ژنانی گوندنشین بە دەزوو تەشی میراس و مێژووی خۆیان دەپارێزن
ژنان بەردەوامن لە بونیادنانی چیرۆکەکانی ئارامی و ماندووبوون و نەریتەکان لە دەزووە خوریەکانوەیە کە ڕەگ و ڕیشەی قوڵیان لە کۆمەڵگەدا چەسپاندوە، پیشەی دروستکردنی خوری یەکێکە لە دیارترین ئەو شتانەی کە ژنانی دێرەزوور پاراستوویانە.

زەینەب خەلیف
دێرەزوور - ژنانی دێرەزوور تا ئێستاش پیشەیەکی دێرینیان لە یادەوەری و دەستەکانیاندا دەپارێزن کە بریتییە لە بونی خوری،کە هەرگیز تەنها پیشەیەک نەبووە کە لەناو دیواری ماڵەکاندا پراکتیزە بکرێت، بەڵکو ڕێوڕەسمێکی بۆماوەیی بووە کە باس لە ناسنامەیەکی ڕەگداکوتاو و ئارامی و خۆڕاگری ژنان دەکات، کە لە خزر مەڕ و گەرمی ماڵەکانەوەیە.
لە کۆمەڵگەیەکدا، کە خۆی لەسەر وێرانەکانی یادەوەری و نەبوونی ئاوەدان دەکاتەوە، ئەم پیشەیە زیاترە لە ئامرازێک بۆ دابینکردنی گەرمی یان سەرچاوەیەکی وەرزی داهات دەردەکەوێت، هەروەها چیرۆکێکی ڕەگداکوتاوی قووڵە کە ڕەنگدانەوەی پەیوەندییە قووڵەکانی نێوان ژنانی گوندەکانە و وێنەی کاری دەستەکۆمەڵی و پاراستنی میراس بەرجەستە دەکات.
حەمدە سەبیل، ژنێک کە ماوەیەکی زۆرە لەم بوارەدا کاری کردووە، وێنەی ئەو ژنە گوندنشینە بەرجەستە دەکات کە نەک هەر کار دەکات، بەڵکو وانە دەڵێتەوە، زانست دەگوازێتەوە و ئامرازە سادەکانی دەگۆڕێت بۆ هێمای خۆڕاگری کولتووری ڕەگداکوتاوی قووڵ، لە دیمەنێکی زیندوودا، باس لە قۆناغەکانی بەرهەمهێنانی خوری دەکات، لە بڕینی مەڕەوە تا دەگاتە و بونیادنان و دورین، وە ڕەنگدانەوەی ئەوەیە کە چۆن ئەم پیشەیە گۆڕاوە بۆ چیرۆکێکی سەربەخۆی، ئەمەش بەڵگەی ئەوەیە کە ژنانی گوندنشین توانای پاراستنی مێژووی خۆیان بە دەزوو و دەرزی هەیە.
وەرزێک لە کارکردن و هاوکاری
گەشتی خوری لە وەرزی "بڕین"ەوە دەست پێدەکات، کاتێک خوری مەڕەکە بە وردی دەبڕدرێت و ئامادە دەکرێت بۆ بەکارهێنانی دواتر، حەمدە سەبیل ئەم قۆناغە بە وەرزی کارکردن و هاوکاری پێناسە دەکات، کە هاوڵاتیانی گوندەکە وەک بۆنەیەکی کۆمەڵایەتی بە تامێکی تایبەتی خۆیەوە بۆی کۆدەبنەوە، ئاماژەی بەوەشکرد، کە ژنان بە دابینکردنی خواردن و خواردنەوە و ئامادەکردنی مەڕەکان بەشداری لە ڕێکخستنی ئەم ڕۆژەدا دەکەن، هەروەها چاوەڕێی وەرزی بڕین دەکەین هەروەک چۆن چاوەڕێی جەژن دەکەین، چونکە ئەوە سەرەتای خولێکی کارکردنە کە بۆ ئێمە زۆر واتای هەیە.
دوای بڕینی خوری، ژنان دەست دەکەن بە شۆردنی خوریەکە لە ئاوی پاکدا، کە تۆز و پیسی لادەبەن، پاشان لەبەر خۆردا بڵاودەکرێتەوە تا بە تەواوی وشک دەبێتەوە، وتی: ئێمە بە وریاییەوە خوریەکە پاک دەکەینەوە، لە ئاوی سارددا دەیشۆین، دواتر لەسەربانی ماڵەکان یان لە حەوشەکاندا بڵاوی دەکەینەوە، بۆ ئەوەی لەبەر خۆردا وشک بێتەوە، هەروەها ئەم هەنگاوە زۆر گرنگە، چونکە کوالێتی بەرهەمی کۆتای دیاری دەکات.
پاشان قۆناغی "شانەکردن و شیکردنەوە" دێت کاتێک خوریەکە وشک دەبێتەوە، کەرەستەی نەریتی وەک شانەی یان شانەی ئاسن بەکاردەهێنرێت.
حەمدە سەبیل ئاماژە بەوە دەکات، کە ئەم قۆناغە پێویستی بە وردبینی و ئارامی هەیە، کۆمەڵە خوریەکان جیا دەکەینەوە و بە دەستەکانمان نەرمیان دەکەین تاوەکو نەرم دەبن و ئاسان دەبن بۆ شێوەدان، خوری بەبێ ئەوەی بە تەواوی شانەی بکرێت ناخولێتەوە، لەم قۆناغەدا ژنان دەست دەکەن بە بەبیرکردنەوە لەو بەرهەمانەی کە دواتر لە خوریەکە دروست دەکرێت، جا چ برۆکد بێت، چ پەڕۆی سەر مێز بێت، یان بالیف بێت.
پاشان قۆناغی خولاندنەوە دەست پێدەکات، کە خوریەکە دەگۆڕدرێت بۆ دەزوو بە بەکارهێنانی ئامرازە نەریتییەکانی وەکو ئیسپیندەل و سیاسا، پاشان، دەست دەکرێت بە چنینی بەرگ و پۆشاکەکە، وتی: ئێمە یەک بە یەک دەزووەکان دەخولێنینەوە، پاشان دەیانچنین بۆ قوماشێکی یەکگرتوو، ئەگەر ویستمان ڕەنگ و ڕازاندنەوە زیاد دەکەین، کە ئەمە بەرگێکی جوان دروست دەکات، هەندێکیان بە دەزووەکانی ئاوریشم ڕازێنراونەتەوە، هەموو بەرهەمێک چیرۆکێکی هەیە.
دوای تەواوبوونی بونیادنان، پرۆسەی دورین دەست پێدەکات، پارچەکان کۆدەکرێنەوە و بەیەکەوە دەدورینەوە بۆ ئەوەی بەرهەمی کۆتایی دروست بکەن، جا چ پەڕۆ بێت، بالیف بێت، یان بەرگ، وتی: ئێمە بە دەست بەرهەمەکان بە دەزووە بەهێزەکان دەدوورین و پارچەکە دابەش دەکەین بەسەر چوارگۆشە یان شریت، دڵنیا دەبینەوە لەوەی پارچەکە تەواو و ئامادەیە بۆ بەکارهێنان یان دیاریکردن.
حەمدە سەبیل جەخت لەوە دەکاتەوە، کە بەرهەمهێنانی خوری هەرگیز هەوڵێکی تاکەکەسی نەبووە، بەڵکو دەرفەتێک بووە بۆ هاوکاری نێوان ژنان، هەوەها لە وەرزی کارکردندا دراوسێ و خزمەکان کۆدەبنەوە بۆ بەشداریکردن لە قۆناغە جیاوازەکان و ئاڵوگۆڕی چیرۆک و هاوبەشکردنی خواردن و چا لە کەشێکی پڕ لە بووندا، هەروەها پێنج شەش ژن لە ماڵێکدا کۆدەبنەوە، کار دەکەین و پێدەکەنین و خواردن دروست دەکەین، هەریەکەمان یارمەتی ئەوی دیکە دەدات، لە کۆتاییدا، بە بەرهەمێکی جوانەوە سەرهەڵدەدەین کە بە دەستی خۆمان دروستکراوە.
شایەتحاڵێک بۆ میراس
لەناو ئەو گۆڕانکارییە قوڵانەی کە لە کۆمەڵگە گوندنشینەکاندا ڕوودەدەن،چەقبەستووی خوری لە پارێزگای دێرەزوور وەک بەڵگەیەک بۆ میراسێکی بە نرخ دەمێنێتەوە، کە لە سایەی ژنانی وەک حەمدە سەبیل دا، ئەم پیشەیە هێشتا زیندووە، کە دەزووەکان دەبەستێتەوە بە کات و ناتوانرێت ڕەشبکرێتەوە.
بۆ ئەو، خوری زیاترە لە تەنها ماددەیەکە کە بۆ گەرمی بەکاردێت، هێمای سەربەخۆی و ناسنامەیە، بەرهەمە دەستکردەکانی چیرۆکی داپیران دەگێڕنەوە وئارامی و ئیرادەی ژنان بەرجەستە دەکەن، وتی: وەک چۆن لە دایکم و داپیرەمەوە فێربووم، کچ و نەوەکانم فێر دەکەم، نامەوێت ئەم پیشەیە نەمێنێت، چونکە ئەمە بەشێکە لە ڕابردوومان و شکۆمەندی ئێمە وەک ژنانی کرێکار.
وتی: خوری تەنها ئامرازێک نییە بۆ گەرمکردنەوە، بەڵکو زمانێکە کە یادگاری ماڵەکان پێی دەنووسرێت، و چیرۆکی ئەو ژنانەیە کە دەزانن ڕابردوو ببەستنەوە بە ئێستا، بە دەستی خۆیان میراسەکانیان دەپارێزن، لە سەردەمێکدا، کە خێرایی ژیان خێراتر دەبێت و بەهاکان دەگۆڕدرێن، پیشەسازی خوری لە دێرەزوور وەک بەڵگەیەک بۆ ڕەگ و ڕیشەی قووڵ و سەربەخۆی ڕاستەقینە دەمێنێتەوە، ئەوە تەنها پیشەیەکی دەستی نییە کە بەرەنگاری لەناوچوون بێتەوە، بەڵکو کردەوەیەکی پاراستنی یادەوەرییەکی بەکۆمەڵ و چیرۆکێکە کە بە دەزووەکانی ئارامی و ماندووبوون و دڵسۆزی دەگێڕدرێتەوە.
لەناو دەزووەکانی بەرگ و بەرگی سەر مێزدا، ژنانی وەک حەمدە سەبیل چەند بابەتی مێژوویەک دەگێڕنەوە کە لە پەرتوکدا نەنووسراوە، بەڵکو بە دەست و لە ژێر خۆردا، وەک چۆن خۆشەویستی و شکۆمەندی فێری کچ و کوڕ دەکرێت، هەر درزێک لە پارچە خوریەکدا دەنگی ژنێکە کە میراسەکەی دەپارێزێت، بە نەوەکانی وتووە: لێرە لەدایک بووین، لێرەش گەرمی داهاتوو لە خوری ڕابردووەوە دەخولێنینەوە