بە ئاهەنگێک یادی ڕۆژی کرێکاران کرایەوە
ڕێکخراوی نوێگەر بە ئاهەنگێک چەند بەرهەمێکیان پێشکەشکرد و پیرۆزبایی ڕۆژی جیهانی کرێکارانیان کرد.
ناوەندی هەواڵ
شەوی ڕابردوو لە سەکۆی ئازادی لە پارکی ئازادی شاری سلێمانی، ڕێکخراوی نوێگەر بۆ گەشەپێدانی هونەری شەوە ئاهەنگێک سازکرا و تێیدا پیرۆزبایی ١ی ئایار/٥ ڕۆژی جیهانی کرێکارانیان کرد.
پێش دەستپێکردنی ئاهەنگەکە نەسیم محێدین، وتاری ڕێکخراوەکەی خوێندەوە و ئاماژەی بەوەدا: بەرز ڕاگرتنی ئەم ڕۆژە ئامانج لێی ڕێزگرتنە لە ڕەنجی مرۆڤ و هەوڵێکە بۆ هۆشیارکردنەوەی کرێکاران لە مافەکانیان و یەکگرتنیان لە پێناو خەباتێک بۆ بەدیهێنانی دادوەری کۆمەڵایەتی.
هەر لە ئاهەنگەکەدا هونەرمەندان ژینا سەقزی و محەمەد نەچم چەند سرود و گۆرانییەکان پێشکەش بە ئامادەبووان کرد.
بە هەڵپەرکێ و گۆرانی کۆتایی بە ئاهەنگی پیرۆزبایی کردن لە ١ی ئایار، ڕۆژی جیهانی کرێکاران هات.
ت.پ