"پارێزگاریکردن لە ژینگە پەرستشە"

لە ساڵی ٢٠١٨ەوە سوتان و بڕینەوەی درەخت و دارستانەکانی کوردستان لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە دەستی پێکردووە، بەڵام تا ئێستاش حکومەت لێی بێدەنگە و دەوڵەتی تورکیش بەردەوامە.

لە ساڵی ٢٠١٨ەوە سوتان و بڕینەوەی درەخت و دارستانەکانی کوردستان لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە دەستی پێکردووە، بەڵام تا ئێستاش حکومەت لێی بێدەنگە و دەوڵەتی تورکیش بەردەوامە.

 

هەوار محەمەد

سەیدسادق- دوێنێ ڕۆژی جیهانی ژینگە بوو، بەڵام  کوردستان لەو ڕۆژەشدا درەختەکانی لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکیاوە دەبڕدرێتەوە دژی هەموو یاسا و بنەما ئەخلاقی و ژینگەییەکان، بەردەوام و ڕۆژانە بە سووتاندن و بڕینەوەی دارەکان  خاکی کوردستان وێران و بەرەو وشک بوون دەبەن، بە پێی ئامارەکان بڕی ئەو زەوییە کشتوکاڵیانەی لەلایەن دەوڵەتی تورکیا بەھۆی بۆردوومانەکانەوە سووتاون ٧ هەزار دۆنم زەوی کشتوکاڵییە و بڕی ئەو درەختانەشی دەبڕدرێنەوە ڕۆژانە ٤٠٠ تۆن دار دەبڕدرێنەوە، ئەو درەختانەش لە ساڵی  ٢٠١٨وە دەوڵەتی تورکیا لە هەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆک و ئەو شوێنانەی کە داگیری کردوون، دەستی بە بڕینەوەی دارستانەکان و بە تاڵانبردنی بۆ تورکیا کردووە.

 

لە ئاست سوتان و بڕینەوەی دارستان و گوند و باخەکانی کوردستان حکومەتی هەرێمی کوردستان، لایەنە سیاسییەکان و ڕێکخراوەکان تا ئێستا هەڵوێستێکی دیاریان نەبووە جگە لە لێدوانی شەرمنانە.

 

تەلار کامیل بەرپرسی یەکگرتوەی خوشکانی ئیسلامی لقی سەیدسادق و دانیشتووی سەیدسادق، دەربارەی بڕین و سوتانی دارستانەکانی کوردستان ئاماژەی بەوەدا: "کوردستان خاوەنی سامانی سروشتییە هۆی ئەوەیە لە سەرەتای دروستبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا چاوی تێ بڕیوە، هەروەها لە بارەی بێهەڵوێستی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دەڵێت: دەبێت سەرەتا حکومەتی هەرێم هەڵویستی هەبێت و دواتر ڕێکخراوەکان و لایەنە سیاسییەکان.

 

تەلار کامیل لە بەشێکی تری وتەکانیدا ئاماژەی بەوە کرد بەرگریکردن لە خاک و نیشتمان ئەرکێکی ئەخلاقی و نیشتمانی هەموو تاکێکە، بەڵام ئەوەی کە ئێستا توانای بەرگری و ڕەدکردنەوەی نادادی نییە، هۆکارەکەی بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە ترس و تۆقاندن بەسەر خەڵکیدا زاڵە.

 

لەبەشێکیتری قسەکانیدا دەڵێت: پاراستنی ژینگە پەرستشە، بۆیە ژیانی تەندروست و باش ژینگەی پاک سەرچاوەکەیەتی، ئێمە تاوانبارین چونکە بێ دەنگ و کەمتەرخەمین لە ئاست بڕینەوەی دارەکان و دەبێت بە هەڵوێست بین.

 

ت.پ