خێڵان عەبدولڕەحمان: پێویستە هۆشیاری ژینگەیی لە تەمەنی منداڵیەوە پەیڕەو بکرێت
خێڵان عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەکانی هەڵەبجە داوا لە هاوڵاتیان دەکات لەمنداڵییەوە هۆشیاری ژینگەیی زیاد بکرێت، لەبەرئەوەی ژینگە تەواو پیس بووە هەڵمەتەکان ناتوانێت ناوچەکان بەیەکجاری پاک بکاتەوە.
میهرەبان سەلام
هەڵەبجە- چاندنی هۆشیاری ژینگەیی لە تەمەنێکی بچووکەوە یارمەتی منداڵان دەدات پەیوەندییەکی تەواوی ژیانیان لەگەڵ سروشتدا دروست بکەن، هاوسۆزی بۆ زیندەوەران و هەستکردنێکی بەهێزی بەرپرسیارێتی کەسی پەروەردە دەکات، نەوەی داهاتوو بەهێز دەکات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە جیهانییەکانی داهاتوو، ڕێگا کاریگەرەکان بۆ ناساندنی چەمکە ژینگەییەکان بە مێشکی گەنجان سەرنجیان لەسەر گەڕان و بەهێزکردنی دەستییە نەک پەیامی مەترسیدار، گەورەکان دەتوانن نموونەی ڕۆژانە دابنێن بە مەشقکردنی بەکارهێنانی زەینی، کوژاندنەوەی گڵۆپی بەکارنەهێنراو، و بەکارهێنانی شتە دووبارە بەکارهێنراوەکان، هەروەها خوێندنەوەی پەرتوکی گونجاو لەگەڵ تەمەن سەبارەت بە ئاژەڵان و سروشت چەمکە ئیکۆلۆژییەکان.
پاکڕاگرتنی ژینگە پێویستی بە خووی بچووک و ڕۆژانە هەیە کە ڕێگری لە پیسبوون بکات و سامانە سروشتییەکان بپارێزێت. کارە سەرەکییەکان بریتین لە کەمکردنەوەی پلاستیکەکانی یەکجار بەکارهێنان، پاشەکەوتکردنی ئاو و وزە و فڕێدانی پاشماوە بە شێوەیەکی دروست.
"گەشتیاران وەک پێویست ژینگە ناپارێزن"
دەربارەی ئەم پرسە خێڵان عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەکانی هەڵەبجە کە لەسەرەتای هاتنی بەهار خۆی لەگەل تیمەکانی بەردەوام لەهەولی کۆکردنەوەی پاشماوەی گەشتیارانن، قسەی بۆ ئاژانسەکەمان کردو وتی: هەستمان بەوە کرد کە ژینگەپارێزان کاری زۆریان لەسەرە بە هۆکاری ئەوەی گەشتیارێکی زۆر ڕوویان لە ناوچەکە کردووە، بەتایبەت نەورۆلی کەبووە شوێنێکی گەشتیاری دیار بۆ ئەمساڵ، بۆیە حەزمان کرد هاوکاری ژینگەپارێزان بکەین بەڕاستی، ژینگەکە زۆر زۆر پیس بووەو سەرەڕای ئەوەی ئیمە لەمانگی چوارەوە بەبەردەوامی هەلمەتی هۆشیاریمان ڕاگەیاندوە و سەرجەم پێداویستیەکانی پاراستنی ژینگەمان دابەش کردووە بۆ ئەوەی گەشتیار گلەیی نەکات لەوەی خۆڵ و خاشاک فڕێ نەدەن، بەڵام بەداخەوە ەگەشتیار وەک پێویست نەیتوانی ژینگەکە بپارێزێت، ئێمە ماوەی چەند ڕۆژە لە ناوچەی نەورۆلی سەرقاڵی پاک کردنەوەین و داواکارین لە سەرجەم گەشتیاران کە ڕوودەکەنە پارێزگای هەڵەبجە و سەرجەم ناوچەکان پاکو خاوێنی ڕابگرن چونکە ئەم هەڵمەتە بەردەوامی دەبێت.
"داواکارم لە سەرجەم خویندنگەو دایکان و باوکان هەر لەمنداڵیەوە منداڵ پەروەردە بکرێت"
خێڵان عەبدولڕەحمان داوا دەکات لە خوێندنگەکانەوە بۆ ساڵی داهاتوو پرۆگرامی ژینگەیی پەیڕەو بکرێت و وتی: داواکارم لە سەرجەم خویندنگەو دایکان و باوکان هەر لەمنداڵیەوە منداڵ پەروەردە بکرێت و لەسەر ژینگە دۆستی و ژینگە بە خاوێنی ڕابگرێت، نەهێڵێت منداڵەکە پاشماوەکەی فڕێ بدات، بۆیە گرنگە خوێندنگەکان هەڵمەتی هۆشیاری چڕوپڕ ڕابگەیەنن و هەروەها ڕاهێنانیان پێبکرێت، لە ماڵەکان تاک بەتاک لە شوێنی کارەکانمان بۆ ئەوەی ئەو ماندووبونە زۆرەی لە سەر ژینگەپارێزانمان هەیە کەمی بکەینەوە، داواکارین سەرجەم هاوڵاتیان بەشدار بن، لە نەورۆلی سەرقاڵی پاک کردنەوەین وا بڕیارە بچینە هەورامان بۆ رۆژانی داهاتوو، بۆیە ئەم چالاکیە بەردەوامی هەیەو هەر دڵسۆزێک بێت دەتوانێت لە خەمی ژینگەکەی بێت.
بە پیی ئامارەکان رۆژانە ٧٠ بۆ ١٠٠ تەن پاشماوەی گەشتیار کۆدەکرێتەوە
لە کۆتایی قسەکانیدا خێڵان عەبدولڕەحمان ئاماژەی بەوەدا کە ڕۆژانە لە هەڵمەتەکان ٧٠ بۆ ١٠٠ تەن پاشماوە کۆ دەکرێتەوەو لەماوەی مانگێکدا ٣٥٥ تەن پاشماوە کۆکراوەتەوە، وتی: ئەمەش ڕێژەیەکی زۆرەو داواکارین هاوڵاتیان لەگەشتەکانیان دا پابەندی ڕێنماییەکان بن و پاراستنی ژینگە پەیوەندی بە پلەو پۆست و ئاستی هۆشیاریەوە نییە، ئەکەویتەوە سەر لایەنی مرۆڤی کە چۆن ئەو ژینگەیە بپارێزێت، فڕێدانی هەر پاشماوەیەک ئەرک بۆ سەرشانی ژینگەپارێزێک دروست دەکات.