن باسی له ئامانجی دەستپێکردنی خولی پەروەردەکە کرد و وتی: له ١ی حوزەیران دەستمان به خولێکی پەروەردە کرد لەسەر ئامێرەکان بۆ منداڵان و گەنجانی کامپەکە و ماوەی سێ مانگه بەردەوامە،  نزیکەی ٢٠٠ کەس بەشدارییان کرد، کۆبوونەوەی ژمارەیەکی زۆر لە منداڵان وروژاندن و خۆشییەکی زۆری پێبەخشین، ویستمان کولتوور و هونەرەکەمان فێری منداڵ و گەنج بکەین، چونکە ئەگەر منداڵ فەرهەنگ و هونەری خۆی بزانێت، ئەوا دەتوانێت خاوەنی ناسنامە و هونەری خۆی بێت، هەروەها کارەکانمان دژ به جینۆسایدی کولتووری کوردی وەڵامێکی گەورەیە.

 

"کۆنسێرتەکەمان تەرخان دەکەین بۆ ڕێبەر ئاپۆ"

 چیگدەم ئۆرەن لە درێژەی قسەکانیدا وتی: لە ئەنجامی ئەو پەروەردەیە، ژمارەیەکی زۆر لە منداڵان فێری ژەنینی ئامێری مۆسیقا بوون، لە سەرەتادا بە هۆی نەبوونی دەرفەت و ئامێرەوە تووشی ئاستەنگی زۆر بووین، بەڵام ئێمە بە دەرفەتی سنووردارەوە بەردەوام بووین لە کارەکانمان, ئەمە سەرکەوتنێکی گەورەیە بۆ ئێمە, ویستمان بە کۆنسێرتێک بەرهەمی پەروەردەیی پێشکەش بکەین، کۆنسێرتەکەمان تەرخان دەکەین بۆ ڕێبەر ئاپۆ.

 

"کاتێکی خۆشمان بەسەر برد لە پەروەردەکەدا"

 ساریا کارا، یەکێک لە بەشداربووانی پەروەردە، بەم قسانە دڵخۆشی خۆی دەربڕی و وتی: کاتێک لە پشووی خوێندنگەدا بووین، پەروەردەی ئامێرەکانمان دەستیپێکرد، ویستم بەشداری لە پەروەردەدا بکەم و خۆم لە گیتاردا باشتر بکەم، خۆشمان بەسەر برد، هەروەها فێری گۆرانی بووین بۆ ئامادەکاری بۆ کۆنسێرتەکە، ئەم کۆنسێرتە بۆ ڕێبەر ئاپۆ دەکەین، کاتێکی خۆشمان بەسەربرد.