ژنانی ڕۆژنامەنووسی جەزائیری لە پێشبڕکێی نیشتمانی ڕۆژنامەگەریی ژینگەیی خەڵاتەکانیان بەدەستهێنا

سێ ژنی ڕۆژنامەنووسی جەزائیری کە ڕاپۆرتی مەیدانی قووڵیان پێشکەش کرد، کە لە ڕوانگەی کۆمەڵایەتی و مرۆییەوە باسیان لە پرسە ژینگەییەکان کردبوو، لە پێشبڕکێی نیشتمانی ڕۆژنامەگەری ژینگە خەڵاتیان پێبەخشرا.

نەجوا ڕاهم

 

جەزائیر- لەنێوان ئامادەبوونی دیار و بەرچاوی ژنان کە ڕەنگدانەوەی ئارەزووی ڕۆژنامەنووسان بوو بۆ بەستنەوەی ئاڵەنگاری کەشوهەوا بە پرسە ڕەگەزیەکانەوە، پێشبڕکێی نیشتمانی ڕۆژنامەگەری ژینگەیی لە جەزائیر دەستیپێکرد بۆ ڕێزلێنان لە باشترین کاری میدیایی کە لە ڕوانگەی کۆمەڵایەتی و مرۆییەوە باسی لە پرسەکان دەکرد.

 

ئەنجامی پێشبڕکێی نیشتمانی ڕۆژنامەگەری ژینگەیی لە جەزائیر ١٦ی شوبات ڕاگەیاندرا، پێشبڕکێکە شاهیدی ئامادەبوونی بەرچاوی ژنان بوو، بە سەرکەوتنی سێ ڕۆژنامەنووسی ژن گەیشتە لوتکە، کە ڕاپۆرتی مەیدانی قووڵیان پێشکەش کرد، لە گۆشەنیگای کۆمەڵایەتی و مرۆییەوە باس لە پرسە ژینگەییەکان دەکەن، کە ڕەنگدانەوەی پەیوەندی نێوان ئاڵەنگاری کەشوهەوا و پرسە ڕەگەزیییەکانە.

 

"ژنانی کۆڵبەر باجی ئاگرەکان دەدەن"

لە بەشی ڕۆژنامەگەریی ئۆنلاین لە پێشبڕکێی نیشتمانی ڕۆژنامەگەریی ژینگەیی، ماجدە زوین، ڕۆژنامەنووس لە ماڵپەڕی "قصبة تريبون"، پلەی یەکەمی بەدەستهێنا بەهۆی ڕاپۆرتی لێکۆڵینەوەی خۆی بە ناوی "چۆن ژنانی کۆڵبەر باجی ئاگرکەوتنەوە لە جەزائیر دەدەن؟" وتی: هەڵبژاردنی ئەم بابەتە لە خواستێکەوە سەرچاوەی گرتووە بۆ ئەوەی ڕۆشنایی بخەمە سەر ئازارەکانی ژنان لە ناوچە گوندنشینەکان، کە زۆرجار بە نەبینراوی دەمێنێتەوە.

 

وتیشی: نەتوانیان بەهۆی نەبوونی خاوەندارێتی زەوییەنەوە خراپتر دەبێت، ئەمەش بێبەشیان دەکات لە قەرەبووکردنەوە و پاڵپشتی، جگە لەو بارگرانییە سەختە ناوخۆییانە و کێشە کۆمەڵایەتییەکان کە لەکاتی قەیرانەکاندا توندتر دەبنەوە.

 

لێکۆڵینەوەکە بە ڕێبازە وردە مەیدانییەکەی جیاکرایەوە، کە دەنگی بەو ژنانە بەخشی کە لە سێبەردا کاردەکەن و پرسی دادپەروەری کەشوهەوای خستە دڵی گفتوگۆکانەوە، کێ بەڕاستی باجەکەی دەدات کاتێک دارستانەکان دەسوتێن؟

 

"وێنە و دەنگ لە بەرامبەر گۆڕانی کەشوهەوا"

لە بەشی بینراو و بیستراودا ڕۆژنامەنووسان مەسعودە باکریە و شەهرەزاد ولد عەزوز لە کەناڵی "نهار"پلەی یەکەمیان بەدەستهێنا بەهۆی ڕاپۆرتێک لەسەر گۆڕانی کەشوهەوا و ڕێگاکانی چارەسەرکردنی، کە تیشکیان خستە سەر کاریگەری ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکان لەسەر ژنە جووتیارەکان.

 

مەسعودە باکریە خۆشحاڵی خۆی بەم دەستکەوتە دەربڕی و وتی: تەواوکردنی پڕۆژەکە بێ ئاستەنگ نەبووە، لەوانەش کەمبوونەوەی کات و سەختی دەستڕاگەیشتن بە کەسانی پسپۆڕ بۆ دەوڵەمەندکردنی بابەتەکە لەڕووی زانستییەوە، هەروەها شەهرەزاد ولد عەزوز شانازییەکی بێئەندازەی خۆی بەو خەڵاتە دەربڕی و وتی: ئامانجی ڕاپۆرتەکە دۆزینەوەی ڕێگاچارەی کردەیی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا، نەک تەنها پبناسەکردنی قەیرانەکە.

 

"لیژنەی بڕیاردان: ستانداردە پیشەییەکان و هەڵبژاردنە قورسەکان"

غادە حەمروش ، ڕۆژنامەنووس و ئەندامی لیژنەی بڕیاردان، وتی: پرۆسەی هەڵبژاردن "زۆر سەخت بووە" بەهۆی هەمەچەشنی و گرنگی بابەتەکانەوە، لیژنەی بڕیاردان نزیکەی ٢٢ پێشکەشکردنی وەرگرتووە، هەروەها هەڵسەنگاندنەکە لەسەر بنەمای پێوەرە پیشەییە وردەکان بووە، دیارترینیان کوالیتی ناوەڕۆک، گۆشەی نزیکبوونەوە، ڕەسەنایەتی بابەتەکە و بەهای زیادکراو کە پێشکەشی خەڵک دەکات.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، هەندێک بەرهەم بە ڕێباز و ناونیشانی بوێرانەی خۆیان جیاکراونەتەوە، لەنێویاندا بابەتێکی ماجدە زوین، جگە لە بابەتێک سەبارەت بە پاشەڕۆی ئەلیکترۆنی لەلایەن ڕۆژنامەنووسێکی دیکەوە، کە ڕەنگدانەوەی پەرەسەندنی خواستی ڕۆژنامەوانییە بۆ پرسە ژینگەییەکان لە گۆشەنیگای داهێنەرانە و فرە گۆشەنیگایەکەوە.